نیمچە نامەیەک : بۆچی خامەی زێڕینی مەریوان وریا قانیع لە خزمەتی ریفراندۆم و دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان نەبێ؟

نیمچە نامەیەک : بۆچی خامەی زێڕینی مەریوان وریا قانیع لە خزمەتی ریفراندۆم و دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان نەبێ؟
دیارە ناوێکی گەشاوەی وەک قانیعی شاعیر خۆی پێناسەی خۆی دەکات. نوسەر و وەرگێری کوردستانی ڕۆژەڵات، وریا قانیع بە ھەمان شێوە، و خێزانەکەشی بەڵگەی حاشاھەڵنەگرن کە نیشان دەدەن گەر یاساکانی سایکۆلۆژیا و پێوەرە جیھانیەکانی وەک ( ستانفۆرد بینییێ ) لەسەر تاکە تاکەی ئەندامانی ئەو خێزانە بلیەمەتە جێبەجێ بکرێتن، ڕاستیەکی گەورە دەردەخاتن و ئەویش بەرز و بڵندبوونی ئاستی (IQ) و ژیری و مێنتالیی ئەو خێزانە و ھەمان شت سەبارەت بە کورد، وەک ڕاستیەکی زانستی بەوەی، کە بە پێچەوانەی زۆر بیروباوەری چەوتی خۆمان و خەڵکی تر لەبارەی کورد و ئاستی ژیری و تێگەیشتنی، کورد لە نەتەوە ھەرە وریا و زیرەکەکانی جیھانە لەو سۆنگەیەوە. بۆیە ھەبوونی کەس و خێزانی وەک ئەوان لە نێو کوردستانیان شانازین بۆ ئەوەی ئێمەیش وەک نەتەوەکانی تر زیاتر لە جاران بڕوامان بە خۆ ھەبێ، ئەو بڕوایەی کە بە درێژایی ھزاران ساڵی ڕابردوو و بە پرۆژەی و بەرنامەی پینگێڕان و بە پلانی تۆکمە داڕێژراوە تاکو کەسایەتی تاکی کوردی پێ بڕۆخێنرێتن. بەڵام جێگەی داخە ئەمڕۆ دەبینرێتن، مەریوان وریا قانیع، نووسەر و ڕۆشنبیرێکی ئەو بنەماڵەیە لەو پەڕی ناوێکی گەشەوە لەنێو لیستەیەک لە ڕۆشنبیران دا دبینرێتن کە دەیانەوێ ببنە لەمپەر لەبەردەم خەونێکی ھەمیشەیی نەتەوەیەکی زیندووی ئەم جیھانە.
قەڵەمە بۆێرەکەی مەریوان لە ساڵانی ڕابردوو بە بوێرانە تیشکی دەخستە زۆر لایەنی لاوازی کۆمەڵگای کوردستانی و بە تایبەت لایەنەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی، و لەوانەشە گەندەڵی و زۆر بابەتی ھاوشێوە. ئەوە شانازییە کە نووسەری وا ھەڵکەوتوو لە نێو کورد و لەسەر ئاستی جیھانی و کوردستانی ھەن. ئەو کات ئەو نووسینانە ھەڵسەنگاندێک بوو بۆ کوردستان و سیاسەتەکەی، و دەستنیشانکردنی کەموکۆڕییەکانی، کە حاشا لێکردنی ئەو لاوازیانە و خۆ لێی لە گێڵی دان ئەو پەڕی گەمژەیی و ساویلکەیی دەگەینێ، و بە ھەمان ئەندازەش دەگۆنجان بۆ زۆر لایەنی تێگەیشتنێکی واقیعبینانە لە چەمکی خۆدی سیاسی (political self-concept) خۆمان لە لایەن تاکی سیاسی کوردستان و و بە تایبەت لە جیھانی دیمۆکراسیانەی ھاوچەرخدا.
