دەمارگیری تورکە عۆسمانیەکان

دەمارگیری تورکە عۆسمانیەکان
دەمارگیری نەتەوەکانی بەناو مۆسڵمانی ناوچە جێگەی سەسۆڕمانە، بەتایبەت تورکەکان. لەماوەی ساڵانی ژیان لەدەرەوە نموونەی خراپم لێیان دیت بەڵام یەکێکیان ھەرگیز لە مێشکم دەرناچێ و تا ماوم باس دەکەم.
لە گەشتێک دا لە فڕۆکەخانەیەکی ئیستەنبۆل چاوەڕۆانی فڕۆکە بووم. کاروانیانی حاجیەکانی تورک بە ژوور کەوتن. یەکێک لەوان کە بەساڵاچوویەک بوو لە شوێنێکی بەتالی تەنیشت من دانیشت.
منیش وەک ھەمیشە بچووکترین دەرەفتم بۆ گەیاندنی مەزڵوومیەتی کوردستانیان دەقۆستەوە، ڕووم تێکرد و پیرۆزبایی و خێر و خۆشی ئەو سەفەرە مۆبارەکەم لێیکرد. لە قسەکردنم زانی تورک نیم، پرسیاری لێکردم کە کێم و خەڵکی چ شوێنێکم، منیش بۆیم باس کرد کە کورد و خەڵکی کوردستانم و قوتابی دکتۆرام لە زانینگەی حکومی پەروەردەیی مۆسکۆ... . قسەکانی من بڕیییەوە و تێی گەیاندم نابێ لە ھیچ شوێنێکی دیکە وا قسە بکەم و بڵێم خەڵکی کوردستانم ! ویستم بزانم بۆچی وا دەڵێ بەڵام چەند کەسێک کە دەھاتن و ئەویان دەناسی بانگیان کرد و ڕۆیشت!
باشە بۆ دەبێ ئەو دەمارگیرییە ناخی حاجییەکی کوێر کردبێ؟ باشە حاجی وابێ دەبێ سیاسی چۆن بێ؟ ئەی ئەو حەجکردنەت لە چی و ئەم دەمارگیرییە چی؟ باشە بۆچی زانایانی ئایینی ئیسلامی چارەسەرێکیان پێ نیە و لێی ناپێچنەوە؟ تاکەی دەبێ وابێ؟ کورد تاوانی چیە و بەرپرسیارەتییەکەی لە ستۆی کێیە بە کورد ( خەلقکراوە)؟ تاکەی قۆربانی کوردبوونی خۆمان بین؟


Top