(فۆکۆیاما)ش شێت دەبێ
January 20, 2018
وتار و بیروڕا
ــ نەوشیرزان مستەفا: یەکێتی گەندەڵە و هەر لەگەڵ یەکێتیش کۆتایی بە بڕیاری تاکڕەوی سیاسی دێنین.
ــ عەلی باپیر: لە ساڵی ١٩٨٧ دوای ئەوەی بەرنامەی ئیسلامم بۆ کاک نەوشیروان روون کردەوە گوتی: ئەگەر بەرنامەی ئیسلام ئاوابێ، من دەوڵەتێکی ئیسلامیم قبووڵە، ئەوەش وایکرد لە دیموکراتی عێراق و سیستەمی فەرمانڕەوایی یەک بگرنەوە، علی پاپیر حکومەتی عێراقی پێ لە حکومەتی هەرێم دیموکراتی ترە، نەوشیروان مستەفاش سیستەمێکی هاوشێوی سیستەمی (بەغا)ی دەوێ.
ــ کۆسیرەت رەسوڵ: کاڵفامەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد و کەرکوکیان فرۆشت.
ــ مەلا بەختیار: هەرزەو فەیسبووکبازەکانی ناو یەکێتی کەرکوکیان فرۆشت و دەبێ دادگایی بکرێن.
ــ دکتۆر نەجمەدین کەریم: خووی شیری هەتا پیری.
ــ شێخ جەعفەر: ئەوەی لە کەرکوک روویدا خیانەت بوو.
ــ لاهور شێخ جەنگی: هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نەکردووە.
ــ پاڤێڵ تاڵەبانی: بۆ رێککەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی لە کۆی (٥٠) ئەندامی سەرکردایەتی واژۆی (٣٨) ئەندامم لایە.
ــ وەستا رەسوڵ: مانگایەکم خێر بێ حەشدی شەعبی هێرش بکات، بۆیە کەرکوکمان چۆڵ کرد فیشەکمان لێبڕان.
ــ ئاسۆ مامەند: کەرکوک ئارمە و پێویستە خەڵک بگەڕێتەوە، هەر رۆژێکمان لە کەرکوک مردنێکە.
ــ سەلیم شوشکەیی: ریفراندۆم شووم بوو، واتا خواستی خەڵکی کوردستان شووم بوو.
ــ ئاڵا تاڵەبانی: کەرکوک گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان.
ــ وشیار عەبدوڵا: ناسۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی کورد بەرەو هەڵدێرمان دەبات.
ــ محەمەد دووشیوانی: عەبادیمان لەوە ئاگادار کردووە کە چیتر بەرگەی بارودۆخی کەرکوک ناگرین و ناتوانین لەوە زیاتر گەنجانی کەرکوک رابگرین.
توخوا فۆکۆیاما ئەو هەڵوێست و لێدوانە دژ و پێچەوانانە ببینێ شێت نابێ؟!