ھۆشدارییەک بۆ ناحەزانی ریفراندۆمی کوردستان

ھۆشدارییەک بۆ ناحەزانی ریفراندۆمی کوردستان
دیارە ساڵانێکە گلەیی لە کوژرانی فلان و فیسار کەس دەکەن. ئازادی یەکێکە لە بەرھەمەکانی شارستانیەت و سەردەمی دیمۆکراسیەت و ڕێزی تایبەتی ھەیە. بەڵام کاتێک ئازادی کەسانێن بۆ ڕەفتار و کردارەکانیان سنووری ئازادی تاک و نەتەوە و نیشتمانێک ببەزێنێ دەبێ چاوەڕۆانی پاداشت نەبێ.
سەردەمی ئێستا و بە گەواھی زانایانی دەروونناس بە چەرخ و سەردەمی پەریشانی ناسراوە. سەرھڵدانی سەدان نەخۆش دەروونی و عەقلی و بەھۆکاری جیاوازی شارستانیەت و کۆمەڵگا و ژینگە لە نیشانەکانی دیاری لێنانی ئەو ناوەن.
لە کوردستانیش بە ھەمان شێوە و ھەمان ئەگەر ئەو پەریشانییە دەروونیە ڕوو لە زیادبووندایە. سەرەڕای کێشە جیھانیەکان، وڵاتی ئێمە لە ژێر گۆشاری تری جیاوازە کە بەشێکی زۆری بۆ پرۆسەی داگیرکاریی ناحەزانمان دەگەڕێتەوە، کە تەنھا لەم چەند ساڵەی دوایی قۆربانی بێشۆماری لێکەوتووە.
ئەوانەی ڕۆژانە گۆێبیستی کۆژران یان خۆکۆشتن و زۆر تاوانی ھاوشێوە دەبن دەبێ لە یادیان نەچێ کە خاکی بە پیتی کوردستانمان دەتوانی بژێوێکی باشتر بۆمان دابین بکات بە مەرجێک ھەلومەرجەکان ڕەخساو بن. ئەوەتا سەرەتاییترین مافی دەوڵەتبوون، کە دەکرێ تیایدا و لەژێر سیبەری ئاڵایەکەی دا خۆشگۆزەرانی ڕوومان تێبکاتن، دەرفەتێکە بۆ ڕێگری لە زۆر کارەساتی ھاوشێوە، بەڵام جێگەی داخە کەسان و لایەن ھەن دەیانەوێ بەناو و مەھانەی نابەجێ و لاوەکی ئەو ھەوڵە بەلاڕێ دا بەرن و بەردەوامی بە زۆرێک لەو ڕووداوە تێراژێدییایانە بدەن. ئەوان بەناو ئازادیخوازانە بۆ مردنی کەسێک خۆیان بە پەرۆش پیشان دەدەن کەچی لە ڕاستیدا بۆ ئامانجی تایبەت و تەسکی خۆیان ئەو کارە دەکەن.
بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە ئەوەیە ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن با بێن و بەگەڕ لێشاوی تامەزۆریانی ریفراندۆم بکەون و ببن فاکتەری گەیشتن بە ئاواتێک کە، بێگۆمان، لە سایەی دا ڕێگە لە ھزاران تاوانی کۆشتن و خۆشتن و تووشبوون بە نەخۆشیە دەروونی و عەقڵیەکانی کوردستانیان، دەگیرێتن. ئەوانەی کە شان بە شانی داگیرکەران دەیانەوێ ئەو خەونەی نەتەوە و ئایین و مەزھەب و تەواوی توێژ و چینەکانی کوردستان بگرن بەرپرسیاری سەرەکیی ئەو تاوانانە دەبن، و لە داھاتوو دا بەر لەعنەتی گشت لایەک دەکەون. وریا بن لەو کارەساتانە و قۆربانیەکانی دەستی ئێوە.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top