ڕیفراندۆم ھەنگاوەکانی کوردستانە بەرەو خۆشگۆزەرانی زیاتر

ڕیفراندۆم ھەنگاوەکانی کوردستانە بەرەو خۆشگۆزەرانی زیاتر
دیارە خۆشگۆزەرانی و بەرزکردنی ئاستی بژێوی ژیان، بەواتایەکی تر دابینکردنی بەرزترین ئاستی ئاسایشی سایکۆلۆژی، ھەمیشە یەکێک بووە لە دروشم و ئامانجە سەرەکییەکانی مرۆڤ بە گشتی و پارت و لایەنەکانی حکومی و سیاسی.
ئەو پێشکەوتنەی کە لە بۆاری تەکنەلۆژیا و گەیاندن و ڕاگەیاندن و ... ھتد، ڕوویانداوە، ھەمووی بەرھەمی بیرۆکەی مسۆگەر و گەرەنتیکردنی ئەو جۆرە ئاسایشەیە، کە خۆی لە خۆیدا پەیوەستە بە جۆرەکانی تری ئاسایش وەک ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ...ھتد.
شاراوە نیە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەورۆپا بە گشتی، و ئیسپانیا و بەریتانیا و کەنەدا لە وڵاتانی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندن، بەڵام سەرەڕای ئەوە بەشێک لە خەڵک و ناوچەکانیان دەیانەوێ ھێشتانێ زیاتر بۆ دانیشتوانی خۆیان خۆشگۆزەرانی دابین بکەن و بۆ ئەوەش داوای جیابوونەوە لە حکومەتەکانیان دەکەن. ئێمە نامانەوێ بە لاڕێدا بچین و باس لەو شتانە بکەین کە لە پسپۆری ئێمە دا نین، بەڵام بێگۆمان دابینکردنی خۆشگۆزەرانی ھاوڵاتیان و بەرزکردنی ڕێژەی داھاتی تاکەکەسی لە کاتالۆنیا و سکۆتڵەندا و کێبێک ئامانجێکی سەرەکیی ئەو ھەرێمانەن بۆ ئەم جیابوونەوەیان، و دەیانەوێ بەھۆیەوە ئاستی ئاسایشی دەروونی تاکەکەسیش تیایدا بەرز ببێتەوە، چونکە یەکێکە لە پێداویستیەکانی ژیان، وەک ئەوەی دەروونناسێکی گەورەی وەک ئابراھام ماسلۆ بۆی دەچێ.
باشە ئەی بۆچی ئێمە وانەبین؟ لە کاتێکدا کە بەدرێژایی مێژوو، بە پێچەوانەی ئەو ھەرێمانە، لە سادە و ساکار و سەرەتایترین مافەکانی ژیانیش بێ بەش کراوین، بۆچی ھەندێ کەس نایانەوێ بۆ کوردستانیانیش دەرگای ئەم ئاسایشە دەروونیە زیاتر ئاوەڵا ببێتن؟ ئەگەر چین تەنھا خۆیان دەزانن. *پسپۆری زانستەکانیپێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top