ڕیفراندۆم لە ڕوانگەی تیۆرییەکەی ڤیکتۆر فرانکلەوە

ڕیفراندۆم لە ڕوانگەی تیۆرییەکەی ڤیکتۆر فرانکلەوە
لەم جیھانە دا، مرۆڤ ھەن مرۆڤایەتی ھەمیشە و ھەتاھەتایە شانازییان پێوە دەکاتن، و یەکێک لەوانە ڤیکتۆر فرانکل (Victor Frankl)، کە یەکێک لە گەورەترین دەروونناسانی ھاوچەرخ و خاوەن ئەزموون و ژیانێکی سەختی ژێردەستی، پاش ڕزگاری چەندێن بەرھەم و تیۆری داھێناند، و تیایدا ڕاشکاوانە مرۆڤی پێ شتێکی ئازادە، و ئازادە کە خاوەنی چارەنووسی خۆی بێ، و بە ئەزموونی خۆی، بڕوای بە تواناییەکانی مرۆڤ ھەیە، و مرۆڤ بە ویستی خۆی دەتوانێ ئازادانە ئازادیی خۆی ھەڵبژێرێ، بە ھەڵبژارتنی " بەڵێ" یان " نەخێر"، و بە ھەموو بڕوایەکەوە، بوونی مرۆڤ لە سێ ئەلەمێنتی ڕۆحیبوون، ئازادی و ھەستی بەرپرسیارەتی دا دەبینێ، و مرۆڤ کاتێک بە ئازاد دەژمێردرێتن کە بە شێوەیەکی ئازادانە توانای بڕیاردانی ھەبێ و ئەو ڕۆانگەیەکی ئێکسێتێنشیالیزمانەیە بۆ ئازادی مرۆڤ و بوونی لە جیھان دا.
ئەمرۆ ئێمە لە ژێر ھەمان ئەو تاقیکردنەوەیەین کە فرانکل باسی لێوە دەکاتن، و دەتوانین بسەلمینین کە ئازادین یان نە. ئەوانەی " بەڵێ" ھەڵدەبژێرن ئازادن. ئازادن لە کۆت و بەندی دەروونی و دەرەوە، و ئەوانەی کە "نەخێر" بژاردەیانە گرێدراوی دەروونێکی ناسازگارن، و ئەو ئەزموونەیان بەشێکە لە ھەموو ئەزموونەکانی ژیانیان، و ئەوان بەدەستی خۆیان چارەنووسێکی ڕەش و بندەستی و ئازادنەبوون ھەڵدەبژێرن، وەک فرانکلی زانا باس دەکات.
سەرچاوە:
١. Сластенин В. А. ، Чижакова Г. И. ( ٢٠٠٥ ). Хрестоматия по педагогической аксиологии: учеб. пособ. для студ. Высш. Пед. учеб. зведении.-м.:из-воМосковского психолого-социал. Института, Воронеж: Изд-во НПО«МОДЭК».
٢. Чудновский В.Э. ( ٢٠٠٦ ). Становление личности и проблема смысла жизни. Избрание труды ._ М. из-во Моск. Психолого_ социалного ин_та ׃Воронеж ׃из_во НПО « МОДЭК».
*پرۆفیسۆری ھاریکار/ پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ


Top