مەمکافرێنن ئیسلام و دیموکراسی و گەمژەیی کورد
January 21, 2018
وتار و بیروڕا
کاتێک دەڵێم: ئیسلام کولانەی تیرۆریست و پیاوکوژانە و دیموکراسیش سەرپۆشی دیکتاتۆر و دنیا خۆرەکانە، کاتێ کورد ئەنفال و ژەهرباران ئەکرا، ئەرێ کام موفتی و زانای ئییسلام هاتە دەنگ؟! ئەی دیموکراتخوازەکان لە بەچی و کوێ سەرگەرم بوون؟! ئەی کاتێ کورد رادەگوازرا و وڵاتی کاول دەکرا موفتی و زاناکانی ئیسلام لە کوێ بوون؟! ئەی کێ دەنگی دیموکراتخوازەکانی بیست؟! ئەی کە لە کەرکوک و خورماتوو چیرۆکی ئەنفال و ژەهرباران و کاولکاری یەردەمی سەددام حوسێن دەنووسرایەوە، بۆچی موفتیەکانی ئیسلام و بانگەشەکارانی دیموکراتی پەردەی بەدڕەوشتیان بەسەر خۆیان هەڵکێشابوو؟! ئەی ئێستا بۆ پەلاماری تورکیای ئیسلام بۆ سەر عەفرین، زانا و موفتیەکانی ئیسلام و دیموکراتخوازانی جیهان بەکام ئایەتی قورئانی و جۆری (ویسکە) سڕ کراون؟!
خەم لە بێدەنگی موفتی و دیموکراتخوازەکان ناخۆم، چونکە ئەوان پەروەردەی دوو جیهانی جەنگەڵەستانین، ئەوەی زۆرم ئازار دەدا، ئەو زووڕە زووڕەیە کە هەندێ کوردی بەناو دیموکراتخواز و ریشنەکانی جەهالەت دۆستی کورد بۆ فەلەستین و فەلەستینیەکان دەیکەن، ئای لەو بێ ئەقڵیە! ئای لەو گەمژەیی و جەهالەتە! کورد بی و بە ئازارەکانی کەرکوکی داگیرکراو و عەفرینی پەلاماردراو و چوارچرای ستەملێکراو و ئامەدی خوێنین پێبکەنی و بۆ مەرگی بکوژانی خۆت بگری.