بانگهێشتە فەرمییەكان حكومەتی كوردستان هۆشداردانە بەبەغدا بۆ جێبەجێی كردنی مافەدەستورییەكانی .
January 24, 2018
وتار و بیروڕا
بۆیە دەبێ نادیدە نەگرتنی پێگەی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێو دەوڵەتیی و بانگهێشتە فەرمییەكان بە تایبەت ئێران پەیامێكی روون وهۆشداریدانە بە دەسەڵاتدارانی بەغدا كە دەبێ بە سیاسەتە هەڵەكانیدا بچێتەوە .. لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەردانی زۆرێك لە وڵاتە زڵهێزەكانی جیهانی كرد، ئەو سەردانانەش بۆ ڕێكخستنەوەی هەیكەلی حكوومەتە، لە هەمان كاتیشدا هەموو ئەو وڵاتانە پشتگیری خۆیان بۆ حكوومەتی هەرێم دەربڕیوە و دەیانەوێت حكوومەتی هەرێم حكوومەتێكی بەهێز بێت، سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ ئێرانیش هەر بۆ ئەو مەبەستە بوو و دەیەوێت پەیوەندییەكانی خۆیان ئاسایی بكەنەوە، چونكە ئێران دەورێكی گرنگی لەسەر هەیكەلی سیاسی عێراق هەیە، هەر لەبەر ئەوە ئەگەر ئێران ڕازی بێت، عێراقیش ڕازی دەبێت، بۆیە سەردانی شاندی حكوومەت بۆ ئەو وڵاتە زۆر گرنگ و هەستیارە بەتایبەتی لەم قۆناغەدا، چونكە ئەگەر ئێران جددی بێت لە چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەتوانێت كێشەكان چارە بكات.
كورد لە لە نێو عێراق و ناوچەكە و جیهانی پێگە و سەنگی خۆی هەیە، كە حوكمڕانی لە عێراق بە چ شێوەیەك بێت، بۆیە ئەمانە هەموو هۆكارن، ئەگەر حەیدەر عەبادی بیەوێت ببێتەوە سەرۆك وەزیران دەبێت خۆی لە كورد نزیك بكاتەوە و كێشەكان چارە بكات، ئەگەرنا بە زیانی خۆی تەواو دەبێت، بۆیە هەر كەسێك بیەوێت ببێتە سەرۆكوەزیران پێویستی بە دەنگی كورد هەیە، هەر ئەوەش وای كردووە كە حەیدەر عەبادی لەو هەڵوێستەی جاران بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان هەبوو پەشیمان بێتەوە و ئامادەیی خۆی دەرببڕێت بۆ چارەكردنی كێشەكان، هەرێمی كوردستانیش هەموو كاتێك ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چارەكردنی كێشەكان، هەتا لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم باسی لەوە دەكرد ئامادەیە كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن چارە بكات.
دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بە شێوەیەكی سەركەوتوو بەغدا بەو بەهانەیە هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان و كەركووك و چەند ناوچەیەكی تر داگیر كرد بەم شێوەیە كێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا هاتنە ئاراوە، حەیدەر عەبادی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەكانەوە گفتوگۆی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم دەكرد، بەڵام سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران، ئەو سیاسەتەی تێكشكاند و گۆڕانكاری نوێ دروست كرد، هەروەها لێرە بەدواوە راستەوخۆ لەگەڵ حكوومەتی هەرێم دادەنیشێت و گفتوگۆ لە بارەی چارەكردنی كێشەكانەوە دەكەن، ئەوەش دەكرێت وەكو هەنگاوێكی ئیجابی تەماشا بكرێت، ئەوەی كە هەرێمی كوردستان داوای دەكات، ئەوەیە كە كێشەكان بە پێی دەستوور چارە بكرێن، سەرۆكوەزیرانی عێراقیش هەمان ڕای هەیە و دەڵێ، ئامادەم كێشەكان بە پێی دەستوور چارە بكەم، لێرەدا كۆدەنگییەك هەیە، ئێستا چەند لیژنەیەك لێوان هەولێر و بەغدا پێكهێنراون و گفتوگۆ لەسەر كێشەكان دەكەن، هەر ئەوەش ڕێگە ڕاستەكەیە، چونكە دەبێت كێشەكان بە گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن چارە بكرێن، حكوومەتی هەرێم ئامادەكارییەكی تەواوی تێدایە كە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكات، بۆ چارەكردنی كێشەكان. ئەگینا ئیتر كورد ناتوانێ خۆی وەك پاشكۆ و ژێر دەست و چاوەرانیی بەغدا بكات و قۆناغەكانی داهاتوویی كورد بەرەو سەركەوتن و گەشەكردنی ئابووری وسیاسی و دیپلۆماسیی دەبێ لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی ..