دژایەتی ئێران بۆ سەربەخۆی و ریفراندۆم ..

دژایەتی ئێران بۆ سەربەخۆی و ریفراندۆم ..
دژایەتی بۆ سەربەخۆی كوردستان و ریفراندۆم لەلایان ئێران، واتا هێشتنەوەی تیرۆر و ناسەقامگیری، هەرچەند ئێران دژایەتی خواستی لەمێژینەی گەلی كوردستان بكات، رەوایەتی ئازادی خوازان بۆ جیهانێكی بێ تیرۆر و سەقامگیر بۆ سەربەخۆی كوردستان زیاد دەكات لە جیهاندا، بە دژایەتی ئێران رەوایەتی زیاد دەكات، چونكە ئێران جگە لە دەوڵەتێكی تیرۆرست، پاڵپشتی تیرۆر هیچی تر نیە.. ئەمەش بەو واتایە دێت هێشتنەوەی تیرۆر لەبریاری ئێران بۆ دژایەتی سەربەخۆی كوردستان بەرجەست دەبێت، جا هەر كەسێك دژی سەربەخۆی كوردستان بێت واتا لەگەڵ هێشتنەوەی سەرچاوەی تیرۆرە لەناوچەكەدا، كێشەكانی نێوان كوردستان و ئێران، كێشەی بنەبڕكردنی تیرۆرە، چونكە كوردستان سەرچاوەی بەرگری كردنە لە مرۆڤایەتی و شارستانیەتە جیاوازەكان، كە لەرێگای پێشمەرگەوە ئەو پەیامەی گەیاندە هەموو دونیا، بەڵام ئێران دژ بەو تێزەی حكومەتی كوردستان و گەلی كوردستانە لەگەڵ هێشتنەوەی تیرۆر و كوشتنی مرۆڤایەتی و شارستانیەتە جیاوازەكانە، روانگەی زاڵی ئێران جگە لە شعە مەزهەبێكی دەسەڵاتداری یەك رەنگ هیچی تر نیە، كە ئەمەشە سەرچاوەی تیرۆر لە جیهاندا، بۆیە دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان و دژایەتی دەوڵەتی كوردستان دوو بابەتی پەیوەست بە سەقامگیر و تیرۆرە، كە ئێران لەدژایەتی سەبەخۆی كورد بەرجەستەی تیرۆر دەكات، كوردستانیش لە سەربەخۆی دا بەرجەستەی سەقامگیرو ئاشتی دەكات"،
#رێكان سەباح
Top