بەمەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لەهەمبەر رەوشی داگیركاری شاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی كوردستان لەبریارێكی مێژوویدا پارتی دیموكراتی كوردستان بایكوت كردنی هەڵبژاردنەكانی راگەیاند كە ئەم بریارەش لە كات وساتێكی وەك ئێستادا گرنگی وبایەخی خۆی هەیەوپەرۆشی وخەمخۆری پارتی سەلماند بۆ ئەم ناوچانە كە بەهۆی خیانەتە مێژوویەكەی 16ی ئوكتۆبەر داگیركراون و دووچاری ناسەقامگیری و نالەباری بووینە كە هەر هەڵوێستێكی لەم شێوەیەش دا لە حزبێكی خاوەن رابردووی پر لەسەروەری وەك پارتی چاوەروان كراوبوو كە لە دەسپێكی كاری سیاسی دا هەمیشە داكۆكی كاری شاری كەركوك و تەواوی كوردستان بووە تەنانەت هیچ كات ئامادەنەبووە سازش لەسەر كوردستانی بوونیان بكات كە خالی بەیەك نەگەیشتنی سەركردایەتی شۆرشی ئەیلوول ورژێمی ئەوسای عیراق بەرێكەوتنێك مەسەلەی كوردستانی یەتی كەركوك بوو كە خودی بارزانی نەمر رێگای نەدا گفتوگۆی لەسەر ئەم خالەیە بكرێت لەماوەی رابردووشد جارێكی تر پارتی هەڵوێستی نەگۆری خۆی بەرامبەر بە كەركوك دووپاتكردەوە كاتێك رێگای نەدا لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك شەرعیەت بدرێتە كەسێك كە خودی خۆی بەشێكە لەو خیانەتەی دەرحەق بەم شارەیە كرا بۆیەش هەڵوێستی ئەم جارەش لە بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكان تەواوكەری سەرجەم هەڵوێَستەكانی ترە و دەریخست كە بەهیچ جۆرێك ئامادە نیە فەرزكردنی ئەمری واقع قبول بكات وە ئەوەی ئێستا حوكمدارانی شارەكەش دەیانەوێت بەزەبری هێز و رێكاری سەربازی دژ بە خەلكی شارەكە بیكەن تا كۆتایی ناتوان بەردەوام بن بەلكو رۆژێك دادێت باجی هەلەكانیان بدەن كە پێویستیشە نەك تەنها خەلكی بەهەڵوێستی شاری كەركوك بەدەم ئەم هەڵوێستەیەدا بچن بەلكو ئەركیشە حزب و لایەنە سیاسیەكانیش پالپشتی و پشتیوانی ئەم بریارەیە بن وهەولی بایكۆتی كردنی هەڵبژاردنەكان بدەن چونكە هیچ گرنتیەكیش نیە كە دەنگدەران لەو ناوچانە دووچاری كێشە نەبن لە كاتێكدا سەرجەم دەسەلاتەكان و لە سەرووی هەموویانەوە دەسەلاتی ئەمنی لە دەست ئەوان دایە زۆر ئەستەمە رێگا بە كورد بدەن بە ئارەزووی خۆی دەنگ بدەن كە لە مەیان دا سەرئەنجام هەر كورد زەرەرمەند دەبێت تا كە رێگای راستی و دروست بەشداری نەكردن و بایكۆتە بەمەش دەتواندرێت بەشێك لە برینەكانی خەلكی كەركوك سارێژبكرێت و تاهەتایەش كوردستان بوونی ئەم ناوچانە بسەلمێنین بە پێچەوانەوە بە هەرجۆرێك بەشداری بكرێت لەم پرۆسەسە ئەوا راستەوخۆ شەرعیەت دەدرێت بە داگیركەران كە ئەوەی لە ماوەی حوكمرانی خۆی دا رژێمی بەعسی لە ناوەچوو نەی توانی ئەنجامی بدات دەرحەق بە كەركوك و ناوچەكانی تر دا ئەوا حوكمدارانی ئێستای ئەم ناوچانە لە ملیشیاكانی عبادی و حشدی شەعبی ئەنجامی دەدەن و تەنانەت تەعریب كردن گەیشتۆتە لوتكە بەمەش هەو لی یەكجارەكی گۆرینی دیموگرافیای دەدەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان كە ئۆبالی سەرجەم نەهامەتیەكانیش لە ئەستۆی ئەنجامدەرانی خیانەتە مێژوویەكەی 16ی ئوكتۆبەرە كە دەبێت دلنیابین لاپەرێكی رەشیان تۆمار كرد كە هیچ كات مێژوو رەحم بە هیچ كەس ولایەن وهێزێك ناكات .
خوای گەورە كەركوكی دلی كوردستان و تەواوی ناوچەكانی تر پارێزراوبكات