ڕووس نەفت و بڕیارە سیاسیەکان

ڕووس نەفت و بڕیارە سیاسیەکان
دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ردانێكی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گرێبەستێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و کۆمپانیای ڕووس نەفت ـی ڕووسی مۆرکرا ، بەتەواوەتی دیدی ڕووسیا و سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر کوردستان گۆڕا ، کاتێک تورکیا و ئێران و چەند وڵاتێکی ئیقلیمی دێن و گەمارۆی ئابووری دەخەنە سەر کوردستان ، هەر هەمان ئەو ڕۆژەی کە ئەردۆغان و ڕۆحانی پێکەوە لەتاران دژی کورد پلان دادەنێن و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستن سەرۆکی ڕووسیا دێتە سەرخەت و بە زمانی خۆی لێدوان دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە " له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نیه‌ په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ كوردستان ببڕێت و کەسیش بۆی نیە ڕێ لە فرۆشتنی نەوت و غازی کوردستان بگرێت " ئێستا زانیتان سیاسەت تەنها چاو سوورکردنەوە و هەڕەشه و گوڕەشە نیە ، ئێستا مەعلوم بوو بۆتان کە مەسەلەی ئابووری بڕبڕەی پشتی هەموو وڵاتێکە و وڵاتانی زلهێزیش له پێشبڕکێدان ئاخۆ کێ زووتر کوردستان دەکاتە دۆست و هاوبەشی ئابووری خۆی ، تا چەند فراوانتر بفکرین هێندەی تر هەڕەشە و لێدوانەکانی تورکیا و ئێران بچوکتر و بچوکتر دەبنەوە ئەوان بۆیە زوو زوو هەڕەشە دەکەن چونکە لە قسه و لێدوانی توند هیچی تریان بەرامبەر کوردستان پێناکرێت ، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت هێندەی قاعیدەیەکی سەربازی گرنگن بۆ ئەو وڵاتەی کە تیایدا وەبەرهێنان دەکەن ، نموونە ڕووس نەفت ـی ڕووسی ، و ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی کە پێشبینی دەکەم لە ماوەیەکی کورتدا ئەویش بگەڕێتەوە ساحەکە

Top