دوو مەزهەبی دژیەکی لەیەکچوو

دوو مەزهەبی دژیەکی لەیەکچوو
دوای سەرهەڵدانی ئەم کێشەی نێوان چەند ووڵاتێکی سونی(سعودیە،ئیمارات،میسر....هتد)لەگەڵ دەوڵەتی(قەتەر)بەبیانوی جیا جیا بەپێویستم زانی ئەم بابەتە وەرگێڕم تا خوێنەری بەڕیز لە چەند خاڵێکی هاوبەش و جیاوازی ئەم دوو مەزهەبە بگات.


هەڵگرتنی چەک بەهۆی بڕوای ئاینی تەنیا پەیوەست نیە بە مەزهەبی(سونی)بەڵکو گشت گروپە چەکدارە جۆراجۆرەكان هەمان بڕوایان بەشێوەیەک لەشێوەکان هەیە. لەم گروپە چەکدارە سەلەفیە جیهادیانەی سەر بەمەزهەبی(سونی)ن (قاعیدە،داعش،حرکە الحسم،جفش،بیت المقدس).
مەزهەبی(شیعی)ش چەندین گروپی چەکداری جیاوازی هەیە کەبەهۆی بڕوای ئاینی دەستیان داوەتە چەک لەوانە(حزب الله)لە لوبنان و(انسار الله)لە یەمەن و(حەشدی شەعبی،عسائب اهل الحق،ابو فەزل عباس.فاتیمیون)لە عێراق،( حزب الله ی سوری)لە سوریا و(سرایا اشتر)لە بەحرێن.هەرچەند ئەم حزب و گروپە چەکدارانە ژمارەیان زیاتر بن لە ووڵاتان و دەسەڵاتیان زیاتر و فروانتر بێت یەک مەرج هەیە بۆیان کە دەبێت پابەند بن پێوەیەوە ئەویش پابەند بون بەسەرچاوەی فەلسەفی ئایدیۆلۆژی سەرکردەکانی( امیر و ولی فقهیی) لەهەردوو مەزهەب.
بەچەند هەڵسوکەوت - یاسای ناوەکی هۆکاری هاوبەشی هەردوو گروپی چەکداری(سونی و شیعی)یەکدەگرنەوە لەوانە(گوێ ڕاگرتن،پابەند بون،لاسایی کردنەوە).لەئێستاش بەهۆی کوژرانی سەکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە( ئوسامە بن لادن)و شکستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق شام(داعش)لایەنی چەکدارانی سونە مەزهەبەکان لاوازی و بێهێزیان پێوەدیارە بەڵام حزب و گروپە چەکدارە شیعە مەزهەبەکان بەهێزتر دەردەکەون هۆکارەکەش بۆ سەرچاوەی بڕیاری بەهێزیان دەگەڕێتەوە کە(وەلی فقهیی)ە.ئەم حزب و گروپە چەکدارانەی سەر بە(ولایەتی فقهیی) بە بەردەوامی کۆمەکی مادی و سەربازی دەکرێن ئەمە جگە لەوەی لەهەندێک ووڵات بەیاسا شەرعیەتیان پێدراوە و بونەتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری.
*هەندێک یاسا و ڕێسای لەیەک چوی ئەم دوو هێزە مەزهەبیە جیاوازە.
١- ووتاری لەیەک چو.
زۆرجار ووتار و دروشمی هەردوو مەزهەبی(سونی و شیعی)لەیەک دەچن و هەردوو دروشمەکانیشیان بریتین لە(دژایەتی ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا،مردن بۆ ئەمریکا،پلان دژی موسڵمانان هەیە،نەمانی ئیسرائیل و ڕزگار کردنی قودس)ە. دەبێت خوێنەری بەڕێز ئەو ڕاستیەش بزانێت کە گشت هێز و گروپە چەکدارەکانی ئەم دوو مەزهەبە تا ئێستا شەڕێکی ڕاستەقینەیان لەپێناوی(قودس)نەکردوە.
٢-مەرجەعی باڵا و سەنتەری بڕیاری هەردوو مەزهەبی(سونی و شیعی)لە نوسینی کتابەکانیان بەدرێژی باسیان لەوە کردوە کە کوژرانی چەکدارە و لایەنگرانیان شەهیدن و بەشەهید هەژماریان کردون لەمانەش(ئەبو ئەعلا مەودودی و سەید قوتب و ئایەتوڵا خومەینی).
