بارزانی و گەڕانەوەی متمانە بۆ تاکی کوردستان !!

بارزانی و گەڕانەوەی متمانە بۆ تاکی کوردستان !!

هیچ کاتێک بەقەد ئێستا (مەسعوود بارزانی) بەرانبەر بەدوژمنەکانی گەلی کوردستان، سەربەرز نەبووە، خۆبەخشی (بارزانی) هەستی گەڕانەوەی متمانەی بۆ تاکی کوردستان دروستکردووە، ئێستا هەموومان پێیمان خۆشە نان نەبێت بیخۆین بەس دەرئەنجامی ڕیفراندۆم نەدرێتە دەستی قەدرێکی نادیار، چونکە دەزانین قەدری خۆمان لە وێدایە.

بزانن ڕیفراندۆم هەستێکی چۆن بەهێزی لای تاکی کورد دروستکردووە، سەرکردە دەبێت وابێت، هەستێکی وا لای گەلەکەی دروست بکات کە بەرانبەر بەنەیارانی خۆی بەزل بزانێت نەک سەرشۆڕی و کۆیلەیەتی.

سەرکەوتنی بارزانی لەوە دەرکەوتووە، سەرکردەی عێراق نەما لەدوای ڕیفراندۆم سەردانی بارزانی نەکەن، وڵاتی جیهان نەما لەسەر کوردستان کۆبوونەوە نەکەن کورد لە دوو پارێزگاوە ئێستا بوەتە ڕۆژەڤی جیهان.
Top