شەری ناشەرعی لە چوار پارچە ، ئەوجارەیان لە باشور(1)

شەری ناشەرعی لە چوار پارچە ، ئەوجارەیان لە باشور(1)
ئەوەی كە لە حەلقەكانی پێشوودا باسمان كرد سەرەتاپەكەكە بە ناساندنی خۆی وەكوو هێزی رزگاركەری كوردستان بووە بەڵام دواتر لە گشت دروشمە بریقەدارەكانی پاشگەز بوویەوە و ویستی پارتەك هاوشێوەی پەكەكە لە كوردستانی باشوور دا بمەزرێنیت ئەوەی كە شایەنی هەڵوێستە لەسەر كردنە ئەوەبوو كە ئەو ئازادییەی كە لە كوردستانی باشوور هەبوو دەرفەتەك بوو بۆ ئەوەی كە ئەسپی خۆیان تاو بدەن هەر بۆیەش ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە و چاڵاكییەكانیان دژی دەستەڵات و حكومەتی هەرێم راگەیاند.
پەچەدەكە هەر زوو تۆی دوبەرەكی و هاندانی كوردستانیانی دژ بە حكومەتی هەرێم راگەیاند سەرەرای ئەوە داوای كورسی و دەستەڵاتی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرد ئەو دەستێوەردانانە وای لە حكوومەتی هەرێم ،بۆ پێشی گرتن لە شەری براكوژی هەموو ئەو نوسینگانە دابخات و بە فەرمی پەچەدەكە، حیزبەكی نایاسایی رابگەیەنرێت.
بەڵام ئەو جارەیان شەری داعش بووە بیانۆیەك بۆ ئەوەی خۆیان بخەزێننە ناو هەرێمی كوردستان و سەرەرای ئەوەی ئاستەنگەكی زۆریان لە هەمبەر حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئازاد كردنی شنگاڵ دروست كرد ،بەڵام لە كاتی هێرشی پێشمەرگە بۆ شنگاڵ ئەو چاڵاكییانەیانبە هی خۆیان لە قەڵەم دا و ویستیان وەها وێنا بكەن كە لەو شەرەدا بەشدارییان كردووە سەرەرای ئەوەی كە بەڵێنی ئەوەیان دابوو كە ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن بەڵام لە كاتی ئێستادا رۆژبە رۆژ كێشە بۆ حكومەتی هەرێم دەنێنەوە و دواترینشیان ئەو بیانۆیانە بوو كە دراوە بەتوركیا بۆ ئەوەی بۆردومانی قەرەچوخ بكات و شەهیدبوونی 5 پێشمەرگەو بریندار بوونی 8ی تری لێبكەویتەوە.
ئەوەی كە پەكەكە بە ناوی سیاسەتەوەخۆی خەزاندە ئەو پارچەی باشوور بەڵام بە بەردەوام لە هەوڵی نانەوەی كێشە و جێبەجێ‌ كردنی نەخشەو پیڵانی ووڵاتانی ئیقلیمییە ئەویش بۆ ئەوە كە حكومەتی هەرێم لەو ئارامی و ئاسایشەی كە هەیە داببرێنیتو زیاتر لەوە بیر لە ئەو ئەركە سەركییەیان كە ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانە نەكەنەوە.
Top