بۆ لە ھەڵوێستی تورکیا سەرسۆڕماون( سایکۆلۆژیای دیرۆکی)

بۆ لە ھەڵوێستی تورکیا سەرسۆڕماون( سایکۆلۆژیای دیرۆکی)
دیرۆکی خۆڕاگری و قارەمانێتی ئاریاییەکان لە بەرامبەر تۆرانیەکان، لە بەرپەڕە زێڕینەکانی شارستانیەت و مرۆڤایەتیدا شوێنێکی پرشنگداری داگیرکردووە، و مێژووی چەندین ھزار ساڵەی ھەیە و قۆربانی زۆری لێکەوتووە. لە پەرتووکی ئایینی زەردەشتیان، لە دوای ھۆزەکانی کە بە ناوی دێوەکان ناسراون و بە گرووپ و تاخمێک پێناسەکراون کە بە ھۆی سروشتی ناپاک و خراپی خۆیان بوونەتە ھۆکاری ئەشکەنجە و ئازاردانی خەڵک و نەتەوە و نەژادەکانی تر، تۆرانیانیش بە ھەمان شێوە لە گەورەترین نەیارانی ئاریاییەکان ناسێندراون.
تەنانەت زەردەشتی میدیایی سپیتمانی گەورە پەیامبەری شارستانیەتی ئاریایی، یەکێک لەو شەھید سەربەرزانەیە کە لەو ڕیگەیە و دوای زیاتر لە چاردە ساڵ جەنگ لە دژی تۆرانیان، بە نامەردانە بە دەستی ئەوان شەھید کراوە.
دیارە کە ھێڕشەکانی مەغۆلان لە سەدەکانی سێزدەی زایینی و چەرخی ناوەڕاست، بۆ سەر وڵاتانی ئاریایی، دەستپێکی قۆناغی داگیرکردنی ناوچەکانی ئێ/ەی ئاریایی بووە لە لایەن تۆرانیانەوە، و تا ئێستا و بە شێواز و ناوی تر بەردەوامی ھەیە، و تەنانەت زۆر جار وایان لێھاتووە کە ناوچەکانی ئێمەش، تەنانەت ئەو ناوچانەی کە بە گەواھی مێژووی و بە درێژایی ھزاران ساڵی ڕابردوو شوێنی ژیانەوەمان بووە، بە وڵاتی خۆیان ھەژمار بکەن.
ھەڵبەت ئەگەر چی، وەک خۆم بڕوام وایە کە جیھان و ئەم گەردوونە ( مۆڵکی ) یەزدانە، و شوێنی ھەموو مرۆڤەکانە و جێی ھەمووانی لێدەبێتەوە، بەڵام بیرکردنەوەیەکی خۆپەرێستانەی ھاوشێوەی تۆرانیزم و ھاوکۆفانیان، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئەم ناوچانە نین و زیاتر وەک میوانن تا خاوەن ناوچە، ئاستێ:ی بەرزی دەمارگیری ھزری و دۆگماتیزم و ڕەگەزپرێستییە، و ئەو شۆڤینیەتە لەگەڵ یاساکانی سروشت و بنەماکانی مرۆڤی و ئایینی و لۆژیکی ناگۆنجن.
و ئەگەر چی ئێمە تەنھا ئەو نەتەوەیە نین کە گەورەترین قۆربانی ئەو ڕگەزپەرێستییە بین، بەڵام تەنھا ئەوانە نین کە ھەستمان پێ کردبێ، و زۆر کەس و لایەن ئاماژەیان پێداون، و ئیسماعیل بێشکچی، بیرمەندی گەورەی تورک، یەکێکە لەو کەسانەی دانی بەو ڕەگەزپەرێستییە ناوە و چەندەھا بەرھەمی لەمبارەیەوە نووسیوە.
پاشماوەی پان-تۆرانیزم، ئەمڕۆ خۆی لە حکومەتی ئێستای تورک، و تەنانەت چەند پارت و لایەن و گرووپ و تاخم و تەنانەت گەورەترین پارتی دەستھەڵاتداری سەر گۆڕەپانی سساسی ئەو وڵاتە دا دەبینن. ئەوان بەشێکن لە ھەمان مێنتالیتە و دەمارگیرییەی کە نەک تەنھا دژی نەتەوەکانی تر بەڵکۆ خۆدی خۆشیان ئاراستە دەکرێتن.
ئەوەتا فەتحۆلا گوولەن نموونەیەکە لەو خەرمانە. گوولەن و تاخمەکەی لە ماوەی زیاتر لە چەند دەە ساڵی ڕابردوو یەکێک بووە لەو کەس و لایەنانەی لە پێناو بڵاوکردنەوەی کەلتوور و فەرھەنگی تۆرانی-تورکی-عۆسمانی، لە تێکڕای جیھان و بە تایبەت ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ولات و بەشەکانی چین و ئەفریقیای مۆسڵمان، و ئاسیای دوور و ئەورۆپا و تەنانەت ئەمریکای لاتین و لەوانەشە باکووری ئەمریکا و ... ھتد، سەدان مەلیار دۆلاری خەرج کردبێ.
لە کوردستان ئەو ھەوڵانە لە ژێر ناو و نیشانی جیاوازی پارت و دامەزراوەی وەک کۆلیژی ئیشق و ... ھتد، زیاتر ناسراوە.
کەچی پارتی داد و گەشەپێدانی (AKP) جگە لە شاربەدەرکردنی، و زۆر سیناریۆی وەک کودەتایەکەی (١٥) مانگ، و گرتن و کۆشتن و قۆڵبەستکردنی سەدان و ھزاران ئەندام و لایەنگری پارتەکەی گوولەن و داخستنی بارەگاکانی، و ئاراستەکردنی سەدان تۆمەتی دیکە لە دژی ئەو جوولە ئایینی-سیاسییە – فەرھەنگییە، کە ڕوویەکی شاراوەی ژێر ماسکی ئایینی –سیاسی – کەلتووری – دیمۆکراسی ئەو پارتە، و بە تایبەت کەسی یەکەمی دەردەخاتن و ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لە دیکتاتۆرێک تاکی و سیاسی و کەلتووری، کە تەنانەت نزیکترین ھاوڕێیانی و لەوانەشە عەبدوولا گوول، و ئەحمەد داوودئۆغلۆ و ... ھتد، نەیانتوانی ماوەیەکی زۆر لەگەڵیدا بگۆنجن، و لە کاروانی دەمارگیرییە شۆڤینیزمانەی ئەو ڕەوتە چوونە دەرەوە یان دەتوانین بڵێین دەرکران.
بۆیەش ئەگەر سەرکردە و پارتێک، ھەر ناو و نیشان و فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا و دروشم و ئایینێکی ھەبێ، لەگەڵ ھاوکۆفان و ھاوبیر و ھاونەتەوەکانی خۆی وەھا بێ، ئیتر نابێ ئێمە گلەیی لە ھەڵوێستەکانی لە بارەی کەرکووک و کوردستان و ڕیفراندۆم و دەوڵەتبوونمان بکەین، و ھەمانبێ. نابێ چاوەڕێی ھەڵوێستی جوامێرانەتر لە دیکتاتۆر و نەجوامێرەکان بین.
*پرۆفیسۆری ە./پسپۆری زانستەکانی دەروونناسی پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ

Top