کورتەیەک لە سەر ژیانی ئەو پیاوە مەزنەی تەواوی ژیانی بۆ کورد و کوردستان تەرخان کرد ئەویش جەنەرال (مەلا مستەفا بارزانی)یە….

کورتەیەک لە سەر ژیانی ئەو پیاوە مەزنەی تەواوی ژیانی بۆ کورد و کوردستان تەرخان کرد ئەویش جەنەرال (مەلا مستەفا بارزانی)یە….
ناوی تەواوی :- (مستەفا شیخ محمد بارزانی) لە (١٩٠٣-٣-١٤) لە گوندی بارزان لەدایک بووە لە سۆزو خۆشەویستی باوکی دووربووە، دوو مانگ دوای وەفاتی (شیخ محمد)ی باوکی چاوی بەدوونیا ھەلھیناوە. لە (١٩٤٦-٨-١٦) لە کۆنگرەی یەکەمی ( پارتی دیموکراتی کورد)کە لە بغداد بەسترا جەنەرال (مستەفا بارزانی ) بەسەرۆکی (پارتی) ھەلبژیردرا. لە رۆژانی (١٩٤٧-٦-١٨-١٧) لەکەل (٥٠٠) کەس لەھەفالانی لەئاوی ئاراس بەرەو سۆفیەت پەرینەوە. لە (١٩٥٩-٧-٢٠) بارزانی چاوی بەپیاو ماقولانی شاری کەرکوک لە(شەقلاوە) دەکەویت و لەو چاو پیکەوتنەدا (بارزانی) جەخت لە برایەتی وپیکەوە ژیانی کورد و تورکمان وپیکھاتەکانی تر دەکاتەوە. لە (١٩٦١-٩-١١) شۆرشی ئەیلول بەسەرۆکایەتی جەنەرال (مستەفا بارزانی) ھەلکیرسا. لە (١١-٣-١٩٧٠) بەسەرۆکایەتی (بارزانی) ریکەوتننامەی ١١ی ئازار لەکەل حکومەتی عیراق وواژۆ کرا، کە بۆ یەکەم جار مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بەدەستھینرا. (بارزانی) لە (١٩٧٠-٩-١٢) یەکیتی زانایانی ئیسلامی کوردستانی دامەزراند. (٢٦-٥-١٩٧٦) بەسەرکردایەتی (مستەفا بارزانی) شۆرشی گولان ھەلگیرسا. (بارزانی) دوای سالی(١٩٧٥) بۆ ماوەیەک لەئیران نیشتەجئ دەبیت،پاشان دەرواتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. لە (١٩٧٩-٣-١) جەنەرال ( مستەفا بارزانی ) لەنەخۆشخانەی (جۆرج تاون) لەشاری واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دلە گەورەکەی لە لیدان دەکەویت. لە (١٩٧٩-٣-٤) تەرمی (بارزانی نەمر) لە ئەمریکاوە دەھینریتە شاری تاران پایتەختی ئیران. لە (٥-٣-١٩٧٩) تەرمی (بارزانی نەمر) لەگۆرستانی (بارزان ئاباد) لەشاری (شنۆ)ی رۆژھەلاتی کوردستان بەخاک سپیردرا. دووژمن لەریگەی بەکرئ گیراوانی دەیویست تەرمە کەشی نەھیلیت، بەکریگیراوانیش تەرمی بارزانی دەردەھینن بۆ بردنەوەو رادەستکردنی بەحکومەتی بەعس بەلام بەویستی خوای گەورە ئەوئ امانجەشیان نەھاتەدی. تەرمی (بارزانی نەمر) بۆ جاری دووەم لەگوندی (ھەلەج) کە دەکەویتە ناوچەی مەرگەوەر نزیک ئۆردووگای زیوە لە رۆژھەلاتی کوردستان بەخاک دەسپیردریتەوە. لە (٦-١٠-١٩٩٣) لە ریو رەسمیکی شایستەدا تەرمی (بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی ھەمیشە لەیاد) دەھیندریتەوە زیدی باو باپیران و لە (١٩٩٣-١٠-٨) لەگوندی بارزان بەخاک دەسپیردرین. (بارزانی نەمر) بۆ جاری سئ یەم و (کاک ئیدریس) بۆ جاری دووەم بەخاک دەسپیردرین. جەنەرال (مستەفا بارزانی) بەسەرکردەی ئەفسانەیی دەناسریت و یەکەمین سەرکردەی کوردە کە بۆ ماوەی ١٤سال رابەرایەتی شۆرشی ئەیلول بکات و شۆرشی ئەیلول دریژترین شۆرشە لەمیژووی خەباتی کورد و کوردستان (بارزانی) و شۆرشی ئەیلول توانیان ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دەستەبەربکەن… لەکۆتاییدا دەلیین بەرزو شکۆداربیت یادی لەدایک بوونی باوکی نەتەوەییمان بەرزو شکۆداربیت یادی لەدایک بوونی سمبولی نەتەوەییمان بەرزو شکۆداربیت یادی لەدایک بوونی پیشەوای کوردایەتی بەرزو پیرۆزبیت یادی لەدایک بوونی دامەزرینەری قوتابخانەی کوردایەتی و مەردایەتی …….
Top