ئیستا زانیتان بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ مالکی دا هەیە ؟؟!!
May 31, 2017
وتار و بیروڕا
بارزانی ووتی نابیت مالکی ببیتەوە بە سەرۆك وەزیران گۆڕان و یەکیتی وتیان هێڵی سورمان لەسەر کەس نیە !! کەچی مام جلال لە مناقەشەیەکی توند لەگەڵ مالکی دەربارەی کوردستان جەڵدەی مێشک لێ ی دا بەداخەوە .!!
بارزانی گوتی مالکی نیەتی خراپەو بەعەبود قەنبەری جەنەڕاڵی ڕاکردوی شەڕی وتوە چاوەڕێکە با F16 بگات ئەوجا بەئاسانی هەولێر دەگرین !! ئەوان ووتیان بارزانی کێشەی شەخسی هەیە !
بارزانی گوتی مالکی دوژمنیکی خەتەری کوردە !! ئەوان چوون پێشنیاری بوجەو موچەی کوردستان یان بۆ کرد و ئەویش بەبێ هیچ هۆیەک بڕی !!
بارزانی گووتی مالکی دوژمنی کوردەو قوت و موچەی خەلکی کوردستانی بڕیوە ، ئەوان چوون هێنایانە سلیمانی و ریککەوتنی نهینیان لەگەڵی بەست بۆ جیاکردنەوەی سلیمانی و دابەشکردنی نەوتی کرکوک و فرۆشتنی بەتانکەر .
بارزانی ووتی مالکی سلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی کردوە بەپیاوی خۆی و پیلانی ترسناکی لەژیر سەرە دژی عیراق و کوردستان ، و چوویە بغدا و پیلانەکەی لە گۆڕنا ، ئەوان ووتیان بارزانی بۆ پارەو موچە چوەتە بغداد و وازی لەدەوڵەتی کوردی هێناوە !!
بارزانی گووتی وەرن رزگار کردنی موسڵ قۆناغێکی گرنگە بۆ دیاری کردنی سنور و چارەنووسی کورد ، ئەوان ووتیان بارزانی پێشمەرگەی داوە بەکری و بۆ خاکی عەرەب دەیان دات بەکوشت !!
ئیستا مالکی بەزمانی خۆی بەدەنگ و ڕەنگ زۆر بەئاشکرا ووتی سنوری کوردستان ناوچەکانی پێش ساڵی ۲٠٠۳ یەو دەبێت لەکرکوک و خانقین و جلولاو دوز و شنگال و دەوروبەری موسڵ بکشینەوە، هەروەها بارزانی تۆمەتبار کرد بەدەست تیکەڵکردن لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکاو فراوانکردنی کوردستان !!
بەم لێدوانەی ڕووی دۆستەکانی خۆی لە ناوخۆی کوردستان ڕەش کرد و شەرمەزاری کردن ئەگەر شەرمەزار بن .
بارزانی و پێشمەرگە سنوری کوردستان یان بەخوین دیاری کردوە و کرکوک یان بەخوێن پاراستوە و لەدوای شەڕی موسڵ یش تەنها بارزانی و پێشمەرگە بڕیار لە چارەنووسی کورد دەدەن .
تکایە بەسە جاشایەتی و خۆفرۆشی ئەمە دەرفەتیکی زێڕینە و هاتوەتە پێش بس خیانەت مەکەن ، دانیشن لەماڵی خۆتان هەروەک چۆن دووساڵی شەڕی داعش دانیشتوون ، لیگەڕێن بابارزانی دەوڵەتتان بۆ دروست بکات ، دواتر بە ڕاگەیاندنە درۆزنەکانتان بیکەن بەموڵکی خۆتان ، چۆن حوکمی زاتی و فیدراڵیەت و خۆماڵی کردنی نەوت و پاراستنی کەرکوکتان بەدرۆ کرد بەدەسکەوتی خۆتان .
بارزانی خودا بۆ کوردی ناردوە قەدری بزانن ، دڵنیابن خودا تەمەنی بداتی کە ان شااللە تەمەنی درێژی پێ دەدات ، گەندەڵی و گەندەڵکارانیش لە ڕیشە دەر دێنێ چۆن داعش و مالکی و جاشەکانی خستە پەراویزی ڕووداوەکان .