ڕۆژئاوا و کورد

ڕۆژئاوا و کورد
بەڕاستی دەبێ نامەردی بێ کە ئەمڕۆ ڕۆژئاوا ئەوەندە بەرامبەر بە یەکێک لە نەتەوە ڕەسەنەکانی ناوچە بێ نان و نەمەک بێ، لە کاتێک خۆیانی لێ لە گێڵی دەدەن بەڵام بەشێکی ھەرە زۆری ئەو پێشکەوتنەی ئێستا تیایدا ھەیە بەرھەمی عەقلی کوردە.
بەداخەوە ئەوان وا ناڵێن و زانایانی ئێمەش ئەوەندەی بە بەژن و باڵی بێگانە ھەڵدەدەن، لە بیرمان چووە جیھان قەرداری ئەو پەرتووک و فەرھەنگ و کەلتوورەیە کە میدییەکان داھێنەرەکەین.
ئاڤێستای کوردی لە لایەن فەیلەسۆفەکانی یەونانی بردرا و وەگێڕدرا و دواتر ئایین و وڵاتانی ئەورۆپی و بەتایبەت ئەڵمانیەکان زیاترین سوودیان لێوەرگرت بۆ پێشخستنی شارستانیەتی ئەورۆپی و بوو بە سەرچاوەی ڕێنێسانس.
ئەو ڕاستییە، حاشا ھەڵنەگرە، لە نێو بێدەنگی ڕۆژئاوا و بێگانەپەرێستی ئێمە و دەمارگیری نەتەوەکانی ناوچە خنکێنرا و منداڵانی ئێمەش لێی بێئاگا مان و تا ئێستاش لەگەڵ خۆدی خۆیان بێگانەن و تا ئەو ساتەش ناتوانن لەو دۆخە ناڵەبارە دەروونییە ڕزگاریان ببێ.
ئێمەی کورد شایستەی باشترینین بەڵام خەڵک و خۆمان ناھێڵین.


Top