بڕیاری دروست لە ریفراندۆم لە لەناوچون دەمانپارێزێ

بڕیاری دروست لە ریفراندۆم لە لەناوچون دەمانپارێزێ
بوونەوەرەکان و گژوگیا و گیانەوەران و مرۆڤ تێکڕا لەسەر یەک بنەما لە ململانێیەکی بێ وچاندان، تەنھا لە پێناو ئەوە نەسلی خۆیان بپارێزن. ئەوانەی کە نەتوانن ئەو کارە بکەن بڕیار لەسەر نەمانیان دەدرێتن. نموونە زۆرن ناکرێ باس لە ھەمووی بکرێت. تەنھا مرۆڤ، ئەو بوونەوەرە سایکۆسۆسیۆفیزیۆلۆژیکە بۆ نموونە دێنین، کە چەندەھا نەتەوە لە شارستانیەتەکانی کۆن بوونیان ھەبوو، بەڵام بەھۆکاری جیاواز خۆیانیان پێ ڕانەگیرا و لەسەر دەستی کەسان و نەتەوە و دیاردە سروشتیەکان بڕیاری لەناوچوونیان درا.
ئەوەتا لەو کوردستانەی ئێمە سەدان نەتەوە ھەبوون، تووشی ھەمان چارەنووس بوون. ئەوان سەردەمانێک ئەو ناوچانەیان بەدەستەوە بوو و زۆر پێشکەوتوو بوون، بەڵام ناکۆکیەکانیان بووە ئەگەری ئەوەی بڕیار لەسەر لەنێوچوونی خۆیان بدەن و زۆر کەسیشیان لە جیھانە پەرت و بڵاوەیان پێبکرێتن، و تەنھا جووڵەکەکان توانیان بەیەکگرتوویی تاڕادەیەک بگەڕێنەوە دۆخی جاران، و ئەوانیتر ھێشتان لەپەڕی سەرگەردانی لە ھەموو شتێک بێبەش و دور کران.
ئەگەر ئێمەی کوردستانیانیش ھەما ڕێچکەی نادروست بگرینە بەر ھەمان چارەنووسمان دەبێ. دیارە باب و باپیرانمان ھەمان کێشەیان ھەبوو، و بەرھەمەکەشی دەبینین، لە پرۆژەی بەسامی-عەرەبیکردنی ناوچە و جیھان، ئەمرۆکە لەو کوردستانەی کە سنوورەکانی تا ئەو دیوی شارەکانی ئەنباری ئێستا بوو خۆی لە شاخە خۆڕاگرەکەی حەمرین داوە، بەڵام ئەگەر ئێمە لەسەر ئەو بێ عەقلیە و یەکنەگرتنی بەردەوام بین، بێگۆمان ئەویشمان لەدەست دەچێ، و سنوورەکانی تورک و پارس و عەرەبەکان یەکدەگرن و تەنھا بۆ و لە مێژوو دا، مرۆڤەکانی داھاتوو دەگێڕنەوە کە نتەوەیەکی بێ دەماغ و یەکنەگرتوو بەھۆی نەزانیی خۆیان ماوەیەک لەم ناوچەیە دەژیان و دواتر لەنێو نەتەوەکانی تر دا تێوان و لەناوچوون. بڕیاری دروست ھەمان بژاردەی " بەڵێ" یە کە لەو چارەنووسە شووم و نەحسە نەجاتمان دەداتن. *پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top