خەباتی 72 ساڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پر بووە هەوراز و نشێو و بەرگریكردن و قوربانیدان لە پێناو رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و ناساندنی دۆزی كورد و بەدیهێنانی مافەتەتەوەییەكان بووە .خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و هزر و بیركردنەوەی سەرۆك مسعود بارزانی و سەركردایەتی پارتی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان وایكردووە، كە هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی و كوردستاندا بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن. بۆیە پارتی هەڵساوە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی گونجاو بۆ بەرانگاربوونەوەی قەیرانەكان یاخود مەترسیەكانی سەر كورد و پارتی وەكودوركەوتنەوە لە ئەنجامی ترسناكی مەترسیەكان یاخود وەلانانی، خۆ پاراستنی گەلی كورد و پارتی، خۆنەدزینەوە لە هەر رووبوبەروبونەوەیەكی ترسناك كە هاتبێت پێش میللەتی كورد و جەنگان دژی داگیر كەرانی وڵات و تۆمار كردنی داستانی مەزن و لەباربردنی خەونی دوژمنان بۆ داگیركردنی كوردستان و سڕینەوەی ناوی كوردستان بە بیانووی پاراستنی یەك پارچەیی خاكی عێراقی عەرەبی مەزهەبی، هەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو لە كاتی خۆیدا و ئێستاش بە روونی لای هەمووان روونە دوای رازی نەبوونی جەنابی سەرۆك بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی و مانەوەی وەكو پێشمەرگەیەك بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ سەرۆك وەزیرانی كوردستان جارێكی دیكە دووژمنانی كوردستانی تووشی شۆك كردەوە و ئێستاش نیگەرانیەكانیان زیاتر بووە دوای هەوڵە دیبلۆماسیەكەی حكومەتی كوردستان و بە دەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ مافە دەستووریەكانی گەلی كوردستان و ئەو پێشوازیەیی لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا بۆ دەوڵەتمەدار زیاتر دوژمنانی تووشی هیستریای كورد و بارزانی كردوون و لە ئایندەش زۆر بەروونی بەرهەمی ئەو هەوڵە دیبلۆماسیانیە بە دەر دەكەوێت و ئاسۆییەكی روون بەدەر دەكەوێت و لە قۆناغە سەختەكان و شەوە تاریكەكان بەرەو رووناكی و ئومێد و ئایندەیەكی پر هیوا هەنگاو بنێت ..