نێچیرڤان بارزانی ،بەرێوەبردنی بەهێزترین حكومەت لە نێو دەریاییەك قەیران و ئابڵوقەی بەغدا ..
January 19, 2018
وتار و بیروڕا
یەكەم ، ئیدارەكردنی سێ ساڵ شەرٍی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی " داعش"ـ دووەم ، حەوانەی دوو میلیۆن ئاوارە ، سێیەم : ئابلوقەدانی ئابووری هەرێمی لە لایەن بەغدا ، چوارەم ، دابەزینی نرخی نەوت ، گەر هێزوئیرادەی حكومەتی كوردستان نەبوایە ، مەحاڵ بوو لە هیچ هێز ووڵاتێك بەرگەی ئەو گوشارە بگرێت ،ئەمەش بۆ سیاسەتی بەهێزی حكومەتی كوردستان تا بە ئەمرۆ دەگەرێتەوە .
سیاسەتی ئابووریی حكومەتی كوردستان بەتایبەت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووەوە تا ڕادەیەكی زۆر وابەستە بووە بە پێكەوە گرێدان بە سیاسەتە ئابوورییەكانی بەغداوە. لە هەمان كاتدا، مانەوە لە پەراوێزی بودجەی بەغدا و پشتبەستن بە داهاتی نەوتەوە بە ڕادەیەكی زۆر نەخشی نەرێنییان هەبووە لە ڕوودان و قووڵبونەوەی قەیرانی ئێستای كوردستان. لە چواردە ساڵی پێشوودا جگە لە سیاسەتی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز، حكومەتی كوردستان نەیتوانیوە لە سیاسەتە شكستخواردووەكانی حكومەتی ناوەند خۆی رزگار بكات. بێگومان ئاساییە بۆ هەرێمێكی وەك كوردستان كە لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە كە بەشێكە لە وڵاتی عێراق تا ڕادەیەكی زۆر گرێدرابێت بە ڕەوشی سیاسی و ئابووری ئەو وڵاتەوە، بەڵام تایبەتمەندی كوردستان بەتایبەت لە ڕووی نەبوونی متمانە بە حكومەتی ناوەندە و بیركردنەوە لە سەربەخۆیی كوردستان شایستەی داڕشتنی سیاسەتێكی ئابووری باشتر بوو لە پێش ڕوودانی قەیرانی دارایی و ئابووریی ئێستای كوردستان.
ئەو قورسایی و سەختیانەی كە حكومەتی كوردستان لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو توانیی رووبەروویان ببێتەوە بریتین : شەرٍی تیرۆریستانی داعش ، بە ئەستۆگرتنی گشت خەرجییەكانی ، ئابڵوقەی ئابووری بەغدا، هاتنی زیاتر لە دوو میلیۆن ئاوارە ، دابەزینی نرخی نەوت و دابینكردنی مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان سەرٍەرایی گشت كۆسپەكانی بەردەمی ..
گەلی كوردستان بە درێژایی شۆڕشەكان و لە رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەكانی جینۆساید تا دەگات بە شەڕی داعش،حەشدی شەعبیشەوە شكستی نەهێناوە بەڵكو سەركەوتووە، كەواتە كارەكە بۆ گەلی كوردستان لە چاو گەلانی ئەڵمان و یابانی شكستخواردوودا، ئاسانترە و دەرفەتی تەواوكردنی سەركەوتنەكانی لە جەنگدا بە گەشەكردن و پێشكەوتن، رەخساوترە.نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رابەرایەتی ئەم لایەنە تەواوكارییە دەكات كە ئیرادەی سەركەوتن لە جەنگدا لە ئیرادەی گەشەكردنی وڵات و كۆمەڵگادا بەرجەستە بكات.
ئەدا و ئەركی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری بنیاتنانەوەو پرۆسەی وەبەرهێنان و تەنانەت پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی هێندە خێرا هەرێمی كوردستانی گەیاندۆتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی،سەرٍەرای هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو هاتۆتە پێش بەڵام دەبیین كە هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بووەتە مایەی بایەخدانی وڵاتانی ئەوروپایی و زڵهێز وناكرێت ئەو ژمارە گرنگە پاشگۆی بخرێت ، لەلایەكی ترەوە گشت بانگهێشتە فەرمییەكان لە سەر ئاستی سەرۆك وڵاتان گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستان پیشان دەدەن كە ئەمانە وایانكردووە كە بەبایەخەوە لە ڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن و سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم بە كەسایەتیەكی بێوێنە لەقەڵەم بدەن وببێتە جێی بایەخ .
