ڕیفراندۆمی کوردستانیان لە نێوان ھەڵکشان و داکشانی ھەڕەشەکانی ئێران و فرێکۆەنسی شەپۆڵەکانی ھەڵوێستی ئەمریکا

ڕیفراندۆمی کوردستانیان لە نێوان ھەڵکشان و داکشانی ھەڕەشەکانی ئێران و فرێکۆەنسی شەپۆڵەکانی ھەڵوێستی ئەمریکا
سەد و پەنجا ساڵی ڕابردوو ئێران جووڵەیەکی کۆمەڵایەتی-سیاسی بەخۆیەوە بینی، کە لە سەردەمی ناسرەدین شاھی قاجار و لە ئەنجامی گەندەڵیی شاە و کەسایەتی دەستڕۆیشتووی دەوروبەرەکەی دەستێپێکرد و لە ئەنجامدا لە ڕاپەڕینی (١٩٧٩) ئێران دا کۆتای پێھات. لەو ماوەیە دا مامۆستایانی ئایینی شێعە تەنھا بەشێک بوون لە پرۆسەکە، و خەڵکی بە تێکڕا لەو سەرکەوتنە و ڕاپەرینە دا دەستیان ھەبوو، و بە تایبەت پارتە چەپەکانی سۆسیالیست و کۆمۆنیست، بەڵام لە ماوەیەکی کەم دا مەلایەکان توانیان دەست بە سەر پرۆسەی سیاسی وڵات دا بگرن و لایەنەکانی تر یەک لە دوای یەک لە گۆڕەپانی دەستھەڵات وەدەربنێن، و لە سیناریۆیەکی دیپلۆماسی سیاسی دا و بە ڕیفراندۆمێکی فەرمایشی دا، یاسا و دەستوری کۆمار ئیسلامیان، کە تێکەڵاوێکی ئایینی و یاساکانی بەلژیکی بوون، تێپِەڕاند و ڕێژەی دەنگی " بەڵێ" لە ئاستێکی بڵند دا بوو، بەڵام ھێشتانێ و دوای زیاتر لە چەند دەە ساڵیش دەبێ، لە ڕۆانگەی جیھانیانەوە جێگەی گۆمانن، یەکەم بەھۆی ئەوەی کە ئێرانییەکان تازە بە تازە لە پاشماوەی جەنگێکی دوور و درێژ و ڕاپەرینێکی خۆێناوی قۆرتالیان ببوو، و ھێشتان وەخۆ نەکەوتبوون، و لە لایەکی تریشەوە دیکتاتۆرەیتی دەستھەڵات لە سەرەتای ئەنجامە گۆماناوییەکانی ئەو ڕیفراندۆمە خۆی وەدەرخست، کە جگە لە نکۆڵی کردن لە گشت نەتەوە و ئایین و خەڵک و مەزھەبەکانی تری وڵات، دروشمی تووند و تیژانەی وەک " نە غربی نە شرقی جمھوری اسلامی"، واتە نە ڕۆژھەڵات ( و مەبەست لێی ڕووسیا و چین)، و نە ڕۆژئاوا ( و مەبەست لێی ئەمریکا و ئەورۆپاییەکان بوو) بۆ ئێران و کۆماری ئیسلامی گرنگن، و تەنھا ڕێبازی ئیسلامیان پێ دروست و ڕەوایە (!)، زوو ئاشکرای کرد کە ئەمریکا و ڕوسیا لە پلانەکانیان دا سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی شاڵاوی ئەو ڕاپەرینە و ڕێڕەوەی کۆنترۆڵ بکەن، و ئەمەو لە کاتێکدا دا کە شاە خۆی بە یەکێک لە کەسانی نزیک لە ئەمریکا دەزانی، و لە لایەکی ترەوە زۆربەی زۆری پارتە سیاسییەکانی گۆڕەپانی ڕاپەرین پێش سەرکەوتنی، پارتە چەپەکانی ژێر سێبەری ڕوسیای ( سۆڤیەتی جاران ) بوون.
تەنانەت ئەمریکا لەو پرۆسەیە دا پشتی لە یەکێک لە گەورەترین ھاوپەیمانانی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرد کە شاە بوو. و ھەموو خەیاڵەکانی سۆڤیەتیش بە کۆمۆنیستیکردنی ئێران لەگەڵ شاربەدەرکردنی پارتەکانی وەکی توودە و کۆمەڵە و مۆجاھدین و ... ھتد، خاو و پووشالی دەرچوون، و مەلایەکانی شێعە بە بێ ئەوەی پرس و ڕاپرسی و تەنانەت ( حیساب) بۆ زۆر کەس و لایەن و و وڵات بکەن ئەو ڕیفراندۆمەیان جێبەجێ کرد و تێپەڕاند و گۆییان بۆ ھیچ کەس و لایەن و وڵاتێک شل نەکرد. دواتریش بوو بە دیفاکتۆ ( ئەمری واقع) و جیھان لەسەری ڕاھات !
ئێمە نامانەوێ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران بکەین، چونکە لە لایەک بسپۆری ئێمە نیە، و لە لایەکی تریشەوە پێویستی بە لێکدانەوەیەکی قووڵ و داتا و زانیاری وورد و ڕاست و دروست ھەیە، بەڵام بە پێی ئەوەی کە لە ناوچەکە دەبینرێتن و لە ڕاپۆرتە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەت لە بۆاری مافی مرۆڤ دا ھەن جێگەی نەڕازیبوونە. ئەوەی مەبەستمانە تەنھا ئەوەیە بڵێین خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژیانەیە بۆ دوو تۆ و تەوەری سەرەکی ئەو بابەتە: یەکەمیان ڕیسکگەرایی(مۆغامرە) ی مەلایانی شێعەی ئێران، و دووھەمیش ھەڵوێستی ئەمریکایە.
