ریفراندۆم، داگیركەرانی لە ژێر دەستكردنی میللەتی كورد ، بێ‌ ئومێد كرد ..

ریفراندۆم، داگیركەرانی لە ژێر دەستكردنی میللەتی كورد ، بێ‌ ئومێد كرد ..
دەیان ساڵە داگیركەران و رژێمە یەك لەدوای یەكەكان بەردەوام هەوڵ دەدەن كورد ژێر دەست بمێنێتەوە و لەناویی ببەن .بەڵام سەریان لە چیا بەرزەكانی كوردستان و سینگی پێشمەرگە وەك قەڵغانی پۆڵایین دا .ئاشكرایە هەركاتێ پرسی كورد بەرەو پێشكەوتن بچێت داگیركەران هەمو ناكۆكی خۆیانن بۆ لێدانی گەلانی ژیر دەستە، چونكە دەزانن بە سەربەخۆیی گەلی كورد نەخشەی داگیركاریی و قەڵەمڕەویی ئەوان هەڵدەوەشێتەوە.پیلانگیری دژی باشووری كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی ئاڵاهەڵگری ریفراندۆمیی سەربەخۆیی و كوردستان ، نەخشەیەكی درێژخایەن بووە بە ئامانجی لێدان یان سرٍینەوەی دۆزی كورد ،چونكە دوژمنان و داگیركەران خوێندنەوەیەكی وردیان هەبووە بۆ كەسایەتی سەرۆك بارزانی لەوەی هەوڵەكانی بەردەوام بووە بە ئامانجی ئاوا كردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان و بێ‌ هیوا بوونی لە دەسەڵاتدارانی ستەمكاری بەغدا .
نەتەوەی كورد لەمێژووی خۆیدا سەركردە و كاریزمای گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوانە بوون بە بەشێك لەمێژووی نەتەوەیی كورد و جێی دەستیان بەمێژووەوە دیارە، ئێستاش گۆڕەپانی سیاسی كوردستان خاڵی نییە لە سیاسەتكارو سەركردەی سیاسی، كە هەر یەكە و بە ئایدیا و بیری خۆی سەرگەرمی خەباتی سیاسییە. بەرهەمی ئەمڕۆی كوردستان، رەنجی خوێنی شەهیدان و حیكمەتی سەركردە دڵسۆزەكانی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی هەردەم لەهەوڵی چارەسەری گرفتی ناوخۆن، بەرامبەر بەدوژمن و ناحەزانی كوردیش خاوەن ورەی پۆڵاینن. لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی دەولی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك مجاملەیەكی سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە. ئەمە سەرەڕای دەرەوەی وڵاتان، لەناوخۆدا سەرۆك بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت " گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن". ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق دا ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حكمەت و زانایی سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت. ئینجا لە رۆژی 25/9 توانیی سەرەرای گشت كۆسپ و بەربەستەكان توانی بە رێژی زیاتر لە 92% توانی سەركەوتنێكی گەورە و مێژوویی بۆ كورد تۆمار بكرێ‌ . راستە ئێستا میللەتی كورد رووبەرووی ئابڵوقەدان بۆتەوە و بەغدا دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر تووشی لووت بەرزی بۆتەوە و لە سەخترین قەیرانی دارایی داین بەلام نابێ‌ فەرامۆشی بكەین كە ئەم سەقامیگری ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر دڕەندەترین دوژمنانی كورد و ناحەزانی كورد و تاگەیشتن بە لووتكە .
نەبوونی یەكڕیزی و كۆدەنگی و ئەم یەكنەبوونەش بۆتە ڕەچەتەیەكی ترسناك لەناو گشت جوڵانەوە سیاسی و كۆمەڵایەتی و سەربازی بە درێژایی مێژووی خەباتمان و زەبری كاریگەری وەشاندووە، كە من لێرەدا نامەوێت ئۆباڵی بخەمە ملی تەنها سەركردە و لایەنێكی میللەتەكەمان. كە بە درێژایی مێژوو نەتوانراوە هیچ كام لە جوڵانەوەكان بە بێ دابەشبوون تێپەڕێنین بە تایبەتی لەم بەشەی باشووری كوردستان. كە لەم جیابوونەوانەدا ئەوەی زۆرترین سوودی بینیوە داگیركەران بوون و ئەوەی باجەكەشی داوە میللەتەكەمان بووە، كە لێرەدا دەتوانین زۆر هۆكار دەستنیشان بكەین كە ڕۆڵی بینیوە لە دروستنەبوونی یەكڕیزی.
