دوا جار بەری ماندوبونی جەنابی سەرۆک بارزانی دەبینین

دوا جار بەری ماندوبونی جەنابی سەرۆک بارزانی دەبینین
ئەوەی بەوردی سەیری نەخشەی سیاسی لەعێراقی نوێ بکات دوای ساڵی ٢٠٠٣ دەبینێت کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگای(هێز-حزب و لیستە سیاسیەکان)لەدواوە دەستی بەسەر زۆری زۆرینەی بڕیارە چارەنوسسازەکانی سیاسی و ئابوری عێراق داگرتوە.
دوای هاتنی ووڵاتانی هاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە پڕۆسەی ڕزگار کردنی عێراق کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دڵسۆز و خەمخۆرێکی گەلی عێراق دژی سوپاکانی بەناو داگیرکەر خۆی نمایش کرد و بێ جیاوازی پاڵپشتی چەکدارە سونی و شیعیەکانی کرد تەنیا بۆ(پشێوی-تێکدانی بارودۆخی هێمنی و زەرەدان)لەم هێزە جوانە ڕزگار کەرانە.
دوای ئەوەی ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرۆک(ئۆباما)بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی خۆیاندا هیچ بیانوێکی سیاسی و سەربازی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران نەما تا بەردەوام بێت لە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوەوەی ووڵاتی عێراق و لەدواوە حکومەت و پەرلەمانی عێراق بەپێی ئەجندای سیاسەتی خۆی ئاراستە بکات.
ئەوەبو دوای سەرهەڵدان و دروست بونی هێزە سونیە سەلەفیە جیهادیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران لەووڵاتی سوریا ش وەک بەرگری کەر و پاڵپشتی حکومەتەکەی(بەشار ئەسەد)خۆی بردە پێشەوە و هەلی دروست بونی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق ق شام(داعش)ی قۆزتەوە بۆ مەرامی سیاسی خۆی.دوای گەشەی ئەم گروپە چەکدارە تیرۆریستیە کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپەیمانەکانی قۆناغی دووەمی نەخشە گڵاوەکانیان جێ بەجێ کرد بەوەی بارودۆخێک بڕەخسێنن تا چەکدارانی تیرۆریستی داعش بێنە ناو خاکی عێراق و ئەم هەنگاوەیان بۆ ئەوە بو بیانوێکی تر بدۆزنەوە تا بەردەوام بن لە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوەوەی عێراق و هەر خۆیان لە تەهرانەوە حکومەتی عێراق بەڕێوەببەن.
لەم هەل و مەرجە سەختەی عێراق بەگشتی و سوپاکەی تیادابون بە فەتوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەنەجەف(عەلی سیستانی)هێزێکی تایەفی بەناوی(حەشدی شەعبی)دروست بو ئەمە لەکاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بەسەر(سوپا-میلیشیاکانی سەربەخۆی-وەزارەتی ناوەخۆ-بەرگری-بازرگانی)داگرتبو.هەموو دەزانین دامەزراندن و دروست بونی حەشدی شەعبی لەکات و ساتێک بو هەموو عێراق پێویستی بە بونی ئەم هێزە بو بەڵام مانەوەی ئەم هێزە وەک ئەوەی هەیە هیچ مانایەکی نیە تەنیا ئەوە نەبێت لەداهاتو بە فەتوای(عەلی خامەنائی)ئەجندای سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق جێ بەجێ ئەکات.
لەم بارودۆخانەی هاتنە پێشەوە دوای ساڵی(٢٠٠٣)تا ئێستا تەنیا دوو سەکردەی سیاسی لەعێراق نەچونە ژێر باڵی جێ بەجێ کردنی ئەجندای سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوانیش لە هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)لە پێکهاتەی شیعە مەزهەبیش بەڕێز(موقتەدا سەدر).دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین ئێرانیەکان بەشێوەی جیا جیای مەترسیدار دژایەتی ئەم دوو سەرکردە سیاسیەیان کردوە و کار گەیشتۆتە ئەوەی هێزیان بەکار هێناوە.
سەرەتا بەڕێز(موقتەدا سەدر)هێزێکی میلیشیایی بەناوی سوپای(مەهدی)هەبو و دوای ئەوەی(نوری مالکی)بوە سەرۆک وەزیران بەنەخشە و پلانی(ئەمریکا و ئێران)چوە شاری(بەسرە)و شەڕی سوپای مەهدی کرد و توانی دوای شەڕێکی سەخت سەرکەوتنێکی کاتی تۆمار بکات ئینجا بەڕێز موقتەدا سەدر سوپای مەهدی بۆ کاتێکی کەم هەڵوەشاندەوە و ئەم بەڕێزە کەوتە ژێر کاریگەری فەرمانی ناڕەوای دەستگیر کردن تا دواجار ئەم فەرمانە لەداگا چارەسەر کرا ئەویش دوای ئەوە وەک زەروریەتێک میلیشیایەکی تری بەناوی(سەرایا سەلام)دروست کرد. تا ئێستاش بەڕێز موقتەدا سەدر دژی ئەجندای سیاسیەتی ئێرانە و پێی وایە سیاسەت کردن بەتێگەیشتنی ژێر دەستەیی و پلە دوویی هەڵەیە بۆیە ئێستا بەشێکی زۆری شەقامی عێراقی لەگەڵ بیربۆچونەکانی موقتەدا سەدرن و ئەویش بە بەردەوامی دژی گەندەڵیە و هەموو کات دروشمی چاکسازی بەرزدەکاتەوە.
لەهەرێمی کوردستانیش ئەو سەرکردە سیاسیەیی بەڕوونی خۆی یەکلایی کردبۆوە کەنەچێتە ژێر باڵی کاریگەری ئەجندای سیاسی کۆماری ئیسلامی ئیڕان سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)بو. کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر هەوڵیاندا بەهەر شێوەیەک بێت و بە چ نرخێک بێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)ڕابکێشنە ناو بارودۆخ و ململانێیەک کە وای لێبکەن نەخشە و پلانی تایبەتی بۆی لێبشێوێنن یان تێکی بدەن بەڵام بەهۆی ئاستی بەرزی سیاسەت کردنی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەم هەوڵانە پوچەڵ دەبونەوە. هۆکاری سەرنەگرتن و پوچەڵ بونەوەی ئەم نەخشە و هەوڵانە بۆ ئەوە دەگەڕاوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)خەمخۆر و دڵسۆزی ڕاستەقینەی میللەتی کوردە.وەک بەڕێزیان دەڵێت(ژیانی خۆم تەرخان کردوە بۆ خزمەت کردنی میللەتەکەم کە میللەتی کوردە).
ئەوەی ڕاست بو ئێرانیەکان لەڕێگای حکومەت ناوەند زۆر دژایەتی هەرێمی کوردستان و خودی جەنابی سەرۆک بارزانیان کرد تا کار گەیستە ئەوەی هەوڵیاندا هێز بەکاربهێنن و مەترسی ڕاستەقینەش هەبون.
سەرکردە کردنی میللەتێک ئاستی دبلۆماسی بەرزی دەوێت،بەرگری کردن لە میللەتێکی وەک کورد باجی زۆر گەورەی دەوێت. گەیشتن بە ئامانج نەخشە وتەحەمولی بێ سنوری دەوێت هەر بۆیە ئەم هەموو سیفاتە لە جەنابی سەرۆک بارزانی دایەوە بە پشتیوانی هەموو میللەتی کورد بەری هەوڵەکانی ماندوبونی جەنابی سەرۆک بارزانی لە ٢٥ی٩ دەبینین.
Top