زانست و سیاسەت

زانست و سیاسەت
مێژووی زانست و سیاسەت زۆر لە نزیکەوە بە یەک گرێدراون، دەستەلات، قودرەت، ئەوەی بە ئینگلیزی پێ دەگۆترێ- پاوڤر-، بریار دەرە لە رووی مێژووییەوە لە سەر چارەنووسی زانست دا.
لە خۆرا نییە کە لە دەوران و سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا ، جۆگرافیا و کارتۆگرافی دەبێتە دیسیپلینێکی ئاکادیمی هەروەها ژیئۆلۆژی هەردوویان پێوەندییان بە سیاسەتی کۆلۆنیالەوە هەیە
لە دەوران و سەدەمی دەولەتی ناسیونالدا ، زانستی حکمرانی و گاورمێنت و سوسیال ئینجیرنیێرینگ, موهەندیسی کۆمەلایەتی و ساز کردن و بنا نانی ئامرازی حکمرانی دەولەتی ناسیۆنال دەبنە دیسیپلینی ئاکادێمی.
لە دەورانی جێگیر بوونی دەولەتی نەتەوەییدا سوسیولۆژی و لەم دواییانەشدا دا کۆمەلگای مەدەنی و پێناسەی ئەو, دەبنە دیسیسپلینی باو و سەردەست.
گشت ئەمانە لە رۆژئاوادا روو دەدەن و دەبنە بنەما بۆ کۆم بوونەوەی تیئۆری و زانستێکی زۆر کە خۆی دەبێتە خاوەن ژیانێکی سەربەخودی خۆی بە جیا لە دەستەلات
بەلام جوگرافیا و جیاوازی هەڵ و مەرجی شۆینەکان کاری خۆی هەر دەکات و ئەرکێکی مێژوویی دەخاتە سەر ئاکادێمی و جەماعەتی زانست کە بتوانن ئەو هەنبانەی گشتی زانستەی لەگەل بار و دۆخی شۆێن و کۆمەلگای جیاواز دا بگۆنجێنن و کەلکی لێ وەرگرێن و پیادەی بکەن. لێوێ دا وەک تی شێرت هەر کەس و ولاتێک سایزی خۆی گەرەکە، ئەوە ئەو ئەرکە مێژووییەیە.
ئەوەی باوە لە ولاتانی دواکەوتوو و پێنەگەیشتوودا ، دیاردەی ریداکشنیزمە، کەم کردنەوە و دابەزاندنە ، ئەگەر ولاتەکەت نەگەیشتووە ئەو ئاستە کە سوسیالیزمی تێدا جێگیر بکەی ، سوسیالیزمی ئەوەندە دێنیتە خوار تا کوو لە گەل ولاتەکەت بگۆنجێ، ئەگەر ولاتەکەت پێنەگەیشتووە کە دێمۆکراسی تێدا جێگیر بکەی ، دێمۆکراسی دادەبەزێنی بە ئاستی ولاتەکەت ئەمە ئەو هەلە گەورەیەیە کە دەکرێ هەم لە سیاسەتدا و هەمیش لە ئیدارەی ژیانی خەلکدا. بە بێ شک کە وەک خۆت نارۆی و وەک خەلکی تریش پێت ناکرێ نەتیجە دەبێتە ئەوە کە مالی خۆت وێران دەکەی و دەرگا دەکەیەوە بۆ ناحەزانت تاکوو سەرمایەگوزاریی لە سەر نەزانی تۆ دا بکەن و پرس و خواستەکانت لە بار بەرن.
عەقل حکم دەکات کە ئەوەندەی پێمان دەکرێ لە زانست کەلک وەرگرین بەلام پێداگر بین لە سەر خواست و رەوتی ناو کۆمەلگای خۆمان و خۆمان بە هیچ تیئۆریی وبۆ چوونێکی چل و نیو چل ئەوە مال وێران نەکەین.
لە ولاتانی ئێمەدا ئێستا دێمۆکراسی مۆدە و ئەگەر کەسێک باسی نەکات هەر بە ئینسانیش حەساب ناکرێ ، هاوتای ئەم رەوتە لە سالانی شەست و هەفتا هەمان بوو هەر کەس باسی سوسیالیزمی نەکردبا وەک بەشەر حەسێبی بۆ نەدکرا.
بەس یەک خال لەم پێوەندییەدا ،
هەتا ئەو کاتە کە قوولایی پاشەکەوت ، کرێدیت دێپس ، نەگاتە سەرەوەی پەنجا و شەست لە سەد لە نێو دانیشتوانی ولاتێکدا ، بەو واتایە کە خەلک حەساباتی بانکی هەبێ، مومکین نییە سیستمی دێمۆکراسی دابمەزرێ، ئەم کارەش بە گەشەی ئاست و رادەی خواست لە سەر هێزیکاردا دەبێ کە چالاکانی کەرتی تایبەت دەبێ لە ناو ئابوورییدا دابینی بکەن تاکوو خەلک مووچە و حەساباتی بانکی و پاشەکەوتی تاکە کەسیان هەبێ.
کە وا بوو دەبینین کە بەستن و گرێدانی چارەنووسی ئێستای میللەتێکی وەک کورد بەو چەمکە چەندە لەگەل بار و دۆخدا دەگۆنجێ. سیاسەتی ئێستای کورد ئەگەر شەرکەی ببێتە شەر لە سەر دێمۆکراسی، ئەوەش لە رووی هەیکەلییەوە و نەک لە رووی ناوەرۆکەوە، وەک کەسێک دەچێ کە نانی نەبێ بخوا بەلام پێواز دەخوات بۆ ئەوە کە ئیشتیهای بکرێتەوە، ئەوەش مەعقوول نییە.
گەشەی ئابووریی، دێمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەلایەتی دەبێ بە گۆێرەی ساێزی خۆمان لە کۆمەلگای کوردییدا پیادە بکرێ دەنا گرفت بۆ یەکتر ساز دەکەین و خۆمان لە ژیان دەخەین. بۆیە لە تەجروبەی کوردیی دا لە سالانی ئەم چەند دەهەی رابردوودا دەبینین و شاهیدین کە زۆر تیئۆری رادیکال وەک تیئۆری ئیستیخباراتی بۆ لە بار بردنی حەرکەی رزگاریخوازی کورد هەر لە سەر ئەم بنەمایە بەکار هاتوونە. دەبێ وشیار بین.
Top