لە كۆتایی قووناغە سەختەكە نزیك دەبینەوە
January 15, 2018
وتار و بیروڕا
ئەگەرچی كۆمەڵە كەسێكی ناو حیزبە سیاسییەكان قەیران خولقێنەر و دارودەستەی نەیارانی هەرێمی كوردستانن و بەردەوام بە مۆزیكی ئەوان دەرەقسن، لێ حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی شوێن پێی ئەو كەسانە بسڕێتەوە و قسەكانیان فش بكاتەوە.
سەردانە یەك لە دوای یەكەكانی نێچیرڤان بارزانی جێگەی ئۆمێدن و لە رووی دیپلۆماسی و سیاسییەوە سەركەوتوو بوونە، ئەو وڵاتانەی بەلێنیان بە حكومەتی هەرێم داوە بۆ پشتگیری و نێوان گیری كردن، ئەگەر بەلێنەكانیان بەجێ بهێنن و نێوەندگیری بكەن و بە گوێرەی دەستوور مافەكانی كورد بچەسپێنن، ئەوە لە ماوەی كەمتر لە دو ساڵدا دەكرێ قەرەبووی ئەم قەیرانەی سێ ساڵی رابردوو بكرێتەوە،
لە دوای گەڕانەوەی نێچیرڤان بارزانی لە بانگهێشتكردنە فەرمییەكانی وڵاتان، گۆڕانكارییەك بە سەر بارودۆخەكەدا دێت و هیوایەك لە لای خەڵك دروست دەبێت، بۆیە پێموایە لە كۆتایی قووناغە سەختەكە نزیك دەبینەوە. بۆیە زۆر گرنگە بەرگە بگرین و هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین بۆ دەربازكردنی ئەم قووناغە سەختە.