ڕای گشتی جیھانی پێش و دوای ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان

ڕای گشتی جیھانی پێش و دوای ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان
ڕای گشتی(public opinion)، ھەمیشە و لە جیھانی دیمۆکراسیانەی سەردەم و ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان گرنگی ھەبووە، و وەک بابەتێک لە ناوەڕۆکی سایکۆلۆژیای سیاسەت و کۆمەڵایەتی، کاریگەری بەسەر گۆڕینی بیروباوەر و ئاراستە و بۆچوون و بەھا، و بەڵانس و ھاوسەنگی سیاسی گرووپ و وڵاتان ھەبووە و ھەیە.
ئاپۆرەی جەماوەری کوردستانیانی بەشەرف و دڵسۆزی ئازادی و سەربەخۆیی، بە ھەموو پێکھاتە و پارچەکانی، لە ناو کوردستان و تاراوگە، چ لە پێش ڕیفراندۆم و چی لەو ڕۆژە شکۆدارە دا، سەرسۆڕمانی جیھانی بەدوای خۆیدا ھێناوە، و لە کاتێکدا کە بەناو کورد و پارتی سیاسی و ئەندامی پەرڵەمان لە کوردستان ھەیە بە ناو و بەھانەی نادیار بۆ مەبەستی بەچۆکدادان بە ویستی کوردستانیان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، ھەوڵ بۆ پاراستنی یەکپارچەیی وڵاتێکی "شکستخواردووی دۆڕاوی دەمارگیرانەی شۆڤینیزمی تایفەگەری مەزھەبی"، وەک جەنابی بارزانی دەفەرمووتن، و بەڵکۆ چەند وڵاتێکی دیکتاتۆری ناوچە، کاری سەیر بکەن و ڕەفتار و بڕیاری نامۆ دەربڕن، و یان نەچن بۆ پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرڵەمان تا نەبێتە ھێزێک بۆ پشتگیری لەو ڕیفراندۆمە و شکستپێھێنانی، تاکی کوردی بە ( غیرەت) لە کەرنەڤاڵە نێوخۆیی و تاڕاوگە، ڕای گشتی و بۆچوونی جیھانیانیان سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان و کورد و مێنتالیتە و بیرکردنەوە و یەکگرتوویی و ئارەزوومەندییەکەی بۆ بەختەوەری گۆڕییەوە، و نزیکە لەوەی کە چۆک بەو ڕایانە دابێنێ و تەنانەت ئەو وڵات و زلھێزانەی، کە زیاتر لە ھەرشتێک لە پێشنیاری دواخستنی ریفراندۆم تەنھا مەبەستیان تاقیکردنەوەی ویست و ئیرادەی گەل و سەرکردە بوێرەکانی بوو، بەڵام ئەم پیلانەیان لە لایەن سەرکردایەتی کوردستان شکستی پێھێنرا، لە ماوەیەکی نزیکدا نەک تەنھا دانی پێنانێن بەڵکۆ فەلسەفە و تێڕانینیان بەرامبەر بەم نەتەوەیە بەگشتی ئەوەندە بگۆڕن، و دوور نیە ئەو یەکگرتووییە و گەرم و گۆڕی و تینەمان، بەسەر (UN) ببێتە کارتێکی فشاری وەھا کە بڕیاری وا بدەن، و شت و ئەنجامی وای لێبکەوێ کە ھەرگیز بە خەیاڵی کەس و کورد و کوردستانیانیش دا نەچووبێ و شتی وابێ کە ھەرگیز بە خەیاڵیشمان دا نەچووبایە!!
Top