٣-یەک فەلسەفە بەهەمان ئەندازە تونڕەوانی هەردوو مەزهەبی(سونی وشیعی)کاری پێوە دەکەن ئەویش..
هەردوولا ئەوانەی لەگەڵ ئەجندای ئەوان نەگونجێن یاخود لەبەرنامە سەرەکیەکە(فەلسەف و ئەجندا)لادەن وەلا دەنرێن بەهەر شێویەک بێت(دوورخستنەوە،دەست بەسەر گرتن،دەرکردن،کوشتن).
٤-توندڕەوانی هەردوو مەزهەب بڕوایان بە بروڕای جیواز نیە هەر بۆیە وەک دوژمن بەرامبەریان هەژمار دەکەن.
*هەندێک جیاوازی نێوان هەردوو مەرجەعی سونە و شیعە.
١-لەجیهانی مەزهەبی سونی یەک سەرچاوەی بڕیاری ڕەها نیە بەڵکو چەندین سەرچاوەی بڕیار هەیە بۆ دەرکردنی(فەتوا) و سەربەست لە دەرکردنی فەتوا لەسەر ژیانی ڕۆژانە-پێناسەی سیستەمی بەڕێوەبردن-چوارچێوەی کاری سیاسی. هەربۆیە جیهانی مەزهەبی سونی کراوەترە و هەندێک جار چەند ناوێکی دیار ون دەبن و هەندێک ناوی تر بە بەناوبانگ دەردەکەون و هەندێک دەنگ ون دەبن و هەندێک دەنگی تر گرنگی زیاتری پێوە دەدرێت.
٢-توندڕەوانی جیهان بینی سەلەفی جیهادی لەمەزهەبی سونی وەک سەرچاوەی بڕیار و پابەندبون بەفەتوای(ئەزهەر و وەزارەتی ئەوقاف،لێکۆڵەرەوەی زانایانی ئاینی)بە هەڵە دەزانن و ئەمانە وا پێناسە و هەژماردەکەن کەسەر بە دەسەڵاتن(حکومەت) و تەنیا ئەرکیان ئەوەیە کاروباری مزگەوت و مەنهەجی کۆلیژ و بۆنەکان ڕێکخەن.
٣-لەجیهان بینی مەزهەبی شیعی بەئاشکرا و نهێنی پابەند بون بە مەرجەعی باڵا،بڕوا بون،گوێ گرتن هەبوە تا هاتنی( ئیمام خومەینی)بۆ سەردەسەڵات لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩. دوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بەئاشکرا(ئیمام خومەینی)وەک مەرجەعێک خۆی نمایش دەکرد تا ئەوچرکە ساتەی لە ساڵی ١٩٨٩ کۆجی دوایی کرد و دوای ئەویش مورشیدی باڵای ئێران(عەلی خامەنائی)وەک مەرجەع لە تەهران دەست نیشان کرا.
٤-لەجیهانی مەزهەبی شیعی بەشێکی زۆری تری هاووڵاتی و گروپی چەکداریش هەن کە مەرجەعیان لە(نەجەف)ە و خۆی لە( عەلی سیستانی)دەگرێتەوە.ئەم بەشەیان پابەندن بە بڕیار و فەتوای (سیستانی).
** یەک جیاوازی گەورە هەیە لەنێوان ئەم دوولایەن ئەویش ئەوانەی(سیستانی)بە مەرجەعی خۆیان دەزانن میانڕەون و خۆیان بەدوور دەگرن لە دەست تێوردان لە کاروباری حکومی.خۆیان بەدوور دەگرن لە دەست تێوەردان لە کاروباری ووڵاتانی تر.
لەکۆتایی-
*دەبێت ڕاستیەکی تریش بۆ خوێنەری بەڕێز ڕوونکەینەوە ئەویش چەکدارە توندڕەوە سونە مەزهەبەکان ڕووبەڕو و دژایەتی دەوڵەت و حکومەتە سونەکان دەکەن کە خۆیان لەناویا دەژین. شەرعیەت بەوەش دەدەن بچن بۆ شەڕ لە ووڵاتێکی تر.
*گروپ و چەکدارە شیعە مەزهەبەکانی سەر بەئێران لەژێر فەرمانی ڕاستەخۆی مەرجەعن کەخۆی لە( وەلی فقهیی)دەبینێتەوە و زۆرجار(وەلی فقهیی)بۆ ئامانج و ئەجندای خۆی کە برتیە لەدەست تێوردان لە کاروباری وولاتان تر بەکاریان دەهیێنێت بەکاریان.
Top