بەڵام ئەمرۆ ھاوکێشەکان لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچە و جیھان شتی تر دەڵێن. ئەو کات ئەو قەڵەمانە خزمەتی کوردستانیشی بکردایە، ئەمڕۆ دەبێ ھەمان ئەو چەکە بۆ ھەمان مەبەست ڕووی لە جۆرێکی تری گەندەڵی سیاسی و ڕۆشنبیری بکرێتن کە بە مەھانە و بیانۆی جیاواز و بەو پەڕی بێباکییەوە ھەوڵی لەباربردنی خەونێکی چەند ھزار ساڵەی نەتەوەکانی کوردستان دەدەن، و لە ھەمووشیان زیاتر کورد، کە بە مخانبنییەوە لە سەدان ساڵی ڕابردوو بە سەدان و ھزاران جار و بە شێواز و ناوی جیاواز کۆشندەترین گۆرزی مرۆڤی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و پەروەردەیی و ... ھتد، بەرکەوتووە، و بە ھەمان ئەگەر ھەموو ھەوڵەکان خراونەتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو تاوانانە دووبارە نەبنەوە، و داخوازی بۆ ڕیفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان، بە تەنھا ئەلترناتیڤی ئەو ڕەفتارە و ئەنجامە نامرۆڤایانە بە دژی خۆی دەبینێ، و بۆ ئەم مەبەستەش دۆخێکی سیاسی و سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی و ئابووری و جۆگرافیایی و لەشەکەری، لەسەر ئاستی ناوچە و جیھان، بۆ کوردستانیان ڕەخساوە، کەچی ھەن ھەوڵی پێچەوانە دەدەن تا ئەم ڕۆژە گەشە سەر نەگرێ. دیارە لە مێژووی کوردستان دۆخی ھاوشێوە زۆر جار ڕووی داوە. ئێستاشی لەگەڵدابێ ئەوانەی بوونەتە ئەگەری ئەو چەندە نەفرەتی ئێمە مانان و دایک و خیزان و منداڵانی شەھیدانی بەردەکەوێ. ئەوان تا دوایین ڕۆژی ژیان و جیھان لە ( عەزابی ویژدان ) دا دەژین و لە ھەستەوەرە بەھێزەکەی خۆ-گۆناھبارکردن (sense of guilty)، قۆرتاڵبوونیان نابێ.
دیارە کەسانێک ھەن سوود لەو ئەزموونە وەرناگرن، و لە ھەمووی مخابنتر ئەوەیە کە بەشێک لەو کەسانە قەڵەمداران و ڕۆشنبیرانن، کە دەبوایە بە پێچەوانەوە، لەو لیستە دا نەبن، و بەگەر ئەو کەس و لایەنانە نەکەون کە بە فیتی ئەم لا و ئەو لا، ھەوڵ دەدەن خەونەکەی کوردستانیان و گەیشتن بە ئاواتێکی چەندین ھزار ساڵەی کوردستانیان و کوردەکان لە ژێر گڵ بنێن. کورد لە ساڵی (٥٥٠ پ. ز. ) ھەر لەو خەونەوە و بە ھیوای ڕۆژانی گەشی ئەو کات دەژیتن. یەکێک لە گەورەترین پاڵنەری دەستە ڕەشەکانی تێکدەری ئەو دەستکەوتەی ھاوچەرخ لەم ڕۆژانەدا، کە بە مخابنیەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھەندێ لایەن و کەس و پارتی کوردستانی، ھەیە وڵاتی ئێرانە، کە خۆی لە ململانێیەکی دەروونی و وەک بسپۆرانی سایکۆلۆژیا و لەوانەش، عەلی وەردیی، گەورە فەیلەسۆفی ناوچەکە باسی لەو چەمکە کردووە، دووانیزمی کەسایەتی، دا دەژیتن. ئەم وڵاتە ھەمان ئەو وڵاتەیە کە بە درێژایی ھزاران ساڵ، چ ئەو کاتەی کە میدییەکان ( ماد) دەستھەڵاتدار بوون