سایکۆلۆژیای داگیرکەران و ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان

سایکۆلۆژیای داگیرکەران و ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیان
بەداخەوە و دوای سەدان ساڵ لە ئەزموونی داگیرکەران، سیاسەتی ئەوان ھێشتان لەژێر سێبەری سایکۆلۆژیای داگیرگەریی دەمارگیرانە ماوە، و پرۆسەی دیمۆکراتیزەبوونی جیھان گۆڕینی تێایدا نەکردووە.
ھەوڵەکان و دواتر کۆشتنی (میرزا تەقی خانی ئەمیر کەبیری) گەورە زانا و سیاسەتوانی ئاریایی، بەر لە نزیکەی دوو سەد ساڵ، نموونەیەکە ڕاستیەکی تاڵ دەسەڵمێنێ و ئەویش ئەوەیە کە داگیرکەران ھەمیشە ڕقیان لە ھەر مرۆڤێکە کە وەک (ئەمیر کەبیر) دڵسۆزی نیشتمانی خۆی بێ و خێر و بەرژەوەندی و بەختەوەری خەڵکەکەی خۆی بوێ و بۆ ئەوە کۆشش بکاتن، سەدان نموونەی تریش ھەمان شت دەڵێن.
ئەمڕۆ لە سەروبەندی ئەو ڕیفراندۆمەی کە جەنابی سەرۆک بارزانی و ھەندێکیتری سەرکردە سیاسییەکان، بۆ سەربخۆیی کوردستانیان، سەرکاروانی دەکەن، و ئامانجەکەشی بەختەوەری تاکەکانیەتی، ھەندێ وڵات، و بە داخەوە ڕۆژئاواییەکان، نەک تەنھا پشتەوانی لەو ھەنگاوە دیمۆکراسییە ناکەن، بەڵکۆ دژایەتیشی دەکەن و تەنانەت خۆدی ئەو داواکاریەی کە بۆ دواخستنیشی پێشکەشکراوە، جۆرێکە لە جۆرە بیرکردنەوە و دژایەتیکردنە، و لە مێژووی ھاوچەرخی سیاسی و مرۆڤایەتی دا خاڵێکی ڕشە بەنێوچاوانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و پرۆسەی دیمۆکراسیەت و زۆڕنابێژانی لە جیھان و ڕۆژئاوا. *پرۆفیسۆری ە. / پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top