لە پەراوێزی ووتارە مێژووییەكەی جەنابی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزان)ـی
July 29, 2017
وتار و بیروڕا
کوردستان بە درێژایی جەنگی تیرۆر و هەبوونی جۆرەها گروپگەلی تیرۆرستی لە ناوچەكە جوگرافیایێكی ئارام بووە بۆ هەموو ئەوانەی تێیدا ژیاون ، ئایینزا و کەمەنەتەوەییەكان توانیویانە بە باشترین شێوە تێیدا گوزەری ژیان بكەن ، شكانی شکۆی (داعش) لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بوو ، پێچەوانەی هەمووان ، کوردستان باوەشی بۆ زیادتر لە ملیۆنێک خەڵکی ئاوارە کردەوە و توانی نموونەیێکی نایاب لە مرۆڤسالاری کە تاکوو ئێستا شکلی نەبووە لە ناوچەکە ، دروستبکات..
ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەووەیە کە هەموو ئەوانەی لە پەنێڵەکە ئامادەبوون بەشێوەیەكی زۆر پۆزەتیڤ لەسەر داهاتووی کوردستان دووان ، هەردوو سێناتۆری پێشوو کە لە ڕەسمی سیاسەتی سەربازی (ئەمییکا) دەستێکی باڵایان هەبوو (جێی گارنەر ، رۆناڵد گریفس) بە چاوی دەوڵەتەوە دەیانڕوانییە هەرێمی کوردستان و باسی سەروەرییەکانییان دەکرد.
کاتی ئەووە هاتووە کوردستانییان ئاییندەی خۆیان وێنابکەن ، ئیدی هێزی سەرکوتکەر ناتوانێت ئەو واقعە ڕەفزبکات کە ئێستا کوردستان تێیدا گوزەر دەکات.