باكوور، باشوور، رۆژهەڵات یەك وڵات‌و یەك خەبات

باكوور، باشوور، رۆژهەڵات یەك وڵات‌و یەك خەبات
ئەوەی كە دیارە و حاشای لێناكرێت پەشیمان بونەوەی پەكەكە لە دەوڵەتی سەربەخۆییی كوردییە ئەوەش ئەو راستیەیە كە كاڵفامی بەرپرسە باڵاكانی پەكەكە لە بارەی بابەتەكی گرینگ و نەتەوەیی كورد دەگەیەنیت واز هێنان لە لەدوڵەتی نەتەوەیی و كورت كردنەوەی بۆ ئۆتۆنۆمی دیموكراتی زیاتر بچووك كردنەوەی خەباتی نەتەوەییی كوردە ئەوە ش پاشگەز بوونەوە لە هەموو ئەو دروشمە قەبانە بوو كە هەڵیانگرتبوو.
بەڵام ئەوەی كە جێگەی سەر سورمانە ئەوەیە كە پێشتر هەموو ئەو حیزبانەی پارچەكانی كوردستان كە دروشمی ئۆتۆنۆمییان هەڵگرتبوو، بە خائین لە قەڵەم دەدا و بە دروشمی" باكوور، باشوور، رۆژهەڵات یەك وڵات‌و یەك خەبات " بەڵام چی رویداوە كە لەهەموو ئەو دروشمانەی پاشگەز ببیتەوە و بەو جۆرە روبەرووی خەباتی كوردكان لە پارچەكانی تر ببیتەوە ئەوەش پێدەچیت كە هەموو ئەو كارانەی كە لە كاتی ئێستادا دەیكات بۆ مەبەستی رازیكردنی ووڵاتانی ئیقلیمی یە و بەس.
لە رۆژی دامەزراندنی پەكەكە تاوەكوو ئەمرۆ بیرو باوەری نەتەوەییی بوونی نییە و هیچ كات باوەرییان بە نەتەوە و ئاڵای كوردستان نەبووە و تەنانەت رۆژەك لە رۆژەكان ئەو مافەیان بە خۆیان یان ئەندامانیان نەداوە سرودی ئەی رەقیب لە نێو پارتەكەیان بوترێتەوە.
و لە كاتی ئێستاشدا كە كورد بەرو دەست نیشان كردنی چارەنووسی خۆی دەروات بە هەموو شێوەیەك دژایەتی دەكات و لێكدانەوە و شیكردنەوەی زیاتری ئەو بابەتە بۆ خوێنەران بە جی دەعێڵم بۆ ئەوەی شیكردنەوە یزیاتر یان لە سەر ئەو بابەتە هەبیت چوون كەس نییە دەست پێكی دروشمەكانیان تاوەكوو گەیشتن بە ئەمرۆیان كە دژایەتی راستەوخۆی دەوڵەتی سەر بەخۆی كوردییە نەزانن.
Top