نابێ ئەوەش لە بیر بكەین دژایەتی هەندێك هێزولایەنی نێو خۆیی و گوشاردروستكردنە سەر حكومەتی هەرێم لە پێناو بەدەسهێنانی دەسكەوتی زیاتر ، هیچ رۆڵیان نەبووە لە پشتیوانیكردنی حكومەتی كوردستان بەڵكو بە پێچەوانەوە سەرەرای سوودمەندبوونیان لەو كابینە هاوبەش ناخۆشی و ئەو گوشارانەی سەر هەرێمی كوردستان نەبووە و بەردەوام خۆیان دزیوەتەوە لە لایەن لە نێو حكومەت سوودمەند بوونە وە لە لایەكی تریش رۆڵی ئۆپۆزسیۆن و دژایەتی حكومەتی كوردستان نیان كردووە .
. زۆر گرنگە ڕۆڵی لەبەرچاو بگیرێ و بۆ ئەو كارانەی بۆ كوردستان كردوویەتی، یەكێك بووە لە گەورەترین هێزی سەقامگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە هەوڵی بەمۆدێرنكردنی هەرێمی كوردستان .
كاتێك سەیری هەنگاوی ئەو لە بەرەی پێشەوەی سیاسەتی كوردی دەكەیت زۆر گرنگە لەم ڕۆڵەی ئەو گێڕاویەتی تێبگەی كە چی بۆ كوردستان كردووە. كردنی ئەو هەموو كارە وادەكات لەم ئاڕاستەیە تێبگەین كەكوردستان لە ئایندە هەنگاوی بۆ دەنێت، بێگومان ئەو ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە داڕشتنی هەیكەلی ئایندە. هەرچەندە نامۆیە گەر نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی ناوبانگی نەبێ، چونكە سەرنجی ئەو لەسەر كاروباری ناوخۆیە، ئێستا ئەو بووەتە جێگای سەرنجی گشتی. نێچیرڤان بارزانی بەشێكی هەرەگرنگی حكومەتی كوردستانە، بیرۆكە و ڕێگاچارەكانی ئەو لە زۆر ڕووەوە سەرقافلەی بژاردەی گونجاوە بۆ ئایندەی دوورمەودای كوردستان، بیرۆكەی میانڕەو و گشتگیرە كە بایەخ بە تێگەیشتنی گرنگی گۆڕانكاری پەیتا پەیتا دەدات لە پڕۆسەی سیاسی كوردستان.
لەگەڵ هەموو ئەو كێشە وگرفتانەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو رووبەرووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی بۆ جیهان بیسەلمێنێت كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق جیاوازە و لەو رووی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەرادەیەك توانرا لەپاشكەوتەیی حكومەتی ناوەندی دەربازمان بێت.ئێستاكەش راستە دەسەڵاتدارانی بەغدا لەگەڵ ئەوەی ئابڵوقەیەكی نارەوایان دژی هەرێمی كوردستان جێبەجێی كردووە ،بەڵام بە ئیرادەی پۆڵایین و خۆراگری میللەتەكەمان لە ماوەی داهاتوودا بە سەر ئەو كۆسپانەش دا سەركەوتن بەدەست دێت و دەسەڵاتدارانی بەغدا ناچارن مافە دەستوورییەكانی كورد كە پێكهاتووە لە بودجە و مووچە رەوانە بكەن ،ئەگینا هیچ رێگەیەك جگە لە سەربەخۆیی ئابووری و نیشتیمانیی لە بەردەم هەرێمی كوردستان دا نەماوە .بۆیە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، حكومەتی هەرێم بەهێزترین حكومەتی كوردستان بووە رووبەرووی قورستترین و سەخترین پێشهات و رووداو و قەیرانی ئابووری و داراییی ببێتەوە .