په کەکه پارێزەری ئاڵای داگیرکەران

په کەکه پارێزەری ئاڵای داگیرکەران
لە سەرەتای دروست بوونییەوە په کەکه لەپێناو هەڵخەلەتاندنی گەنجانی کورد، ئیدعای ئەوەی دەکرد کە هەر چوار پارچەی کوردستان رزگار دەکات و دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانی گەورە دادەمەزرێنێت ! بۆ گەیشتن بەو خەونە سەدان و هەزاران گەنجی کورد تەڤلی بزوتنەوەی پەکەکه بوون، بەڵام پەکەکەبەکردەوەو لەسەر ئەرزی واقع کاری بۆ بەدیهاتنی ئەو خەونەی کورد نەکرد ، بەڵکو لەهەر چوار پارچەی کوردستان بووە بە بەشێک لە ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستان و خۆی بەزامنی پێکەوەژیانی گەلان و یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە دەزانێت و بەکردەوەش کاری بۆ ئەو ئەجێندایە کردوە. بۆ چەندین جار سەرکردەکانی پەکەکه بەئاشکرا دژایەتی خویان بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندوەو دوپاتیانکردوەتەوە کە سەربەخۆیی کارێکی کونەپەرستانەیەو دژی پێکەوە ژیانی گەلانی ناوچەکەیە ......هتد. هەروەک دەبینین لەرۆژهەڵات بۆتە پارێزەری سنوورەکانی ئێران و سەربەستانە لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سوپای پاسداران و لەژێر سێبەری ئاڵای ئێران بنکەو بارەگاکانی خۆی جێگیرکردوە.
لەرۆژئاوای کوردستانیش بۆتە بەشێک لەئەجێندای ئێران و ئەسەدو شانبەشانی چەکدارانی ئەسەدو حزبوڵلای لوبنانی و ئێران بەرگری لەرژێمی ئەسەدو شکوی ئاڵای ئەسەد دەکات و لەو ناوچانەی کە لەلایەن ئەسەدەوە رادەستیان کراوە ئاڵای ئەسەدو وێنەکانی ئەسەد بەرزکراونەتەوە.
لەباشوری کوردستان بەکردەوە بەرگری لەیەکپارچەیی ئێراق و شکوی ئاڵای ئەنفال وکیمیابارانکردنی کورد دەکەن و هەموو هەولێکیان بۆ ئەوەیە شنگال و هەندێ ناوچەی دیکە لەخاکی کوردستان داببڕن و وەکو بەشێک لەخاکی ئێراق و عەرەب بمێننەوە.
لە باکوور لەهەموو کۆڕو سمینارو گردبونەوەکانیان بەشانازییەوە ئاڵای تورکیاو وێنەکانی ئەتاتورک بەرز دەکەنەوەو بەردەوام ئەوە دووپات دەکەنەوە کە ئەوان زامنی پاراستنی یەکپارچەیی تورکیاو ئومەتی تورکین و دژی هەر هەولێکیش دەوەستنەوە کە بۆ پارچەکردنی تورکیا بدرێت.
لەهەمووشیان سەیرتر ئەوەیە .لەهەرچوار پارچەی کوردستان و تەنانەت لەئەوروپاش پەکەکەبەرزکردنەوەی ئاڵای ئەو چوار وڵاتە داگیرکراوە بەئاسایی دەزانێت و تەنانەت خوشیان بەرزی دەکەنەوە. بەڵام بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەهەموو شوێنێک لەلایەن پەکەکەوە بڤەو حەرامە.
Top