و چ ئەو کاتەی کە کوردەکان شان بە شانی ئاریاییەکانی تری ئەم جیھانە، و بە تایبەت لە چەرخە زێڕینەکانی ھەخامەنشی و ئەشکانیان و ساسانییە بە ڕەچەڵەک کوردەکانی شوانکارەی وڵاتی ناوچەی زاگرۆس، لەو پەڕی ھێز و توانای سیاسی و لەشکەری و ئابووری بوون و بە زلھێزی یەکەمی جیھانی ئەو کات ھەژماردەکران، و فەرموودەکانی زەردەشتی سپتمانی میدی و پیامبەری ئاریاییەکان و ئاڤێستا، پەرتووکە بە پێز و یەکەم بەرھەمی کوردی جیھان لە سەردەمێکی کۆنی پێش ( ٤٠٠٠ ) ساڵ لەمەوبەر ستوونی بەھێزی ئەو ئیمپراتۆریەتانە بوو و سەرچاوەی گۆڕینی زۆر ئایینی وەک مەسیحیەت و یەھوودیەت، و فەیلەسۆفی وەک ئەفلاتۆن و نیچە و ... ھتد، یە، شانازی بە ھێزی دەست و بازووی پۆلاِینی باب باپیرە کوردەکانی ئێمەی دەکرد. بەڵام پاش ھاتنی عەرەبەکان، و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ، ئەم وڵاتە ئیتر ڕەسەنایەتیی خۆی لەبیر چۆتەوە و بووەتە جاشێکی عەرەبە ناسیۆنالیست و شۆڤینییە خراپەکان و لە پێناو ئەوان و شان بە شانی توورک و عەرەبەکان ھەمیشە بە پەڕی زۆردارییەوە ھەڵسوکەوتی لەگەڵ ئێمەی کوردستانی و کورد کردووە، و دوایین ھەوڵیشی ئەوەیە کە دەیەوێ لە ڕێگەی ھەندێ کەس و لایەن و پارتی سیاسی خەونە پیرۆزەکەی ئێمەی کوردستانیان تێکبداتن، لەکاتێک دا کە ئەو دەستەکەوتە نە ھی تاکە کەس و مرۆڤ و سەرکردە و تاکە بنەماڵە و پارتێکە، و سوود و قازانەجەکانی تەنانەت بەر تاشە بەرد و گژ و گیا و گیانەوەر و ھەر چییەکی ئەم کوردستانە، و بگرە مرۆڤەکانی و بە ھەموو چین و توێژ و ئایین و نەتەوە و مەزھەب و لایەنەکانی دەکەوێ.
ھەڵبەت بیانۆ بۆ تێکدان زۆرن. لەو ھەنجەت و مەھانانە دا ناوی وەک توورکیا و ئەمریکا و ئەرۆپا و ئیسرائیل و ... ھتد، بە بەردەوامی دەبینرێتن و دەبیسترێتن، لە کاتێکدا کە وڵاتی ئێرانی ئێستا لە لایەن ھەندێ مەلای ئایینی بە ڕەچەڵەک عەرب بەڕێوە دەبردێتن، کە جگە لە ململانێیەکی بێ واتای خۆیان لەگەڵ سۆننەکان و بە سەرۆکایەتی بەرەی وەھابیەتی سعۆدیا، زۆر جاران ئاگرییان لەم ناوچە و کوردستان و جیھان بەرداوە، دوژمناتیێکی دێرینەیان لەگەڵ برا سامییەکانی خۆیان، واتە جوولەکە و بەنی ئیسرائیلییەکان، ھەیە، کە مێژوویەکەی بۆ چەندین ھزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتە، کە بەشێکە لە ململانێی ئابووری ھۆزە عەرەبەکان، کە لە ناوچەیەکی جۆگرافیایی ھەژار دا دەژیان و بە پێچەوانەوە جوولەکەکان و ھەتاکو دواتریش مەسیحیە سامییەکان لە ناوچەی باشتر و دەوڵەمەندتری ئابووری دا دەژیان. ئەمرۆ مەلایەکان، بەناوی نەتەوە و نەژادە ئاریاییەکان، جەنگێکی بە ( وەکالەت ) و لە جیاتی عەرەبیان لەگەڵ جوولەکە ڕاگەیاندووە و دوورە لە لۆژیک و بیرکردنەوەیەکی دروست، و ھیچ پەیوەندی بە ئاریاییەکانی نیە. ئارییەکان لە چاو جولەکە مەسیح بوون. بۆ ئیمڕۆ ئەوھای لێھاتووە. حۆکمڕانیی سیاسی وڵاتی ئێران، کە مشتێک مەلای عەرەبن، ئەمرۆ بە بیانۆی ئیسرائیلبوونی کوردستان لەمپەر دەخەنە بەردەم ڕیفراندۆم و دروسبوونی دەوڵەتی کوردستان. لە کاتێک دا ئێمە ھەمیشە و زیاتر لە ھەر کەس و لایەن و وڵاتێک بە ھیوا بووین ئەوان یەکەم بن لە دەستگرتن لە برا ئارییە کوردەکان. بەڵام ئەوان ھەمیشە دەستەکانی برای خۆیانیان شکاندووە تا توورک و عەرەبەکانی پێ خۆشحال بکاتن. لە چەندین ساڵی ڕابردوو ئێمە ھەمیشە ئاواتەخوازی ئەوە بووین پارس و ئەرمەن و ئازەر و بەلووچ و تاجیک و نەتەوەکانی تری ئاریایی نەژادی ناوچە دەستی یەکتری بگرن و وڵاتێکی ئاریایی بەھێزی وەک جاران دامەزرێنن بە تایبەت کە ناوچەکانیان لە ڕووی جیۆپۆلیتیک و ئابووری و کشتووکاڵی و بازرگانی و سروشتی و مرۆڤی یەکێکە لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی جیھان. بەڵام بە داخەوە زۆرێک لەوان نەک تەنھا ئامادەی نەبوونە بەڵکۆ لەژێر گۆشاری تەعریبی کەلتووری و ھزری و مێنتالی و کەساتی ڕابردوویە زێڕینەکەی خۆیانیان لەبیرچۆتەوە و لە جیاتی شانازیکردن بە خۆیان ئێستا شانازی بە عەربیەتی خۆیان دەکەن. ئێمەی کوردستانی دوای ئەوەی لەوان بێ ئۆمێد بووین و لە ھەست و سۆزی عەرەب و تورکە تورانیەکان بێبەش بووین، تەنھا چارەی بەختەوەری و وەدەستھێنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی ناوچە و نەتەوەکانی کوردستان لە ریفراندۆم و دەولەتە دا دەبینین. لەو پێناوەش دا دەستی ھەر کەس و لایەن و وڵاتێک دەگرین و دەگووشین کە بۆ یارمەتیدانی ئێمە درێژ بکرێتن بە تایبەت کە ئەمرۆ ئابووری کوردستان پشتی بە ھەندێکیان دەبەستێتن و ئەگەر ئەو نەبۆایە لەوانەیە بەتەمای مەلایەکانی ئێران یان وەھابیەکانی سعۆدیە و عەرەبەکانی باشوور ھزار جۆری مەینەتی ئابووری تر دەھاتە سەر خەرمانی خەم و خەفەتە لە بن نەھاتووەکانی تاکی کوردستان. ئەو حۆکمڕانانەی ئێستا جلەوی ئاریاییەکانی ئێرانیان بەدەستەوەیە و ( ئیدیعای ) ئاری و ئیسلامبوون دەکەن، بەڵام لە ڕاستی دا لە ھەر دوو ئەو خەسڵەتانە بێبەشن، ئێمەی کوردەکانی کوردستانی باشووری ئاوارەی ئەو وڵاتەی، لە ھەندێ شوێن ئەوەندە بە دوژمنی خۆی دەزانی کە بۆ نموونە لە شاری شنۆی کوردستانی ڕۆژھەڵات، ئۆردیگایێکی کوردەکان، کە بە دوری تەنھا سەد مەتر لە شار دوور بوو بۆ ماوەی نزیکەی دە سال لە سادەترین پێداویستیەکانی ژیان کە ئاو و کارەبا بوو بێبەش کردبوو، و ئەو ھەموو ماوەیە زیاتر لە سی ھزار مرۆڤ ئاو و کارەبایان نەبوو. ئەوە ئارییەتی و ئیسلامە؟ زەردەشت جوانترین نموونەی ڕەوشتی بەرزی ئارییەکانە لە ھەموو دیرۆکی مرۆڤایەتی، کەچی ئەوان واھا بوون.
