پێکەوە ژیانی پێکھاتەئایینی ونەتەوەییەکان نیشانەی پێشکەوتنی کوردستانە

پێکەوە ژیانی پێکھاتەئایینی ونەتەوەییەکان  نیشانەی پێشکەوتنی کوردستانە
یەکێ لە خەسلەتە جوان ودیارەکانی کۆمەڵگای کوردستانی پێکەوە ژیانی پێکھاتە ئایینی ونەتەوەیی و مەزھەبیەکانە کە لە دێرین زەمانەوە لەگەل تێپەربوونی کوردستان بە چەندین قۆناغی جیاوازدا بەلام ھەمیشە شوێنی پێکەوە ژیان بووە کە کوردستانیان بە جیاوازی ئایین وزمان وبیروبۆچوونەوە لە ژێر چەترەگەورەکەی کوردستان کۆبووینەوە وە ئیماندارانی سەرجەم ئایینەکان بەیکەوە سەرقالی بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینیەکانیانن تەنانەت ئەم تابلۆ جوانەی کە ھەمیشە لە کوردستان ھەیە سەرنجی ناوەند و دەزگا نێودەولەتییەکانی راکێشاوە وە بەبایەخەوە لێ دەروانن کە ئەمەش سەروەریەکەی دەگەرێتەوە بۆ تێگەیشتنی گەلی کوردستان لە حەقیقەتی ئیسلام وەک ئایینێکی لیێبوردە ومیھرەبان وێرای ئەوەی رێبەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان فاکتەرێکی ترن بۆ چەسپاندن وبلاوکردنەوەی بنەماکانی پێکەوە ژیان و داکۆکی کردن لە مافی پێکھاتەکان بۆیەش گەر تەنھا گوندی(بارزان) بە نموونە بھێنینەوە ئەم راستیەمان بۆ بەدیار دەکەوێت کە جگە لە وەی (بارزان) لانکی شۆرش وکوردایەتی بووە لە ھەمان کاتیشدا لە سایەی حیکمەتی شێخ عبدالسلام بارزانی باوەردارانی چەندین ئایین بەبێ جیاوازی لە ئەرک وماف دا یەکسان بووینە وھەستیان بە ھیچ جیاوازێک نەدەکرد کە ئەمەش وای کردووە کاتێک قەشەی بەناوبانگ (وێکرام) دێتە دەڤەرەکە دەبینی شێخ عبدالسلام زیاتر لەوان لە خەمی مەسیحیەکانی دەڤەرەکە دایە خۆشحال وسەرسام دەبێت بەشێخ دەلێت ئەوی تۆ دەکەی بۆ پێکەوەبوون بە ئێمە ناکرێت بۆیە دەگەرێتەوە وە نەبێت پاراستنی ئەم فەرھەنگە جوانەیە تەنھا لە قۆناغێک دابووبێت بەڵکو بە درێژایی مێژوو ھەمیشە ھەولی پاراستن وقولکردنەوەی دراوە کە لەم قۆناغەشدا سەرۆک مسعود بارزانی وەک درێژە پێدەری ستراتیژیەتی فکرەی بارزانی نەمر ھەمووکات پارێزگاری لە پێکەوەژیانی ھەموو پێکھاتە ئایینی ونەتەوەیەکانی کردۆتەوە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا کاتێک گروپی تیرۆرستی داعش ھێرشی سەر کوردستانیان کرد ھەولی تێکدان و دەرز دروستکردن بوون لە نێوان پێکھاتەکان بەلام ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئەم بەھا جوانەیە فیداکارێکی کەم وێنەی نواند وپارێزگاری لە ھەموو ئایین ونەتەوەێکی کرد وێرای ئەمەش کوردستان بوویتە پەناگەیک بۆ ئاوارە و لێقەوماوان لەسەرجەم پێکھاتەکان کە بەھۆی رەوشی نالەباری عیراق روویان لە ھەرێمی کوردستان کردوە ، بۆیەش لە ئان وساتێکی وەک ئێستای کوردستان دا گرنگە ھەمووان پارێزگاری لە ئازادی وپێکەوە ژیان بکەین و پەرەی زیاتری پێ بدەین کە نیشانەی پێشکەوتنی کوردستانە چونکە ھەمووان لەم ھەرێمە دا ھاوبەش و ھاوچارەنووسین کە بەدڵنیایەوە ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت کەلێنێک لەم نێوەندە دا دروست بکات لەگەل ئەمەشدا گرنگە رێگری لە ھزری تیرۆر وتۆقاندن وجیاکاری ئایینی و تائیفی بگیرێت وەلە کەنالەکانی راگەیاندن وناوەندەکانی خوێندیش بایەخی زیاتر بە فەرھەنگی پێکەوە ژیان بدرێت تا نەوەی ئێستا وداھاتووش لێ سوودمەند بێت کە ھەموو ئەمانەش بەرەوو کەناری سەرکەوتن نزیکمان دەکاتەوە .
Top