شیكردنەوەیەكی یاسایی سەبارەت بە شایستە داراییەكانی نەوتی هەرێم(1)

شیكردنەوەیەكی یاسایی  سەبارەت بە شایستە داراییەكانی نەوتی هەرێم(1)
دوابەدوای ئەوەی كە كوردستان ویستی بە هۆی ئەو هەموو هەڵسو كەوتە نەرێنییانەی كە حكومەتی ناوەندی لە گەڵ كوردستاندا هەیبوو وبە هەموو شێوەیەك دژی هەرێمی كوردستان هەستابویەوە تەنانەت ئەو كاتەش كە ریفراندۆم ئەنجام نەدرابوو هەر لە ژێر كاریگەری ئەم جۆرە سیاسەتانە بوو كە بودجە و موچەی كوردستانیان بری ئەوە هەموو بابەتەكە نییە بەڵكوو لە ژمارەكانی داهاتوو دا زیاتر تیشك دەخەینە سەر ئەو بابەتە.
بابەتی داهاتی نەوت شتەك نییە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خۆیدا بریاری لە سەر سەربەخۆیی ئابوری دابیت چوون لێرەو لەوی لە ووتارەكان بە شێوەیەكی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ ،هەركاتەك كە میدیاكان هەڵیان قۆستۆتەوە لە ژێر سیاسەتی حیزبیدا ،هێرشی نادادپەروەرانە بكەنە سەر ئەو بابەتە ،و سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستانیان بە سیاسەتەكی شكست خۆاردوو ناوهێناوە،هەر بۆیەش بە شێوەیەكی یاسایی تیشك دەخەینە سەر ئەو بابەتە.
سەرەتا ئەگەر بێن باس لە داهاتی نەوت و سامانە سروشتییەكانەوە بكەین لە مادەی 111 لە دەستوری هەمیشەی حكومەتی فدراڵدا هاتووە: نەوت و غازی موڵكی سەرجەم خەڵكی عێراقن لە هەموو هەرێم و پارێزگاكاندا.
ئەوە دەقی ئەو برگەیەیە كە داهاتی نەوتی و گازی بۆ هەرێمی كوردستان مسۆگەر كردووە لە مادەیەكی تری دەستور بە ژمارەی 112 لە برگەی یەكەمدا، بە شێوەی فراوانتر باس لەو مادەیە دەكات:
"یەكەم: حكومەتی فیدرالی لەگەڵ هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان نەوت و غازی بەرهەمهێنراوی كێڵگەكانی ئێستا بەڕێوە دەبات بەمەرجێك داهاتەكانیان بەشێوەیەكی دادپەروەریو بەگوێرەی دابەشبوونی دانیشتوان لەسەرجەم پارچەكانی وڵاتدا دابەش بكرێت لەگەڵ دیاریكردنی پشك بۆ ماوەیەك بۆ ئەو هەرێمە زیانلێكەوتوانەی ڕژێمی پێشوو بێبەشی كردبوون و ئەوانەش كەپاشتر زیانیان لێكەوت بەجۆرێك گەشەسەندنێكی هاوتەریب بۆ ناوچە جیاوازەكانی وڵات مسۆگەر بكات و ئەمەش بە یاسا ڕێكدەخرێت".
ئەوە راستی ئەو بابەتەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پشت بە ئەو برگانەی بەستووە بۆ ئەوەی كە لە و داهاتەی كە شایستەیەتی بە مافە كانی خۆی بگات و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ كوردستا بە دی بهێنیت ،لە لایەكی ترەوە هەر سەبارەت بەو بابەتە و شایستە داراییەكانییەوە حكومەتی هەرێم یاسای خۆی هەیە و بە پێی یاسای ژمارە 5 لە ساڵی 2013 باس لە شایستە داراییانە لە گەڵ حكومەتی فدراڵ دەكات كە لە برگەی یەكەم لە مادەی سێیەم لەو یاسایەدا هاتووە :"پشكی دادپەروەرانە لە داهاتەكانی نەوت و گازی دەرهێنراو لە سەرتاپای عێراق بە مەرجێك بگونجێت لە گەڵ دابەشبوونی دانیشتوان تیادا پاڵپشت بە هەر یەك لە مادەی 111 و بەندی یەكەم لە مادەی 112 ی دەستور.
بە لە بەرچاو گرتنی ئەو بابەتە و باسكردن لەوەی كە ئەوە لە درێژەی ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم بووبیت بەڵكوو لە درێژەی دەستوری عێراق و پشت بە ستن بە یاساكانی هەرێمی كوردستان بوونە كە لە پارڵمانی كوردستان دەرچوونە بە پێچەوانەی ئەو هێرشانەی كە بۆ بەرژەوەندی حیزبی لە راگەیاندنەكان ئاراستە دەكرێن.
Top