كامەیان تەنازەلە ؟خیانەت یان شكاندنی ئابلۆقەكان
January 24, 2018
وتار و بیروڕا
ئەوە سەرەرتای دەستپێكردنی دوژمنایەتی حكومەتی بەغدا نەبوو، بەڵام بەغدا بەو هەنگاوەی كوردستان ،هەنگاوەكانەی خێراتر كرد ،بۆ ئەوەی كوردستان لەو رێگەی كە هەیە بوەستێنیت بە تایبەتی كە لە هناردەكردنی نەوت بەروە سەربەخۆیی ئابوری دەچوو،ئەگەر خیانەتی بەشەك لە كاڵفامەكانی ناو یەكیەتی نەبوایە و دەستیان لەناو دەستی ووڵاتانی ئەقلیمی نەنابوایە بە هیچ شێوەیەك حكومەتی ناوەندی نەیدەتوانی رووبەرووی جوامێری پێشمەرگەو خەڵكی كوردستان ببیتەوە هەرچەندە كە ئەو رێككەوتنە ئاگرەك بوو كە سەرەتا داوێنی خۆیانی گرت بەڵام كوردی وەكوو نەتەوە تووشی شكستەكی گەورەكرد بە شێوەیەك كە لە سەد ساڵی رابردوو كورد خیانەتەكی ئەوها گەورەی بە خۆووە نەبینیوە.
16 ئۆكتۆبەر، سەرەتایی خیانەتی ئەو دارودەستەیە نەبووە كۆتاییش نابیت بەڵام ئەو جێگەی سەر سورمانە كە، ئەو شكستە گەورەیە بە قارەمانەتییەوە باسی لێوە دەكەن وهەر رۆژە و لە بوارەكدا بە رێككەوتنەكی ئیستراتژی ناوی دەبەن بە تیۆری نویی ناوی دەبەن و بوون بە قارەمانی مێژووی لە قوتار كردنی عێراق بۆ یەكپارچەیی و هەر رۆژەو لە لایەنەكی شیعی تەكریم دەكرێن.
دوا بە دوای هەموو ئەو ئابلۆقە عەسكەری و سیاسی و كۆمەلایەتی تەنانەت ئەو ئابڵۆقە دیپلۆماسییەی كە لەو بوارەوە تووشی كوردستان بوو ،حكومەتی هەرێم توانی بە نەخشەیەكی نوێ بێتە ناو گۆرەپانی سیاسی و ئەو بەربەستانە بشكینیت كە كوردستانی تووش بووە هەموو ئەو دەنگۆیانەی كە تەنانەت بە نیاز بوون كار بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەن .
بەڵام هەر ئەوانەی كە خیانەتیان لە نەتەوە كەیان كرد نەوەستاون ئەو جارەیان هەموو ئەو هەنگاوانەی كە سەرۆكی حكومەت بەرەو رزگار كردنی كوردستانی دەنێت بە تەنازولی دەزانن بەڵام هاو پەیمانییەتی لە گەڵ دوژمنەكانیان كە نیوەی خاكی كوردستانیان داگیر كردو و بە هەزاران كەس لە خەڵكی كوردستان ئاوارەو هەزاران ماڵ تاڵانكران وسوتێنران بە دەیان كەس ب بێسەروشوێن كران و بە تنازول نازانن،ئاخۆ گەڵۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم لە كاتی ئێستادا دەیكات تەنازولە یان ئەوەی كە كوردستانیان بەرەو ئەو ئاستە برد؟