پەكەكە و ئایدۆلۆژیای کوشندە
April 30, 2017
وتار و بیروڕا
سەركردەكانی ناو ئەشكەوتەكانیان، هیچ مەودایەکیان بۆ بیركردنەوەی لۆژیكیانەی كادیرانیان نەهێشتۆتەوە، چونكە ئەوان عەیامێكە لەسەر کوشتنی بیری كادیرانیان کار دەکەن، بۆ ئەوەی بیر نەكەنەوە هەوڵی قوفڵدانی مێشكیان دەدن، بۆیە هەر قسەو لێدوانێك بارگاوی بە مەرام و ئایدیۆلۆژیای ئەوان نەبێ، حوكمی مەرگی بەسەردا دەسەپێنن، چ جای ئەوانەی ڕەخنەیان ئاراستە دەكەن....!!
بەگشتی ژیان لەناو ئەشكەوتەكانی ئهوان بە شێوەیەک سنووردار و بەرتەسک كراوەتەوە، بوار بۆ بیرکردنەوەی دیکە نەهێڵڕاوەتەوە........
ئیدی ئایدۆلۆژیایەك بەو شێوەیە کوشندە بێت و لەقاڵبی گوێڕایەلی داگیركەرانی كوردستان درابێ، چۆن دەهێڵێت شنگال دەستی ئاوەدانی بگاتێ و خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەناسەی ئۆخەی لەسایەی حكومەتی کوردستان هەڵكێشن .....؟!!