ڕیکلامەکانی دژی ڕیفراندۆم ( سایکۆلۆژیای ڕاگەیاندن)

ڕیکلامەکانی دژی ڕیفراندۆم ( سایکۆلۆژیای ڕاگەیاندن)
گرنگترین ئەرکی ڕاگەیاندن بڵاوکردنەوەی ڕاستیەکانە بۆ مەبەستی خزمەتی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی. ڕیکلامەکان لەو بنەما زانستیانەی کە ڕاگەیاندن بۆ مەبەستی کاریگەری بەسەر جەماوەر سوودی لێوەردەگرێ، تەرکیز کردنە سەر خەڵەکانی پەیوەست بە لایەنەکانی ھەست و سۆز و پێداویستی و ئاراستە و بەھاکانی تاک و کۆمەڵگا، و ... ھتد، وەک ئامرازێکی پێکانی ئامانجەکانی خۆی بەکار دێنێ.
بۆ نموونە لە ڕیکلامەکانی تایبەت بە خۆاردنەوە یان جۆرێکی مۆبایل یان ھەر شتێکی تر و کاڵایەکی بازرگانی وێنەی کەسێکی تینوو لە بیابانێک، و یان پیرە دایکێک کە دەمێکی دوورودرێژە کۆڕە تاقانەکەی خۆی نەبینیوە بەکاردێنێ، کە یەکەمیان بە خواردنی شوشەیەک لە فڵان کۆمپانیای بەرھەمھێنەری ئەو جۆرە ئاوە لە مردن ڕزگاری دەبێ یان پیرەژن بە بەکارھێنانی فڵان جۆری مۆبایل لەگەڵ کۆرشەکەی دەدوێ و دۆخە دەروونیە ناڵەبار و شەپرزە و پەریشانیەکەی دەڕوێتن.
ئەوانەی کە دژایەتی دەنگی "بەڵێ" دەکەن ھەمان کار دەکەن و ھەمان تەکتیک بەکاردێنن. ئەوان بە ھەموو شێوەیەک کار لەسەر یەکێک لە ناڵەبارترین دۆخەکانی ژیانی ھاوڵاتیان دەکەن کە بریتیە لە نەبوونی مووچە و قەیرانی ئابووری و دارایی و ھەر شتێک پەیوەست بێ بە ڕیفراندۆمی پێوەگرێی دەدەن.
لەگەڵ ئەوەی کە نکۆڵی لەو ڕاستیە ناکرێت کە دۆخێکی ناخۆشە و ھەموو کەس و لایەن ھەستی پێدەکاتن، و حکومەت بە ھەموو توانایەکەوە ھەوڵی دۆزینەوەی دەرزێکی سیاسی و ئابووری ددەاتن بۆ قۆرتاڵکردنی کوردستانیان لە ڕەوشە تەنگانەیە، بەڵام جێگەی داخە کە کەسان و لایەن ھەن ھەلپەرستانە و ناپەرسیارانە، لە جیاتی بەکاربەستنی بنەماکانی زانست، کە لە بنەڕەتدا بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و کەمکردنەوەی ئاستی خەم و پەریشانیەکانی دانراون، تەنانەت لەو قۆناغە نساک و ھەستیار و تەنگانەیەش دا، لە ڕیکلامەکانی دژی ڕیفراندۆم بەکاری دێنن و ھەموو ھەوڵیان ئەوەیە کوردستانیان لە ژێر چەپۆکی شۆڤینیزمی داگیرکەران بمێنن.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top