بەڵێ قەڵەمدارانی گەورەی وەک مەریوان وریا قانع باشترە بزانن و بیر خۆیان بێنن ئەو لایەنانە لەبڕی تێگەیشتن لە ڕاستییەکانی مێژوویی و کێشە دیِرینەکانی ئەو بەناو دوژمنانەی یەکتری، نیازیان وایە نەتەوەکانی کوردستانیش ھەلقۆرتێننە نێو جەنگێکە نەخوازراو کە ئەنجامە ھەرە مەترسیدارەکەشی سەرنەگرتنی ریفراندۆم و دەوڵتبوونی کوردستانە. بۆیە گەورەترین ئەرکی ڕەوشتی و ھەستی بەرپرسیارێتی ئەو خامە زێڕینانەیە کە لە نێو ئەو بازنە تەسک و سنووردارە دا نەخووڵێنەوە و لە زیانەکانی تێبگەن، و بابەتەکان بە چاویلکەی ئەوان تەماشە نەکەن و نەخوێنن بەڵکۆ بە چاوی خۆیان و لە ژێر دووربینی خۆیان بیبینن و لێکی بدەنەوە. بۆیەش ئەوانەی کە لە زانین یان نەزانینەوە بێ و دەیانەوێ بەگەڕ ئەو لێشاوە بکەون و بەھانەشیان ھەبوون یان چەمک و زاراوەکانی وەک توورک و تورانی و ... ھتد، جگە لەوەی کە لە ھاوکێشە ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ناوچە و جیھان و کوردستان ناگەن، بەدەستی خۆیان گۆڕی ئەو منداڵە تازە کۆرپەلەیەی کە لە مێشک و مێنتالیتە و ھەست و نەستی سایکۆلۆژی تاکی کوردستانی دایە، ھەڵدەکەنن. ھەندێ ھەلپەرستی سیاسی کوردستان بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانیان و وەگرتنی پاداشتێکی زارەکیی وەک ( آفرین ... آفرین ) ێکی وشک و بێ ڕامان، دەستی بە ھێزی ئەو گۆڕکەنانەشی خستوتە سەر شانی قەڵەمدارانی ڕۆشنبیری کوردستان و بەردەوام و بە چەکی نەتەوەیی و کوردستانی ئەو بیرۆکە بۆگەنانیان بۆ ڕەنگاوڕەنگ دەکەن و ڕووی ڕەشەکەی لێیان دەشارنەوە.
