بارزانی، سەرۆک و سیمبولی کوردستان
November 22, 2017
وتار و بیروڕا
سەرکردایەتی و کاریزمای سەرۆک بارزانی، دیفاکتۆیەکی دروستکردووە کە ئەم ھەرێمە وەک دەوڵەتێک لە ناوچەکە بخوێندرێتەوە. ئەزموونی٢٦ ساڵی رابردووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی سەلماندووە، کە ھەرێمی کوردستان نەک مەترسی نییە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێی، بەڵکو ھۆکارێکی گرنگە بۆ دروستبوونی پێوەندیی ھاوبەش و رێزگرتن لە پرنسیپەکانی دراوسێتی باش. سەرۆک مەسعود بارزانی زیاتر لە نیو سەدەیە پێشمەرگەیە، وەک قوتابییەکی بارزانی نەمر بە ژیریی و لێھاتوویی خۆی گشت تواناکانی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی خستووەتەگەر تا ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتە مێژوویی و کوردانەیە بگەێنێتە مەبەست و لەو پێناوەشدا ڕووبەڕووی دەیان بەربەست و مەترسی بووەتەوە و ھەموویانی بە سەرکەوتووی بڕیوە. سەرۆک ڕێبەرێکی وردبین و دووربینە، ئەگەر تەواو تەواو لە مەسەلەیەک دڵنیا نەبێت، ھەنگاوی بۆ ھەڵناگرێت. بارزانی فێرمان دەکات، نەتەوە بۆ ئازادی شۆڕش دەکات، نەک حیزب و سەرکردە، شۆڕش پیشاندانی ئیرادەی گەلە و ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئەو ئیرادەیە کپ بکاتەوە، ھەتا بە دوایین ئامانجی خۆی نەگات، کە ئەویش ئازادییە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سەربەخۆدا کە ماف و ئازادی ھەموو پێکھاتەکان تێیدا فەراھەم بێت. کاتێک دێینە سەر مەسەلەی خۆ بەرپرسیار زانین بەرامبەر گەل و نیشتمان، ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە کە کامانەن ئەوانەی خۆیان بە بەرپرس زانیوە و کێن ئەوانەی لە خەمی نیشتمان رایان کردووە. بۆیە بارزانی خاوەن کاریزمایەکی بێ ھاوتایە و سەرۆک و سیمبولی ھەموو خەڵکی کوردستانە.