کشانەوە لە هەڵبژاردنی عێراق ، هەنگاوێکی گرنگ و کاری گەرە ....

کشانەوە لە هەڵبژاردنی عێراق ، هەنگاوێکی گرنگ و کاری گەرە ....

لەچەند ساڵی ڕابردوو بەشدار بوونی کورد لە حکومەتی عێراقی فاشست ،، بۆ بەرژەوەندی حزبی و شەخسی چەند لایەن و کەسێک نەبێت هیچ ئیسفادەیەکی بۆ نەتەوەی کورد نەبووە ....

کشانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن باشترین هەنگاوە لە ئێستەدا ،، فشارێکە بەجیهانی ڕاگەیەنین بەشداری حکومەتێکی دیکتاتۆری و داگیرکەر و تایفی نابین کە ماڤی نەتەوەکانی تێدا پارێزراو نەبێت ،،
بایکۆت کردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان لە کرکوک و دەوروبەری هەنگاوێکی گرنگە ، پێویستە تەنها لەکرکوک نەبێت کۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بایکۆت بکات ،،

لەوەتەی کورد بەشدارە لە حکومەتی عێراق ، هیچ دەست کەوتێکی نەتەویی و نیشتیمانیان بەدەست نەهێناوە کە زۆر لە ئێستە بەهێز تربوو ،، ئێستە بەم شکاوی و بچووکیەوە ئەبێ چیمان بۆ بدورنەوە ؟
لایەنە خەم خۆرەکانی نەتەوەو نیشتیمان گرنگە لەهەڵبژاردنەکانی عێراق بەشدارنەبن ، بەم هەنگاوە دەتوانن فشارێکی زۆر لە سەر بەرپرسانی عێراق دروست بکەن هیچ نەبێ هەندێ لە مافەکانی کورد جێ بەجێ بکەن ،،
هەرچەندە لەناو لایە سیاسیە کوردیەکان و بەرپرسانی کورد خائین و خۆفرۆش زۆرە !
بەڵام هەرهاوڵاتیەک خۆی بەخەم خۆر دەزانێت گەرحزبەکانش نەکشانەوە ، بەشداری ئەم پرۆسەیە نەکەن و شەرعیەت بەدیکتاتۆری و داگیرکاری حکومەتی عێراقی تائیفی فاشست نەدەن ....

باشە کورد بەشداری حکومەتی عێراقی فاشست نەبوو بووجە و مووچە و قووتی هاوڵاتیان برا ؟
هەرلەکاتی بەشداربوونمان لەحکومەتی تایفی عێراق بەچاوساغی خائین و خۆفرۆشان هێز نەهێنرایە سەرکوردو ۱۰۰/٥۱ خاکی کوردستان داگیرکرا ؟
هەربەژدارنین لە حکومەتی عێراق هەڕۆژە و بیانویەک بۆ نەناردنی قووتی هاوڵاتیان دەگرن ؟

ئەوانەی بەدەنگی میلەت چوونەتە بەغدا و لە بەرپرسیارێتی بالادان دڵنیابن هیچ لەخەمی کوردانین ،، تەنها بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و حزبەکانیان کاردەکەن ، چەند بەرپرسێکی دیاری کراو نەبێت کەئەویش حساب بۆ ڕاوو بۆچوونیان ناکرێت ،،
لەپێش چاومانە سەرۆک کۆمارو ئەم هەموو وەزیر و گزیر و پەرلەمانتارەی کورد لەبەغدا چ دەست کەوتێکی نەتەوەی و نیشتیمانیان بەدەست هێناوە لە گیرفان پرکردنی خوودی خۆیان زیاتر ؟

پرۆسەیەک هێندە فاشیل و بێ کەڵک بێت بەشداریکردن تێیدا ئەو پەری نەزانی و تاوانە لە ئاست خاک و نیشتیمان .
Top