رۆڵی سەرکردە لە بەرەوپێشبردن و سەرکردایەتی کردنی وڵات (نێچیرڤان بارزانی بە نموونە )
November 10, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی لێرەدا دەمەوێت ئاماژەی بۆ بکەم شیکردنەوەی چەند لایەنێکی ئەم سەرکردە گەنجە بکەم کە لە ماوەی رابردوو و لە قۆناغی جیاجیای کوردستان سەرکردایەتی تیمێکی جیاواز لە بیرکردنەوە و ئایدۆلوژیا جیاواز و رکابەری سەرسەختی حزبایەتی کردووەو توانیوێتی بە لێھاتووی و ئەزموونی خۆی لە کارکردن و ئیدارە دانێکی سەرکەوتووانە بۆ تیمی کارکردنەکەی بکاتوو لە چواردەوری یەک ئامانج کۆیان بکاتەوە ئەویش باشتر کردنی گوزەرانی کوردستانیان و بوژانەوەو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری وڵات و بەرەوپێشبردنی کەرتەکانی ( کشتوکاڵ ، گەشت وگوزار ، سامانە سروشتیەکان ...ھتد ) جگە لە یەکسانی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا و داکۆکی کردن لە مافی ئافرەت و پەرەدان بە تواناکانی لاوان و قوتابیان و دروستکردنی متمانە لای تاکی کوردی و گەنج بە تایبەتی و لێک نزیکردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردستان ، ھەموو ئەمانە وھەزاران کاری بێ ژمارەی کە لە ئاستی نێوخۆیی ئەنجامی داوە ، لەگەڵ دروستکردنی متمانە بۆ بۆ وڵاتانی زلێھزی دوونیا بۆ وەگەر خستنی سەرمایەیی خۆیان لە کوردستان و راکێشانی دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی جیھانی بۆ کوردستان و ئەنجامدانی سەرمایە گوزاری و ھەموو ئەوانەی سەرەوە وایکرد کوردستان بە جۆرێک گەشە بکات و ئارامی و ئاسایشی تێدا بەر قەرار بێت رۆڵی حکومەتی عێراقی فیدڕال دیار نەما لە ناوچەکە ، ئەمەش وایکرد نوێنەرایەتی نووسینگەی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیھان لە کوردستان بکرێتەوە .
کەواتا رۆڵی سەرکردە لەو خاڵانەی کە لەسەرەوە ئاماژمان پێکرد بەدەر دەکەوێت و ئەزموونی سەرۆک وەزیرانە گەنجەکەی کوردستان لێرەدا بە روونی دیار دەبێت و چونکە سەرکردایەتی کردن لە بارودۆخ و پێکھاتەی جیاواز و پڕ لە ململانێ توانا و ئاستی سەرۆکردە بەدەر دەخات ، نەک بە پێچەوانەوە کە ئەوەی لە دونیای دەرەوە ھەیە و دەبینرێت کەسێک ئەو پۆست وەردەگرێت و دێتە سەر سفرەی حازر و یەک دەست و بێ کێشە وململانی ناوخۆیی و دەرەکی ، کە وابێت بە تێروانینمان بۆ ھەموو ئەوانەی سەرەوە و ھەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی دەستکەوتەکانی حکومەتی کوردستان لەگەڵ ئەو ھەموو کێشە و لەمپەرەی بۆی در وستکراوە دەتوانین بڵێن رێزادار کاک ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆک وەزیرانە گەنجەکە توانیوێتی بە شێوەیەکی دروست و بە دیدگایەکی روون کەشتی تیمەکەی لە ماوەی رابردوو و لە ئیستادا بەرەو کەناری ئارامی ئاراستە دەکات ، لەگەڵ رووبەرووبونەوەی ئەو ھەموو شەپۆل و زریانەی کە ھاتۆتە پێشی ، بۆیە ئێستاش کوردستانیان بە ئومێدەوە چاوەڕوانی لەنگەر گرتنی کەشتیەکەی سەرۆک وەزیرانن لە قەراغ دەریا تاوەکو سەر نیشنەکەی بە ئارامی و خۆشگوزەرانی ژیان بەسەر بەرن و سوپاسی ماندووبون و رۆَڵی کاپتنەکەیان بکەن بۆ ئەرک و ماندووبونی کە کێشاوێتی و دەیکێشت لە ئایندە و لە دوارۆژیش چەندین توێژینەوە ئەنجام دەدرێت لەسەر کاریزمایی و شێوازی کارکردن و ئەزموونی ئەم ئەم سەرکردە گەنجە .
سیروان توفیق شفیق
٩/١١/٢٠١٧