کورد و تورک و ئۆپەراسیۆنی چڵە زەتوون

کورد و تورک و ئۆپەراسیۆنی چڵە زەتوون
ئیسلام بۆ تورک و فارس و عەرەب پێنج روکنە و بۆ کوردیش کراوەتە شەش روکن، پێنج روکنەکەی تورک و فارس و عەرەب: شەهادە و نوێژ و رۆژو و حەج و زەکاتە، پێنج روکنەکەی کوردیش شەهادە و نوێژ و رۆژو و حەج و زەکاتە و روکنی شەشەمیش روکنی سیاسی داگیرکارانی کوردستانە و ملکەچ بوونە بۆ سیاسەتی تورک و فارس و عەرەب، روکنی شەشەم بەلای کوردپەروەرانەوە هەر کوردێک جێبەجێی بکات جاش و خائین و خۆفرۆشە، بەلای توک و فارس و عەرەبیشەوە هەر کوردێک روکنی شەشەم جێبەجێ نەکات کافرە و دینی ئیسلامی وەرنەگرتووە.
سەددام ئەو کوردانەی ئەنفال و کیمیاباران دەکرد کە روکنی شەشەمیان جێبەجێ نەدەکرد، رژێمی ئاخوندی ئێرانیش ئەو کوردانەیان بە دژی شۆڕش ناودەبرد کە دژی روکنی شەشەم بوون، رژێمە شیعەگەراییەکەی بەغداش شەڕی پاکتاوی ئەو کوردانەیان راگەیاند کە ریفراندۆمیان بە روکی یەکەمی کوردایەتی دەزانی، ئەردۆغانیش دەڵێ: خوا هەنجیر و زەیتوونی بە پیرۆز داناون و سوێندی پێ خواردوون، هەر بۆیەش ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی دژی ئەو کوردانە راگەیاندووە کە روکنی شەشەم رەتدەکەنەوە.
بە درێژایی مێژوو کێشەی کورد لەوەدا بووە کە لە قۆناغە هەستیارەکاندا کەس و دەستە و گرووپی وا دەرکەوتوون کە بۆ بەرژەوەندی حزبی، یان بە مەبەستی رشتنی کۆنەقین و تۆڵەی سیاسی، پشتیان لە روکنی کوردایەتی کردووە و روکنی سیاسی مەرجداری تورک و فارس و عەرەبیان وەک روکنی شەشەمی ئیسلام وەرگرتووە.
Top