توندڕەوانی ووڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا و تیرۆر

توندڕەوانی ووڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا و تیرۆر
دوای كردەوە تیرۆریستیەكەی شاری(سان پێترس بێرگ)حكومەتی ڕوسیا ناوی ئەم خۆكوژەی ئاشكراكرد كە هاووڵاتیەكی(قێر قز)یە لەڕوسیا لەدایك بوە.ئەم كردوە تیرۆریستیە دوای كردوە تیرۆریستیەكەی یانەیەكی شەوانەی توركیا هات كە هاووڵاتیەكەی(ئیغۆری)چینی لەڕێگای فڕۆكەخانەی(قر قزستان)ەوە چوە توركیا و لەوێ كردەوەكەی ئەنجامدا.
پسپۆرێكی روسی بەناوی(ماكس سوكوڤ)دەڵێت:
ئەم كردەوە تیرۆریستەی شاری(سان پێترس بێرگ)ئەوەی بە بیر هاووڵاتی و حكومەتی ڕوسی هێنایەوە كە كردەوەی تیرۆریستی دوور نیە لەناو شارەكانی ڕوسیا چونكێ(سان پێترس بێرگ)پایتەختی باكورە.(سۆكۆڤ)ئەمەشی ووت: دەمێكە هەوڵی چەندین كردەوەی تیرۆریستی دراوە بەڵام بەشێكی زۆری لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی ڕوسیا پوچەڵ كراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی(دبلۆمات)ی تایبەت نزیكەی(350)هاووڵاتی(قیر قزستان)پەیوەندیان بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە كردوە و لەم ژمارەش(80)ئافرەتی تێدایە.بەشێكی زۆر لەم ژمارە دانیشتوی باشوری ئەم ووڵاتەن.
بەپێی زانیاری سوكوڤ بەشێوەیەكی گشتی ژمارەی ئەوانەی لەم ووڵاتانەی ناوەڕاستی ئاسیای (كازاغستان-قیر قز-تاجیك-ئۆزبەك-ئیغور) پەیوەندیان بە چەكدارانی تیرۆریستی داعش ە وە كردوە لەنێوانی(2000 بۆ 4000)دەبێت. لەم دوو ساڵەی ڕابردووش ژمارەی ئەوانەی پەیوەندیان بە چەكدارانی داعشەوە كردوە لەم ووڵاتانەی سەرەوە زۆر زیادی كردوە بەڵام داعش ئەو گرنگیەی بە ووڵاتانی(ئۆروپا و تونس) دەدات هەمان گرنگی بەم ووڵاتانە نادات.
*لەكۆتای..
ڕۆژنامەی(دبلۆمات)ی تایبەت هۆكاری پەیوەندی كردنی هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتانە بە هێز و گروپە تیرۆریستیەكان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە.
1-ئەم هاووڵاتیانەی دژی حكومەتی ووڵاتەكانیانن لە ئۆپۆزیسیۆن ....هتد.ئەم كۆمەڵە توندڕەو نین لە بنچینەوەش لەڕووی ئابوری هەژار نین.ئەم كۆمەڵە بێ هیوابونە لە سیستەمی عیلمانی بۆیە بەدوای سیستەمێكی تر دەگەڕێن تا بتوانن گۆڕانكاری پێوە بكەن.
2-ئەم هاووڵاتیانەی حكومەتی ووڵاتەكانیان(كازغستان-قیرقز-تاجیك..هتد) ستەمیام لێكردون و لەدەست ستەمی ووڵاتەكانیان ڕادەكەن.لەم ووڵاتانە ڕێگە بەهیچ جۆرە ئۆپۆزیسیۆنێك نادرێت.
3-ئەوانەی بەدوای ژیانێكی باشتر دەگەرێن و بەڵێنی درۆی جۆراوجۆریان پێدراوە.لەناو ئەم چەكدارانە چەكدار هەیە مانگانە(5000 بۆ 10000)دۆلاری وەرگرتوە ئەم بڕە پارەش زۆرە بۆ ئەم ناوچەیەی لێی هاتون.
4-ئەوانەی خۆیان دین دارن و هەستی برایەتی ئاینیان هەیە. ئەم كۆمەڵە زانیاری باشیان لەبواری ئاینی ئیسلام نیە و لەسەرچاوەی جیا جیا زۆریان نەخوێندۆتەوە بۆیە زۆر بەئاسانی دەبە نێچیری پیاوە ئاینیە توندڕەوەكان و مێشكیان بە فەلسە و وئایدۆلۆژیای هەڵە پڕ دەكەن.
5-ئەو كوڕ و كچە گەنجانەی بەڵێنی درۆیان پێدراوە وەك كچی جوان و ژن هێنان،ئەمەش بەزۆری لەڕێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنجامدراوە.
Top