پارتی وبارزانی رێیازی خۆراگری، قوربانیدان وسەرکەوتن بەرەو ئایندەیەکی پر ھیوا ..

پارتی وبارزانی رێیازی خۆراگری، قوربانیدان وسەرکەوتن بەرەو ئایندەیەکی پر ھیوا ..
دوژمنانی کورد و پارتی و بارزانیی بە درێژایی مێژوو دەزانن ناتوانن ئەو ئامانجەی تێکدەرانەی کە ھەیانە و مەبەستیانە جێبەجێبکەن وەکو ئەوە وایە سەری خۆیان لەبەرد بدەن، لەبەر ئەوەی عەقلیەت و بیرکردنەوەی پارتی و سەرکردایەتی پارتی و ئیدارەدانی قەیرانەکانی بە شێوەیەک دیراسە کردووە و پلانی بۆ دارشتووە وایکردووە خۆی بۆ ھەموو قەیران و ھەنگاوە لە ناکاوەکان ئامادە بکات کە دێتە پێشەوە، چونکە دەزانێت ھیچ کات دووژمنانی کوردستان واز لە مەرامی گڵاوی خۆیان ناھێنن بەرامبەر بە کوردستان و بە دڵنییاییەوە تا میللەتی کورد خاوەن پارتی وسەرۆک بارزانی ، ئیرادەی میللەتەکەمان ھەر بە بەرزی دەمێێتەوە .. خەباتی ٧٢ ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پر بووە ھەوراز و نشێو و بەرگریکردن و قوربانیدان لە پێناو رٍەتکردنەوەی ژێر دەستی و ناساندنی دۆزی کورد و بەدیھێنانی مافەتەتەوەییەکان بووە .خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و ھزر و بیرکردنەوەی سەرۆک مسعود بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و سەرۆک وەزیرانی کوردستان وایکردووە، کە ھەردەم پیلانەکانی دووژمنان و قەیرانەکان لە بەرژەوەندی پارتی و کوردستاندا بشکێتەوە وەکو ئەوەی ئێستا و لە داھاتوو دەیبینن. بۆیە پارتی ھەڵساوە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی گونجاو بۆ بەرانگاربوونەوەی قەیرانەکان یاخود مەترسیەکانی سەر کورد و پارتی وەکودورکەوتنەوە لە ئەنجامی ترسناکی مەترسیەکان یاخود وەلانانی، خۆ پاراستنی گەلی کورد و پارتی، خۆنەدزینەوە لە ھەر رووبوبەروبونەوەیەکی ترسناک کە ھاتبێت پێش میللەتی کورد و جەنگان دژی داگیر کەرانی وڵات و تۆمار کردنی داستانی مەزن و لەباربردنی خەونی دوژمنان بۆ داگیرکردنی کوردستان و سڕینەوەی ناوی کوردستان بە بیانووی پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراقی عەرەبی مەزھەبی، ھەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو لە کاتی خۆیدا و ئێستاش بە روونی لای ھەمووان روونە دوای رازی نەبوونی جەنابی سەرۆک بە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی و مانەوەی وەکو پێشمەرگەیەک بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی بۆ سەرۆک وەزیرانی کوردستان جارێکی دیکە دووژمنانی کوردستانی تووشی شۆک کردەوە و ئێستاش نیگەرانیەکانیان زیاتر بووە دوای ھەوڵە دیبلۆماسیەکەی حکومەتی کوردستان و بە دەستھێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ مافە دەستووریەکانی گەلی کوردستان و ئەو پێشوازیەیی لە لایەن وڵاتانی زلھێزی دونیا بۆ دەوڵەتمەدار زیاتر دوژمنانی تووشی ھیستریای کورد و بارزانی کردوون و لە ئایندەش زۆر بەروونی بەرھەمی ئەو ھەوڵە دیبلۆماسیانیە بە دەر دەکەوێت و ئاسۆییەکی روون بەدەر دەکەوێت و لە قۆناغە سەختەکان و شەوە تاریکەکان بەرەو رووناکی و ئومێد و ئایندەیەکی پر ھیوا ھەنگاو بنێت .