ئەمرۆ، لەم لیستە دا ناوێکی جوانی وەک مەریوان وریا قانیع دەبینرێتن. ھەرچەندە من خۆم کەمتر لەو بابەتانەی دەبینم، بەڵام بە دەردی گۆتەنی " تا نباشد چیزکی مردم نگویند چیزھا"، و دیارە بابەتی وا ھەن کە خەڵکێک وای پێدەڵێتن. ئێمە وێڕای ئەوەی تەمەنێکی درێژ و ژیانێکی بەختەوەرانەی بۆ دەخوازین، ھیوادارین ئەو ناوە درەوشاوە ھەمیشە گەشاوەتر بێ و خامە بەھێزەکەی خۆی وەک چەکێک لە دژی دوژمنانی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردستان بەکار بھێنێ و وەک ھزاران قەڵەمی تر بۆ خزمەتی دروستبوونی ئەو دەوڵەتە ناوی لەو لیستانە دەربێنیتن کە بریتین لەو کەسانەی نایانەوێ کوردستانیان بە ئاواتە ھەمیشەییەکەیان بگەن. خامە بە ھێز و بە پێزەکەی مەریوانەکان دەتوانن، وەک چۆن پێشتر باب و باپیرەکەی کردوویانە، گۆرزێکی کۆشندە لە پەیکەری ناحەزان بداتن و بۆ بەرژەوەندی نەتەوە ستەملێکراوانی کوردستان، چەکێک کارامە بێ، و دواتریش لە مێژوو دا ناوێکی شکۆدار و پیرۆز و نیشمانپەروەر و کوردستانپەرێست و ئارییاییەکی ڕەسەنی لێ بکەوێ و ھزاران سڵاو و دروودی بۆ بنێردرێتن، بە پێچەوانەی ئەوانەی کە لە مێژووی کوردستان دا ناوێکی ڕەشیان بۆ خۆیان تۆمارکردووە و ھەمیشە لە نێویاندا لەعنەت و نەفرەتیان بۆ دەنێردرێتن. بێگۆمان مەریوانەکان دەتوانن ببنە نموونەی ئەو خامە و ھزرمەند و بیرۆکە و دەستە زێڕین و خاوێنانەی کە کوردستانیان ھەتاھەتایە لە بنیتنانی دەوڵەتی کوردستان خۆیان بە قەرداری بزانن، بەمەرجێک ئەگەر خۆیان بیانەوێ و ویست و (ئیرادە ) بکەن و ھیمەتی خۆیان بخەنە گەڕ لە پێناوەدا. ریفراندۆم و دەولەتی کوردستان دیفاکتۆیەکە و تەنھا گرفتی کاتی ھەیە و ئەوانەی بە پێچەوانەی ئەو تەوژمە و شەپۆلەکانی ئەو دەریایە بڕۆن و مەلە بکەن، بێگۆمان ئەنجامیان تەنھا خنکان و دواتر ڕووڕەشی و شەرمەزاری دەبێ. پشتڕاستین ڕۆشنبیرانی لێھاتوو و وریا و زیرەک درکیان پێی کردووە و مەریوان وریا قانعی خامە زێڕین و بۆێر یەکێک دەبێ لەو ڕۆشنبیرانەی کە ھێز و توانای خۆی دەکاتە ستوونێکی بەھێز تاوەکو کوردستانیان پشتی پێ ببەستن و بەوەش بگەن بە کەنارەکانی ئارامی دەریای شڵەژانی ناوچەکەمان. کوردستان چاوەڕوانی ھیمەتی خامە بۆێرەکانی مەریوان و مەریوانەکانی ترە. کوردستان چاوەڕوانی مەریوانە کانە. نەوەکانی ئاییندە پێویستییان بە پشتگیری ئەو قەڵەمەن. مێژووی تاڵی کوردستان ئارەزووی وایە ئەو خامەیە فرمێسکی دایکانی ھەلەبچە و گەرمیان و بادینان و بالیسان بسڕێتەوە. ئەو خامانە بە پەسندکردنی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردستان و واژووکردنی دەتوانن برینە دژوار و سەختەکانی نەتەوەکانی کوردستان ساڕێژ بکەنەوە. با مەریوانەکان خۆیان لەو لیستە نەجات بدەن و بێنە پاڵ نەتەوەیەکی ماندوو و زۆڵم لێکراوی ماندوو کە ئێستا نزیکترین ساتە بۆ ھاتنە دی خەونە دێرینەکانی ھزاران شاعیری وەک قانیع و خانی و جزیری و کۆیی و ھێدی و پیرەمێرد و جاف و .... ھتد.
*بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top