ئیرادەی خۆراگریمان و تێكۆشان وحیكمەتی سەرۆك بارزانی تێلسمی دوژمنانی تێكشكاند ..
January 21, 2018
وتار و بیروڕا
یەکێک لەو رێبەر و سەرۆکانەیە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورددا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی ھەبووە, لە ڕابردوو و ئێستادا کەسایەتییەکی دیار و دیبلۆماتیکی ھەبووە, من پێموایە لەم قۆناغە مێژووییە و لە بارودۆخی ئێستای کوردستاندا , کەسێک کە بتوانێت بارودۆخی کورد بەرەوپێش ببات. کەسایەتی بارزانی توانیویەتی لە جیھان بە گشتی و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و کوردستان بە تایبەتی دەور و کاریگەری تەواو پیشانبدات و چاوی جیھان بخاتە سەر کورد و کوردستان. بە دڵنییاییەوە لەناوخۆو دەرەوەش، كەس ناتوانێ ئەو رۆڵەی ئێستەی سەرۆك بارزانی بگێڕێ، ببینێ. ئەو رۆڵەی ئێستە بارزانی دەگێڕێت، جێگەی رێزی هەموو كوردێكە، بۆیە بوونی بارزانی بۆ كورد و دۆزەكەی پێویستییە. ئەمڕۆ دنیا بە چاوێكی تایبەت و رێزەوە سەیری بارزانی كردووەو دەیكات.سەرۆك بازرانی لە رابردوو وداهاتووشدا گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر تا كورد بگاتە كەنارٍی سەقامگیری.دوای دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی میللەتەكەمان بە رێبەرایەتی پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانی سەرٍەرای نارەزایی داگیركەرانی كوردستان لە رۆژی 25ی9ی2017 مێژووییەكی پرشانازیی چووە سەر لاپەرەكانی مێژوو خەباتی رزگاریخوازی كوردستان، هەرچەندە كەوتنیە ژێر گوشاری ئابووری و هێرشی سەربازی و بەهۆی خیانەتی گروپی 16ی ئۆكتۆبەرەوە هەرێمی كوردستان ماوەی سێ مانگە كەوتە بارودۆخێكی هەستیارەوە ،بەڵام هەر بەخێرایی وڵاتانی جیهان هاتنە سەر هێڵ و تواتنیان ئەو ئابڵوقەیە تێكبشكێنن و رێگە نەدەن خەڵكی كوردستان لە ژێر فشاردا بمێێتەوە .
گەلی كوردستان بەدرێژایی مێژوو لە تێكوشان و بەرخودان دابووە، سەرەڕای هەوڵەكانی لە ناوبردنی گەلی كوردستان بە خاك و خەڵكەوە، بەڵام خەڵكی كوردستان توانیویەتی پارێزگاری لە بوونی خۆی بكات و رووبەڕووی هێرش و پەلاماری دوژمنان و داگیركەران ببێتەوە و دوای هەر كەوتنێك بە گڕوتینێكی نوێوە هەڵسێتەوە. گەلی كوردستان كورد یەكێكە لەگەلە دێرینەكانی ئەم ناوچەیە و تائێستا خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، هەموو نەتەوەكانی ئەم دەڤەرە خاوەنی دەوڵەتن، كەچی كوردستان بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی زلهێزان چەندین جار دابەشكرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی عەرەب و فارس و تورك و بە دەوڵەتەكانیەنەوە لكێندرا، لە مێژیندا كورد بۆ ئازادی و سەربەستی و سەربخۆیی چەندین هەلی بۆ گونجاوە، لە بارترین هەل لەپەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 بوو كە تیایدا كورد لەپاش ساڵێك خۆبەڕێوەبردن ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، كەچی لەرێگەی پەیماننامەی لۆزانەوە لەساڵی 1923 ئەو خەونەی گەلی كوردستان لەباربرا.
گەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوویی ئاشتیخوازانەی بارزانی لە كوردستاندا بكەین بۆمان روون دەبێتەوە ، كە چۆن خانەوادەی بارزانی بۆ بنیادنانی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە هاووڵاتی، لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی. هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە، وایكردووە كەسێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی وەك بەڕێز مەسعود بارزانی بێتە بەرهەم. بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتیو دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی بەخشراوە، گرنگترینیان خەڵاتی نۆبلی ئاشتی و خەڵاتی پەیمانی باكوری ئەتلەنتیكە. لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها بارزانی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كوردو عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن.
هەمووان ئەو راستیە دەزانین، بەر لە بریارو وتاری ریفراندۆم، وڵاتە زلهێزەکان لایان وابوو هەوەکو مێژووە رابردووەکان دەتوانن کورد وەکو سەربازێکی ونی خۆیان بەکاربهێنن و لەگەڵ کۆتایی خواست و پێویستیەکانی خۆیان کۆتاییش بەخواستی کورد بهێنن، بەڵام زەنگی ئاڵای کوردستان و پرۆسەی ریفراندۆم، جارێکی ترپەیماننامەی سایکسبیکۆی هێنایەوە سەر میزی گفتوگۆو سەکۆی سیاسی نێودەوڵەتی و بەواتایەکی تر جارێکی تر ئەو پەیمانامەیە هاتەوە سەر مێزی دیالۆگی نێودەوڵەتی.سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو كارتهیه کە کورد خستیە ناو گۆرەپانی سیاسی نێودەوڵەتی، بهدڵنیاییهوه ژیرانه بهكارهێنانی ئهو كارته بەرهەمێکی گەورەی دهبێ بۆ كوردستان و كوردو نابێ لەبارببرێ. هەربۆیە بەچاکی دەزانم ئەو بایەخەی كه ریفراندۆم و ئهنجامهكهی ههیانه وهك كارتێكی سیاسی کاڵ و کرچ نەکرێ و ببرێتە سەرمێزی گفتوگۆ و دیالۆگی نێودەوڵەتی.ئەگەر ئێستا لە رێگەی گوشاری ئابووری و ئابڵوقەدانەوە دەیهەوێت كورد ناچار بكات پاشگەز بێتەوە ، بەڵام ئەو ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە مێژوو و تاپۆیەكی هەمیشەیی بۆ كورد وكوردستان و بەكەس ناسرٍیتەوە ..
ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بە دڵنییاییەوە گشت ئەو بانگهێشت فەرمییانە بۆ ئەوروپا و دواتر ئێران و ئەمەریكاش سەركەوتنێكی گەورە و ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی میللەتەكەمان دەكات . هەموو ئەوانەش بۆ حیكمەت و سیاسیەت و دیپلۆماسی سەركەوتنی سەرۆك بارزانی دەگەرێتەوە ..