"کاتێک تۆ هەواڵی گیرانی دهۆکت بیست بزانە من نەماومەو شەهید بوومە"

هیچ کات حەزم لە مەدحەو سەنا نەبووە، بەڵام هەڵوێستێکی زۆر جوانی فەرماندە مەنسور بارزانی، دەگێڕنەوە، ئەو کاتەی داعش هێرشی کردە سەر کوردستان و لە میحوەری دهۆک فشاری زۆری هێنا و بەرەو پێشرەوە هات، سەرۆک بارزانی تێلی بۆکردووە و (پێی گوتووە کورم بەڵێنم پێ بدە کە دهۆک ناکەوێتە دەست داعش، لە وەڵام دا فەرماندە مەنسوور بارزانی، پێی دەلێت قوربان من ئەو بەلێنەت پێنادەم، بەڵام ئەو بەڵێنەت پێدەدەم هەر کاتێک تو هەواڵی گیرانی دهۆکت بیست بزانە من نەماوم و شەهید بووم).، هیچ کاتێک تاکی کورد لەو باوەڕەدانەبوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڕبڕەی پشتی داعش بشکێنێت، بەشێک لە هێزە سیاسییەکان ئێستا خۆیان کردووەتە دەم راستی خەڵکی کوردستان، ئەو کاتە باوەڕیان وابوو کە کوردستان لەدەست چووە، خەلکێکی زۆر کوردستانی بەجێهێشت و نەگەڕایەوە ئەوانەشی ئیستا لە دەرەوەی وڵات شت دەنووسن و خۆیان دەردەخەن ئامادە نەبوون بگەرێنەوە، ئەی بۆچی ئەو کاتەی کوردستان پێویستی بەکەسانی قارەمان هەبوو، ئەو خەڵکانە خۆیان بێ دەنگ کردبوو ئامادە نەبون سەردانی یەک بەرەی جەنگ بکەن، ئێستاش بەناوی نوێنەراتی کوردستان لەپەرلەمانی ئەوروپا دەیانەوێت مەرامی سیاسی خۆیان بەدەست بهێنن.
Top