حزبەکان لە پەرلەمانی کارادا
September 14, 2017
وتار و بیروڕا
ئهم میللهته، له پێناوی سهربهخۆیدا نەهامەتی زۆری بینیوە، قوربانی و خوێنێکی زۆری داوه، مەترسییەکانی سەر کوردستان ئەرکی سەر شانی حزبهكان قورستر دەکات، كه دەرك بە هەستیاریی ئهم قۆناغه بكهن و سازشی سهربهرزانه بۆ یهكتر بكهن، ههر لایهكیش له پێناوی سهربهخۆیی كوردستاندا سازش له سهر بهرژهوهندییه حزبییهكانی بكات، به دڵنیاییهوه له داهاتووی نێزیكدا بهرهو باڵاتر ههڵدهكشێت، گهل پاداشتی دهكات و مێژوو ستایشی بۆ دەنووسێتەوە.
لە ڕاستیدا هەڕەشەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دەستەڵاتدارانی بەغدا، دەروویەکی چارەنووسسازی لەبەردەم گەلی کوردستان و مافە سروشتییە نەتەوایەتییەکانیدا ئاوەڵا کردووە، دوا چانس و دەرفەتی لەبەردەم کورد و سەرکردەیەتییە سیاسییەکەیدا داناوە کە یەکڕیز و یەکگرتوو بن بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان .
سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لەبەردەم چەندین تەحەدیی گەورەو تاقیکردنەوەی مێژوویی و بەرپرسیاریتییەکی مەزندایە، دەشێ بەپێی لۆژیکی سیاسەت و دۆخی نێوخۆ و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا ژیرانە مامەڵە بکات و هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوە بێت کوردستان بەرەو دەوڵەتێکی پێگە بەهێزو سەردەمێکی نوێ بگەیەنێت .
ئێستا دەوڵەتی ئێراق خاوەن هێزێکی پەرشوبڵاو و لێکترازاوە، پێکهاتەی دەولەت و دامەزراوەکانی بەغدا فشۆڵ و ناتەبان، کورد لە سەدا نەوەد و پێنجی ڕووبەری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی لەبندەستدایە، بۆیە نابێت ئەم دەرفەتە نادیدە بگیرێت و نابێت، لەژێر هیچ پاساو و فشارێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا پاشەکشێ لە ڕیفراندۆم بکات .
لەسەر ئاستی نێوخۆی کوردستان و فرەلایەنیی هێزەسیاسییەکانی کوردستان، دەبێ پارێزگاری لە یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی کورد بکرێت و ڕێگا بە کەرتبوون و بەلاڕێدابردنی نەدرێت .
گەشبینی و بینینی دواڕۆژێکی ڕووناک بۆ چارەنووسی کوردستان لەم تەنگژەیەی عێراقی تێ کەوتووە، حزبە کوردییەکان لە پلەی یەکەمدا لێی بەرپرسیارن .
هاودەنگ فاروق