لە یەکەمیان دا مەلایەکانی شێعە سەرباری زۆر قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و ئابووری و ئایینی و ھزری و ئایدیۆلۆژیکی ناخۆیی و دەرەکی، لە نێوان خۆدی خۆیان و دەوروبەریشدا، بەڵام بە پشتبەستن بە ویست و ئیرادەی خۆیان و پێ فشاری و سەرسەختی خۆیان، کە بە پێی بیروباوەری دەروونناسان یەکێکە لە ڕێگەکانی تاقیکردنەوەی سەرکەوتن و ئاستەکەشی ڕیّژەییە، ڕێگەی ھات و نەھاتیان گرتە بەر و لە ئەنجامدا، زۆر فاکتەر بوون بە ھاریکار بۆ سەرکەوتن یان باشتر بڵێین سەپاندنی ھزر و ئایدیۆلۆژیای خۆیان بە سەر تێکڕای ھاونیشتمانیان و وڵات و جیھان، و تەنانەت فاکتەر ھەبووکە نەک ڕێگری بەڵکۆ گۆێ پێنەدان بوو و بوو بە زەمینەیەکی خۆشتر بۆیان و ھەموارکردنی دۆخەکە لەو سەرکەوتنەدا، و ئەویش بێدەنگی ئەمریکا بوو.
بێدەنگی وڵاتێکی زلھێزی وەک ئەمریکا و پشت بەستنی بەو گۆتەیەی کە دەڵێ:" نوی ھاتن کەڤنی خەلاتن"، لەوانەیە بەرھەمی ئەوە بووە کە ئەوان وەک بڵێی لە شاھانی پەھلەوی تێر بووبن و ھەموو ئەو کێشمەکێش و ململانێ ناوخۆییانەیان وەک سیمبۆل و ھێمای شووم و ناخێری ئەو ڕژێمە شاھینشاھییە ھەژمار بکەن و ھەوڵی گۆڕینی ئەو سیستەمە شکستخواردووە بدەن، لە کاتێکدا کە جگە لە ئاستی بەرزی سیاسی و ھاوپەیمانێیەتی ئێران، ئەو وڵاتە بە یەکێک لە بازاڕەکانی کاڵای بازرگانی و تەنانەت چەکی ئەمریکی ھەژمار دەکرا، و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکانیشیان لەو پەڕی باشی بوو، بەڵام ئەمریکا ھەمان ڕێچکەی ڕیسکگەرایی گرتە بەر و لە ئاکامدا ھاوکێشەکە وەھا دەرچوو.
ئەمرۆکە، لە دوای نزیکەی چل ساڵ لە ھەمان ئەزموون، و سەپاندنی ڕیفراندۆمی خۆیان بەسەر گەلانی ئێران، پیاوانی ئایینی ئەو وڵاتە دژایەتی ڕیفراندۆمی کوردستانیان دەکەن، و ئەو ئەمریکایەی کە لە ئاست ئەوان بێدەنگ بوو، سەرەڕای ئەوەی کە سەرۆک بارزانی دڵنیای کردوون کە ھیچ کاریگەری بەسەر جەنگی دژی تیرۆر نابێ، ھێشتان بە لێکدانەوەیەکیتر ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دا دەکاتن، و لەوانەیە ئەوەش بەشێک بێ لە دیپلۆماسیەتی ھەڵسوکەتکردن لە ھەڵوێستی ھاوشێوە دا، ئەگەینا کوردستان وەک یەکێک لە گەورەترین پشتەوانانی خۆی لە جەنگی دژی تیرۆر لەو وڵاتە دەڕوانێ و ھاوکاریەکانیشی بە گرنگ وەسف دەکات لە لاوازکردن و لەناوبردنی تیرۆر و کۆرتکردنی دەستی تاوانی ئەوان لە کوردستان.
سەیر لەودایە، کە لە کاتێکدا کە ئێمە لە نێوان " ناڵ و بزمار " داین و چاکەی وڵاتی ئێران، بە تایبەت وەک نەتەوەیەکانی، و بە تایبەت بە درێژایی خەباتی خۆی لە دژی ڕژێمی بەعس و حەواندنەوەی سەدان ھزار کوردی ئاوارە لە وڵاتەکەیان، لە یادی ئێمەی کوردستان نەچووە و ناچێ و ئێمە تاھەتایە شانازیی پێوە دەکەین، ھەرچەند کە زۆر کەسیشمان زۆر ناخۆشیشیان لەوێ چێشت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک سەنگەرێکی بەھێز دژی بەعس ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو، و لە لایەکەی ترەوە ئەمریکامان پێ ھاوپەیمانێکی سەرسەختی دژی تیرۆرە بۆ کوردستانیان و ئاییندە، زانیوە و دەزانین، بەڵام ھێشتان بۆ دەرکەوتنی ئاسۆیەکانی گەشتری زیاتر، دەبێ ھێشتان چاوەڕێی تێپەڕبوونی دەم و ئاشکرا بوونی زیاتری ھەڵوێستەکانیان بکەین، بەڵام لە ھەر گۆشە نیگا و سووچێک و ڕوویەکەوە لێی بڕوانی گەشبینی پێوە دیارە.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top