کاک مه‌سرور بارزانی بیرەوەریەکی خۆی لە گەڵ کاك ئیدریس هەمیشەلەێاد وەک وانەیەک به‌م شێوه‌یه دەگێرێتەوە
August 17, 2017
وتار و بیروڕا
زۆر جار بیر له‌م وته جوانه‌و وانه به نرخه‌ی كاك ئیدریس ده‌كه‌مه‌وه ،ئه‌مه دیدێكی عارفانه‌یه ، دید و باوه‌رێكی عارفانه كه بۆ بارزانی نه‌مر وه‌كو پره‌نسیپی خه‌بات و به‌رخۆدان و كوردایه‌تی بووه ، هه‌میشه له پێناوی كوردایه‌تیدا له سه‌روه‌ت و سامان و خۆشی دونیا و له مال و مندالی خۆی به دور بووه، ئه‌سیری هیچ كامیان نه‌بووه له پێناو تێكۆشان بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، ئه‌ركی رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی له هه‌مو شتێك له‌م جیهانه‌دا پێ پیرۆزتر بووه . مامۆستای كوردایه‌تی بۆ كاك ئیدریسی هه‌میشه له یاد و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و هه‌مو تێكۆشه‌رانی ئه‌و رێبازه پیرۆزه بارزانی نه‌مر بووه كه ئه‌و تێكۆشه‌ره مه‌زنانه‌ی به‌و پره‌نسیپه جوانه په‌روه‌ده كردبو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگه‌ی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات بگرن .
زۆر جاریش بیر ده‌كه‌مه‌وه گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسیپ به‌رده‌وام بین ، خه‌بات شیرین‌تر، ژیان خۆشتر و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌رتر ده‌بیت.