یەكگرتوو لە رەش و سپی كامەی هەڵبژارد؟

یەكگرتوو لە رەش و سپی كامەی هەڵبژارد؟
دوابەدوای هەڵوێستی كۆمەڵ و بزوتنەوەی گۆران یەكگرتووی ئیسلامی سێیەم حیزب بوو كە كشانەوەی خۆی لە حكومەتی هەرێم راگەیاند هەرچەندە كە هەموو بریارەك لە لایەن هەر حیزبێكەوە دەر بچیت ئەوە ئیرادەی ئەو حیزبە لە بارەی پێشهاتەكان نیشان دەدات بەڵام ئەو هەڵوێستەی ئەو جارەی یەكگرتوی ئیسلامی لە نێوان كۆمەڵە ئاڵۆزی و لە ژێر كەش و هەوایەكی قورسی ئیرهابی فیكری رویدا.
هەرچەندە كە هەر رووداوەك كە لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان روودەدات كە داخهێنەر بیت هەردوو حیزبی بزوتنەوەی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی هەڵەكان دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی سوود لەو دەرفەتە وەربگرن بەلًكوو وەكوو هەموو جارەك لە ئاوی لیل ماسی بگرن و هەموو جارەك دژی حكومەتی هەرێم بۆ رازی كردنی شەقام هەڵوێست وەردەگرن هەرچەندە ئەو هەڵوێستانە لایەنی نەرێنی هەبیت بەڵام سەركەوتن و بەرەوە پێشبردن و گەشەی خۆیان لە نارەزایەتی خەڵكدا دەبینن هەر بۆیەش ئەوە بۆ تە هۆكارەك بۆ ئەوەی ئیرهابی فیكری لە سنورەكی دیاریكراوی كوردستان پەرە بسەنیت.
ئەوەی لە ماوەی رابردوو رویداوە و سەرەرای ئەو بارودۆخەی كە ناوچەكە بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی تێیكەوتووە دەقۆزنەوە بۆ ئەوە هۆكاری هەموو ئەو كێشانە بخەنە ئەستۆی حكومەت و بە دیاریكراویش پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە درێژەی ئەو كردارانەی كە لە رابردوو هەیانبووە وەكوو رژاندنی خەڵك و ماموستایان بۆ سەر شەقام و داخستنی قوتابخانەكان و بانگهێشت كردنی ئەو كەسەی بودجەو قوتی خەڵكی بریوە لە هەموشیان دەردناكتر سەر هەڵدانی عیبادی ،عیبادی وەكوو ئەوەی كە لە بیریان چوبیتەوە كە عیبادی تا چەند بۆتە هۆكار بۆ ئەوەی كوردستان تووشی چارەنوسەكی ترسناك بكەن.
لە ئێستاشدا كە یەكگرتووی ئیسلامی لە كەشەكی گۆماناوی لە حكومەت كشاوەتەوە جێگەی هەڵوێستە لە سەر كردنە سەرەرای ئەوەی كە لە دوای ئەو نسكۆیەی كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر كوردستان تووشی بوو سەرۆكی حكومەت بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی شكاندنی ئەو ئابلۆقە سیاسی و ئابوری و كۆمەلایەتییانەیە كە لە لایەن هندەك كاڵفامی ناو حیزبەكی دیاریكراوی كوردستان تووش بووە سەرەرای ئەوەی كە حكومەت توانیویەتی زۆربەی ووڵاتە زڵهێزەكان لەوانەش بریتانیا و ئەمریكا و بەڵجیكا و ئەڵمانیا و هەر وەها روسیا تەنانەت نەتەوە یەكگرتووەكان بهێنیتە سەر هێل بۆ ئەوەی لە رێگەی گوشارەكانیان ئەو ئابڵۆقەیە بشكێنن كە كوردستان تێیكەوتووە.
بەڵام ئەوەی كە لە هەموو جیهاندا وەكوو عورفەكی نیشتمانی دا بوونی هەیە پشتگیری كردن لە حكومەت لەو كاتانەی كە تێیكەوتوون بەڵام ئەو ئیرهابە فیكرییەی كە سێبەری رەشی خۆی بە سەر كوردستاندا كێشاوە هۆكار بووە بۆ ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامیش بكەویتە ژێر كاریگەری ئەو ئیرهابە فیكرییەی كە هەیە.
بەڵام بە لە خۆبوردەییەكی تەواو دەبیت یەكگرتووی ئیسلامی بەو پێشینەی كە هەیەتی و لە رابردووشدا هەڵوێستی جیاوازتری هەبووە ئەوجارەش ببوایە سەرمەشقی حیزبەكانی تر و لە سەنگەری نیشتمان بمابوایەوە و نەكەوتبایە ژێر سێبەری هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەكان و ئەوەش كاریگەری لێبكات بۆ ئەوەی لە حكومەت بكشێتەوە لە كاتەكدا كە كەمتر لە دوو مانگ بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ماوە.
Top