ده‌وڵه‌ت له نێوان خه‌ون و ماف‌دا
May 3, 2017
وتار و بیروڕا
خه‌ون پانتایه‌كی فه‌نتازیه و په‌یوه‌سته به ئاره‌زووی كه‌سانێك، به‌ڵام ماف روی دووه‌می بونی مرۆڤه و له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌دایك ئه‌بێت وه‌ك (ئازادی ،سه‌ربه‌ستی ،هاوڵاتی بوون،یه‌كسانی ، موڵك داری سه‌ربه‌خۆیی .........هتد).
له‌م رووه‌وه‌ش ماف جیاكاریه‌كه به‌یاسا دیاری ده‌كرێت و یاساش پارێزگاری لێ ده‌كات،جا لێره‌وه ده‌كرێت بڵێن ده‌وڵه‌ت بۆ تاك به‌تاكی كورد مافه و خه‌ون نیه بۆ ئه‌مه‌ش باگراوه‌ندێكی یاسایی هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و پارێزگاری له‌و بۆچونه ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت خه‌ون نیه، به‌ڵكو به‌بێ سنور سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌ت بوون مافه .
ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كاریگه‌ری دوژمنان و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌میشه رۆڵێكی نه‌رێنیان هه‌بووه به‌وه‌ی كه تاكی كورد ده‌وڵه‌ت وه‌ك ماف سه‌یر نه‌كات، چونكه هه‌وڵیان داوه په‌روه‌رده‌یه‌كی په‌ككه‌وته بڵاوبكه‌نه‌وه به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت خه‌ون بێت، چونكه هه‌موومان ئه‌زانین زۆربه‌ی جار خه‌ون نایه‌ته دی له ژیانی مرۆڤ دا ته‌نانه‌ت له زۆر حاله‌ت دا ئه‌سه‌ری مادیشی نیه .
رۆڵی پارته‌سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنه‌كانه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه تاوه‌كو جارێكی تر تێگه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت و ماهیه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ تاكی كورد شی بكه‌نه‌وه و دڵنیایان بكه‌نه‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورده وه‌ك گشت نه‌ته‌وه‌كانی تری سه‌ر رووی ئه‌م جیهانه، نه‌وه‌ك خه‌ون و خه‌یاڵ، له‌هه‌مان كات دا پێویسته رێكار و رێگاكان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌می و هاوچه‌رخ روون بكه‌نه‌وه تا به‌هۆیه‌وه به‌رێگه‌یه‌كی شه‌رعی و دانپێنراو ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت.
ماهیه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌وه دایه كه ئازادی و شكۆی مرۆڤی كورد پارێزراو ده‌بێت و سامانی نیشتیمان بۆ ته‌واوی رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌خرێته گه‌ر و گیانی پاكی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانیش ئاسوده و ئارام ده‌بێت، له‌هه‌مان كات دا كۆتایی به‌و ئه‌زمونه تاڵه‌ش دێت له گه‌ڵ عێراق كه تا ئیسَتا كورد زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بووه.
هه‌ر بۆیه ئه‌ركی پارته سیاسیه‌كان و تێكرای كوردستانیانه یه‌ك ده‌نگ پاڵپشتی له بریاره‌كانی (رێزدار سه‌رۆك بارزانی) بكه‌ن تا هه‌رچی زووه بریار له مافی چاره‌ی خۆنوسین بدات، چونكه ده‌زانین ده‌وڵه‌ت خه‌ون نیه و مافه له‌لایه‌كی تر گرینگی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ چیه، بۆیه دادپه‌روه‌رانه نیه چیتر چه‌مكی ده‌وڵه‌ت به خه‌ون لێك بده‌ینه‌وه.