دابەشبوونی نەتەوەی كورد بە سەر چوار دەوڵەت و نەتەوەی زلهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە هیچ كام لەسەردەمەكاندا خوێندنەوەی سیاسییان بۆ دۆزی كورد نەبووەو لە هەموو سەردەمەكاندا ویستویانە دۆزی كورد لە وڵاتەكەیاندا وەك بازنەیەكی پچڕاوی لێ بكەن، ئەمەش ڕێگربووە لەبەردەم دروستبوونی قەوارەدا، چونكە دەسەڵات ڕۆڵی هەیە لە دروستبوونی شوناسدا، كە ئەم نەتەوەیە بە درێژایی مێژوو ئەوەندەی بەكارهاتووە ئەوەندە بكەر نەبووە، بە تایبەتی دوای ئەو دابەشبوونەوەی كە لە جەنگی چاڵدێران ڕوویدا، كە بۆ یەكلاییكردنەوە و تەسفیە كردنی حساباتی نێوان دوو ئیمپراتۆرە سەرەكییەكە بە كارهاتووە.
بۆیە نابێ‌ ئیتر رێگە بدەین داگیركەران لەتمان بكەن و یەكدەنگیمان بشێوێنن ، چونكە ئەوە ئاواتی لەمێژینەی دوژمنانی كورد و كوردستانە ، دەبێ‌ خۆمان یەكڵا بكەینەوە وبە كوردایەتی و نیشتیمانپەروەریمان گشت پیلان و مەرٍامەكانیان پوچەڵ بكەینەوە .

هەروەها ئەوەشمان بۆ روون دەبێتەوە كە داگیركەران هیچ كات باوەریان بە ماف و ئازادی و دیموكراسیی چ بگات بە مافی سەربەخۆیی كورد نییە ،نەك بۆ نەتەوەیەكی وەك ئێمە بەڵكو بۆ میللەتانی خۆشیان كە دەبینن كە چۆن لە ژێر گوشاری و سەركوتكاری رژێمەكانیانن.بینیمان لە دوایی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق و بنیاتنانەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تازە لە عێراقدا،‮ ‬بڕیار بوو عێراقێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و هاوبەشی‮ ‬و پێكەوە كاركردن بێت‮، ‬كەچی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق و بڕیار بەدەستانی‮ ‬چەشنی‮ ‬سەردەمانی‮ ‬پێشوو بە شێوازی‮ ‬جیاواز كەوتنە دژایەتیكردنی‮ ‬ماف و داوا و داخوازیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮، ‬هەر لە جێبەجێنەكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق كە لەم ماددەیەدا تەواوی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم دەبوایە راپرسی‮ ‬ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی‮ ‬دانیشتوانەكەی‮ ‬بڕیار لە ماف و ژیانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬ئایا سەر بە ناوەند بن‮ ‬یا لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بژین‮. ‬
بەداخەوە بە هەموو جۆرێك رێگری‮ ‬لەم هەنگاوە كرا و دەستوور پێشلكرا‮، ‬دواتر بڕینی‮ ‬بودجە و قوتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و ناردنی‮ ‬هێز بۆ داگیركردنی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكان و گەلێك هەڕەشە و چاوسووركردنەوە بە ئامانجی‮ ‬كپكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮، ‬حكوومەت و گەلی‮ ‬كوردستان هەموو رێگایەكیات تاقیكردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بە ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬راستەقینە لەگەڵ عێراقدا بژین،‮ ‬بەڵام ئەوان هەمیشە لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوون و دژی‮ ‬خواست و‮ ‬ویستەكانی‮ ‬گەلەكەمان بوون‮، ‬هەرگیز نەیان ویستووە كورد بە ئارامی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬لەسەر خاكەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بژی‮، بۆیە هیچ رێگەیەك لە بەردەم میللەتی كورد جگە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نەما . ئەوە هەنگاوە مێژووییەش بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو بەرێوەچوو. ئەمەش پێمان دەڵێن كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆمبێكی دیموكراسی بوو نەك لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان بەڵكو لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بەگژ دیكتاتۆران و داگیركەرانی كوردستاندا تەقییەوە و تووشی شۆك و سەرسورمانی كردنەوە .
Top