ئایا نێچیرڤان بارزانی بەڵێنەكانی جێبەجێ كرد ؟
January 16, 2018
وتار و بیروڕا
هاوكات لەبواری ڕۆشنبیری و مەعریفیەوە بڕی پارەی پێویست بۆ كڕینی تاقیگە و دروستكردنی هۆڵ بۆ تاقیگەكان و بینایەی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان و ڕاگرایەتی بەشەكان تەرخان كراوە بە كوژمەی (15) ملیۆن دۆلار كە خراوەتە سەر حسابی زانكۆی گەرمیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بە هۆی قەیرانی داراییەوە بڕێكی كەم لەو پارەیە خه‌رجییه‌كه‌ی وه‌ستێندرا، به‌ڵام لە ئێستادا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران فه‌رمانی ده‌ركردووه جارێكی‌تر و بەزوترین كات ئەو بڕەپارەیەی كەماوە خەرج بكرێت بۆ ئەوەی پرۆژەكانی زانكۆی گەرمیان نەوستن. هه‌روه‌ها لە بواری چاپەمەنییەوه ئامێریكی چاپكرنی زۆر پێشكەوتوو لەوڵاتی ئەلمانیا كڕاوە و لە كۆگاكانی ئیدارەی گەرمیاندا دانراوە چاوەروانی ئەوەن كە بینایەكی تایبەتی بە كوالیتیەكی بەرزی بۆ دروست بكرێت بۆ ئەوەی دەست بكرێت بەبەكارهێنانی، چاوەڕوانیش دەكرێت بەخستنەكاری ئامێرەكە گەرمیانییەكان ناچار نەبن لە جێگەیەكی تر ڕۆژنامە و كتێب و بڵاوكراوەكانیان چاپ بكەن .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بكرێت تا به‌رچاو ون نه‌بێ هەموو ئەو كار و پڕۆژەبوونیادنه‌رانه‌ی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداو بەبڕی پارەی تەرخان كرا‌و بۆی. وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ته‌واوی خه‌رجی و كاروپڕۆژه‌كان به داتا و ژماره لای من پارێزراون، چونكە هەندیك كەس و لایەن بەمەبەست دەنگۆی ئەویان بڵاوكردۆتەوە كە گوایه نێچیرڤان بارزانی لە گەرمیان تەنها قسەی كردووە و پارەی تەرخان نەكردووە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی، لیرەشەوە ئامادەم تەوای ئەو پەڕاوە فەرمیان بدەمە هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایی تا بەدوادا چوونی بۆ بكەن .