خەباتی پارتی و بازرانی زیاتر لە نیوە سەدە لە پێناو بەرژەوەندیەکانی بالای نیشتیمان و سەقامگیری وڵاتو نەتەوەیی پاراستنی پێوەرەکانی سسیتەمی دیموکراسی و یەکسانی،رێزگرتن لە مافی مرۆڤ چەسپاندنی سیستەمی دادپەروەری راستەقینە بووە، رەگ و ریشەی ئەمەش دەگرێتەوە بۆ دامەزرێنەری ئەم پارتە کە باوکی روحی نەتەوە کورد بارزانی نەمرەبویە، تاکو ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر ھەمان رێباز و مەنھەج درێژە بە خەباتی نەتەوی دەدەن وە توانیویانە ئەو ئامانجانەی کە بوی دامەزرابو خەباتی بۆی دەکرد زوربەی ھەرە زوری بۆ گەلی کوردستان ھێناویەتە کایەوە تەنھا ئامانجی کەوماوە بریتیە لە سەربە خوی کوردستان ئەویش وا خەریکە دێتە دی کولیش نادات تاکو نەھێنێتە دی ،رەنگە زورێک بپرسێن بۆچی پارتی گەرەکیەتی گەلی کورد بگینێتە ئەم ئامانجە بەو مافە سروشتیە شاد بکان ، لە وەلامدا دەلێین چونکە پارتی دەزانێت سەربە خۆی واتە سەروەری ئاسایشی نەتەوەی میلەتە واتە یێکێکە لە مەرجە گرنگ و بنەرەتیەکانی درۆست بۆنی ئاسایشی نەتەوەی ھەر میلەتێکە،بویە بو ئەوەی نەتەوەی کوردیش ببێت بە خاوەنی ئاسایشی نەتەوەی خوی جار ێکی تر مێژووی ئەنفال کردن و جینوساید و وێرانکردنی گوندو دێھاتەکان دوبارە نەبێتەووە ،جگە لە بۆن بەدەوڵەتی سەربە خۆی ھیچ شتێکی ترگەرەنتی دووبارە بۆنەوی ئەم مێژوویە ناکات ،بویە گەلی کوردستانیش ئەمروکە کە گەیشتونەتە ئەم ئاست وا خەریکە کورد دەبێت بە خاوەنی دەوڵەتی سەربە خوی خۆی لە سایەی خەبات و سیاسەتە ژیرانەی پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانیە ھەرچەندە پارتی زور ھەورازو نشێوی دیتوە بەڵام ھیچ کاتێک سارد نەبۆیتەوە لە کوردایەتی ، دەیان ساڵە پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی بەردەوامە لە قوربانیدان و تومار کردنی سەرەوەری بۆ گەلەکەی ھێنانەدی سەدان دەسکەوت بۆ گەلی کورد بێ ئەوەی بۆ یەک چرکەش ھەستی بە ماندو بونی کردبێت تاکو ئەم چرکەساتەش بەردەوامە لە خەبات و تێکوشان بۆ دوزی رەوای گەلی کورد و کوردستان ،بۆیە ئەو رێبازەی پارتی لەسەری دەڕوات و ئەو سیاسەتەی پارتی سەرۆکەکەی پەیڕەو دەکات وای کردووە ھەمیشە پارتی خاوەنی جەماوەرێکی نەگوڕبێت،ھەمیشە گەلی کورد شانازی بە پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەن وە ھیچ کاتێک پارتی نە ئیرادەی خوی فەرز کردووە نە رێگاشی داووە ھیچ لایەنێک ئیرادەی خوی فەرز بکات و بەھەموو توانایەکەوە کاری کردووە لە پێناو یەکریزی و یەکھەڵوێستی کورد و رٍەتکردنەوەی داگیرکەران و ژێر دەستی و کاری کردووە بۆ ئەوەی کورد بگات بە کەنارٍی ئارٍامی ودڵنییایی..
Top