بەرپرسیارەتی حكومەت بۆ شەفافییەت لە ئاوێنەی دیلۆيتدا
January 17, 2018
وتار و بیروڕا
هەر چەندە كە بوونی گەندەلی لە تەواوی جیهاندا شتەكی نامۆ نییە بەڵام مەبەست لێرەدا بەرگریكردن لە گەندەلی و گەندەڵكاریدا نییە، بەڵكوو ئەركی حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكانە بۆ ئەوەی بە هانای ئەو بابەتە گرینگ و هەستیارە دا بچن و بۆ ئەوەی كە پرۆسەیەكی سەركەوتوو لە حوكمرانی هەبیت كاری لە سەر بكەن هەر چەندە ناكرێت و ناتوانین وەكوو ئەوەی كە هەیە ریشەكێشی بكەین بەڵام دەكرێت رێگرییەكی نسبی لەو بابەتە هەستیارەدا بكەین.
شەفافییەت ئەو دەستەواژەیەیە كە هەموو جار هاوتەریب و هاوئاهەنگ لە گەڵ گەندەلی دێتە ئاراوە ئەوەش ئەو بەرنامە و پرۆگرامە بوو كە حكومەتی هەرێكی كوردستان لە راستای كابینەكەی دا هەبووە هەرچەندە كە ئەو بابەتە زۆرێك لە خەڵك و تەنانەت حیزبەكان و لە كاتی ئێستاشدا حكومەتی ناوەندی عێراق ئەو بابەتەی كردۆتە بیانۆیەك، بۆ ئەوە بە ئەو مەبەستەی كە هەیەتی بگات ،بەڵام لە ئاستی هەموو ئەو بەرنامە و پڵانانە حكومەتی هەرێم بە دانانی نەخشەیەكی گونجاو كار بۆ شەفافكردن لە بەرنامەكانی دەكات هەر بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵی رابردوودا سەرەرای ئەوەی زۆربەی گرێبەستەكان لە رێگەی پەیجی تایبەت بە سامانە سرۆشتییەكانەوە بڵاو كرانەوە بەڵام ئەو بابەتە ئامانجی ریكلامە دروشمی حیزبی تێری نەكرد، هەر بۆیەش حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە پرۆسەیەكی شەفافدا و بەپێی پێوەرەكانی بانكی نێودەوڵەتی، دوای بانگهێشتكردنی چوار كۆمپانیا جیهانییە باوەڕپێكراوەكانی بواری وردبینی، لە كۆتاییی ساڵی 2016 لەلایەن ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازەوە، گرێبەست لەگەڵ گەورەترین دوو كۆمپانیای جیهانیی (دیلۆیت) و (ئی وای) واژۆكرا. بەپێی هەردوو گرێبەستەكە، وردبینیی سەرجەم داهات و خەرجی و پرۆسەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت بە چالاكییەكانی ساڵانی رابردووشەوە و، بۆ داهاتووش بەردەوام دەبێت ".
ئەوەش هەنگاوەكی ترە بۆ ئەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راستای بەرنامەكانی بۆ خۆشگوزەرانی گشتی و گەراندنەوەی ئەو متمانەیەی كە هندەك لە حیزب و لایەنەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان بەدوایدان.
لە لایەكی ترەوە سەڵماندنی ئەو بابەتەیە كە باسكردن لە ناشەفافبوونی بابەتی نەوت و گرێبەستەكان سەرەرای بەشداری زۆرێك لە لایەنەكان زیاتر لە دروشم نییە